به‌كتریا چاو له‌ ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌كان ده‌پارێزێت!!
به‌كتریا چاو له‌ ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌كان ده‌پارێزێت!! ‌ 8/8/2017
 كه‌شتی نوح 

پسپۆڕانی سه‌ر به‌په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی چاو له‌شاری بیسیسدای ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، چاوه‌كانی  مرۆڤ جۆره‌ به‌كتریایه‌كیان هه‌یه‌ كه‌ له‌میكرۆب و ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌كان ده‌یانپارێزێت.
له‌مباره‌یه‌وه‌  ڕاشیل گاسپی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و پسپۆڕانه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری پزیشكیی (Immunity)وتی» زۆرجار شوێنه‌واری (DNA)جۆرێك له‌به‌كتریا له‌سه‌ر ڕووبه‌ری سه‌ره‌وه‌ی چاو ده‌بینین، كه‌ پێشتر كه‌س ئه‌وه‌ی نه‌سه‌لماندووه‌ كه‌ جۆره‌ به‌كتریایه‌ك هه‌بن له‌و شوێنه‌ی چاودا بژین، زۆربه‌ی زاناكان له‌و بڕوایه‌دا بوون كه‌ ئه‌و پاشماوانه‌ ڕه‌نگه‌ هیی به‌كتریایه‌ك بوبێت كه‌ هێرشی بۆ چاو هێناوه‌ و به‌ هۆی ئه‌و مادانه‌وه‌ له‌ناو چووبێت كه‌ چاو ده‌ریانده‌دات، یان به‌ هۆی خانه‌ به‌رگرییه‌كانی له‌شه‌وه‌ له‌ناوچوبێت، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ به‌ ڕاستی هه‌ندێك جۆری به‌كتریا هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر به‌شی ده‌ره‌وه‌ی چاو ده‌ژین».
 هه‌ر ئه‌و زانایه‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌شی مرۆڤ ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كتریا و مشه‌خۆر‌و زینده‌وه‌ری تاك خانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ژیی‌و دوای چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی درێژ خایه‌نیش ده‌ركه‌وتوه‌ به‌شێكی زۆریان سودیان هه‌یه‌ و یارمه‌تیده‌ری مرۆڤن له‌ هه‌مو چالاكییه‌ جه‌ستییه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانیدا و كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر میكانیزمی به‌رگریی‌و ڕه‌فتاریی چه‌ندین ئه‌ندامی جه‌سته‌ ،  له‌نێو ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامانه‌شدا كه‌ جێگه‌ی سه‌رنجی زاناكانه‌، چاوه‌، چونكه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م هه‌واو هۆكاره‌كانی نه‌خۆشیدایه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌شی ده‌ره‌وه‌ی چاو هه‌میشه‌ به‌ چه‌ند شله‌ و لینجییه‌كی دیاریكراو داپۆشراوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری خانه‌ی به‌رگریكاری تێدایه‌ و ڕوبه‌ڕووی نه‌خۆشییه‌كان ده‌بنه‌وه‌‌و ڕێگری له‌ هه‌وكردنه‌ ترسناكه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی به‌ لای گاسپی‌و هاوكاره‌كانییه‌وه‌ جێگه‌ی سه‌رنج بووه‌، ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و مادده‌ لینجانه‌ی چاو ده‌ریانده‌دات ته‌نها خانه‌ی به‌رگریكار نین و ماده‌ی دژه‌ نه‌خۆشییان تێدا نییه‌، به‌لكو جۆره‌ به‌كتریایه‌كیشی تێدایه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت (Corynebacterium mastitidis) و ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌زیاتركردنی به‌رگریی چاو، له‌ڕێگه‌ی  ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و میكرۆبانه‌ی كه‌ هێرش بۆ چاو ده‌به‌ن.
 زاناكان ئاماژه‌شیان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌ ڕێكه‌وت ئه‌و جۆره‌ به‌كتریایانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ كاتێكدا كه‌ سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ بوون له‌سه‌ر ئاژه‌ڵانی تاقیگه‌یی بۆ تێگه‌یشتن له‌ میكانیزمی كاری توێژاڵه‌ لینجه‌كانی سه‌ر چاو كه‌ به‌ گرنگترین ناوه‌نده‌ به‌رگریكاره‌كان داده‌نرێت له‌ له‌شی مرۆڤدا.

سه‌رچاوه‌: الصحه‌ والحیاه‌


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP