زانایانی روسیا چاره‌سه‌ر بۆ پاشماوه‌ پلاستیكییه‌كان ده‌دۆزنه‌وه‌
زانایانی روسیا چاره‌سه‌ر بۆ پاشماوه‌ پلاستیكییه‌كان ده‌دۆزنه‌وه‌ ‌ 8/8/2017
زانایانی زانكۆی ( بلیخانوف)ی ئابوری ڕوسیا توانیویانه‌ مادده‌یه‌ك ئاماده‌ بكه‌ن كه‌ توانای شیبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ و پشتی به‌ پۆلی ئه‌سیلین و ته‌واوكه‌ره‌ ڕووه‌كییه‌كان به‌ستووه‌.
ئه‌و مادده‌یه‌ كه‌ به‌شێوازێكی ته‌كنه‌لۆژیی به‌هه‌م ده‌هێنرێت، مادده‌ی دیكه‌ی لێ دروستده‌كرێت بۆ پێچانه‌وه‌ و له‌ قووتو نان كه‌ هاوڕێی ژینگه‌ ده‌بێت و ده‌بێته‌ خاشاكی سروشتیی.
زانایانی زانكۆی بیلخانۆفی ئابووری له‌ڕوسیا  به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی پیسبوونی ژینگه‌ به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌ بوونی خاشاكی  ماڵ‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان‌و كارگه‌ پیشه‌سازییه‌كان بیریان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تیی بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ بدۆزنه‌وه‌، بۆ ئه‌م  مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ تا مادده‌یه‌ك دروست بكه‌ن كه‌ پشت به‌ پۆلی ئه‌سیلین و ته‌واوكه‌ره‌ ڕووه‌كییه‌كان ببه‌ستێت كه‌ خۆی له‌خۆیه‌وه‌ شی ده‌بێته‌وه‌ ، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند خاشاكێكی پیشه‌سازیی و كشتوكاڵیی له‌ وورده‌ دار‌و  كه‌تان و پووش‌و گوڵه‌به‌رۆژه‌یان به‌كارهێنا وه‌ك زیاده‌ی ڕووه‌كیی بۆ پۆلیمه‌تره‌ كلاسیكییه‌كان و له‌ كۆتاییشدا توانیان مادده‌یه‌كی ئاوێته‌ دروست بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه‌ (پیوته‌ر بانتیوخۆف)ی سه‌رۆكی تاقیگه‌ی زانكۆی بلیخانۆف  وتی» مادده‌یه‌كی نوێمان دروستكردووه‌ كه‌ توانای شیبونه‌وه‌ی هه‌یه‌ و پێكهاته‌یه‌كی هه‌رزان و هاوڕێی ژینگه‌یه‌، پێكهاتووه‌ له‌ ته‌واوكاری ڕووه‌كی و له‌ پاشماوه‌ی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی ده‌رهێنراوه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، نرخی پۆلیمه‌تره‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ و هاوكاتیش به‌شدار بین له‌سنوردانان بۆ پیسبوونی هه‌وای گۆی زه‌وی».
 به‌پێی زانایانی ڕووسیا ئه‌م جۆره‌ تاقیكردنه‌وانه‌ له‌زۆر وڵاتی جیهان ئه‌نجام ده‌درێت  به‌ تایبه‌تی له‌هه‌ریه‌ك له‌ وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌رازیل و هیند، له‌ هه‌ر وڵاتێكیش ئه‌و ته‌واوكارییه‌ ڕووه‌كیانه‌ به‌كار دێن كه‌ له‌وێ هه‌رزانن.
 به‌پێی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان ساڵانه‌ له‌وڵاتێكی وه‌ك ڕوسیا (3.3) ملیۆن ته‌ن له‌ پاشماوه‌ی پلاستیكیی له‌ نێو زبڵدانی تایبه‌ت فڕێده‌درێن و هه‌زاران هه‌كتار زه‌وی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان ده‌كرێت كه‌ له‌جێی ئه‌وه‌ ده‌توانرێت سود له‌و ڕووبه‌ره‌ به‌رفراوانانه‌ وه‌ربگیرێت بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵیی .
 هه‌روه‌ها ساڵانه‌ به‌ملیۆنه‌ها ته‌ن كیسه‌ی پلاستیكی به‌كار ده‌هێنرێن و فڕێ ده‌درێن به‌و پێیه‌ی  له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا به‌ بازاڕ ده‌كرێن كه‌ گوایه‌ ئه‌و كیسانه‌ شی ده‌بنه‌وه‌، له‌ ڕاستیشدا وا نیه‌  له‌زه‌وی دا ده‌مێننه‌وه‌ و خاكه‌كه‌ بێ پیت ده‌كه‌ن، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ له‌زۆر ناوچه‌ی پیشه‌سازیی ڕوسیا بڕێكی زۆری پاشماوه‌ كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت كه‌ به‌رهه‌می چه‌ندین پیشه‌سازییه‌، له‌وانه‌ش پیشه‌سازییه‌ كشتوكاڵییه‌كان‌و دروستكردنی ته‌خته‌‌و خوری‌و خوارده‌مه‌نی‌و شتی تر، ئه‌مانه‌ش  له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌ توانای شی بوونه‌وه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام  ماوه‌ی شیبوونه‌وه‌كه‌یان درێژه‌ ، بۆیه‌ به‌ر له‌ شیبوونه‌وه‌یان ده‌بنه‌ هۆی پیسبوونی ژینگه‌ و بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ندێك جۆر نه‌خۆشی.
 كاربه‌ ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌ش  ئومێدێكی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ هه‌ڵچنیوه‌ كه‌ زانكۆی (بلیخانۆف  ) ناوییه‌تی بۆ  له‌ ناوبردنی سه‌رچاوه‌كانی پیسبوونی ژینگه‌‌و دروستكردنی مادده‌یه‌ك له‌و پاشماوانه‌ كه‌ به‌ زوویی شی ده‌بێته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌: نوفوستی 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP