شاراپۆڤا به‌شداری ماسته‌رزی تۆرنتۆ ناكات
شاراپۆڤا به‌شداری ماسته‌رزی تۆرنتۆ ناكات ‌ 8/8/2017
ماریا شاراپۆڤای روسی ناتوانێت سوود له‌ داوه‌تنامه‌ی‌ رێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی ماسته‌رزی تۆرنتۆ وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بكات.
شاراپۆڤا به‌ده‌ست پێكان له‌ قۆڵی چه‌پی ده‌ناڵێنێت و به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌شه‌وه‌ پاشه‌كشه‌ی له‌ پاڵه‌وانێتی ستانفۆرد كرد كه‌ دوای بردنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م یاری دوچاری ئه‌و پێكانه‌ هات.
له‌و باره‌یه‌وه‌ شاراپۆڤا وتی: زۆر دڵته‌نگم گه‌ ناتوانم به‌شداری پاڵه‌وانێتی تۆرنتۆ بكه‌م، زۆر سوپاسی رێكخه‌ران ده‌كه‌م كه‌ وایه‌ڵد كاردیان پێبه‌خشیم بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری بكه‌م، سوپاسی هانده‌رانیش ده‌كه‌م كه‌ پاڵپشتیان كردم.
سه‌باره‌ت به‌ پێكانه‌كه‌شی شاراپۆڤا وتی: زۆر بێ هیوام جارێكی تر دووچاری پێكان هاتم، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ خێراترین ماوه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌.
شاراپۆڤا هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازێت به‌شداری ماسته‌رزی سینسیناتی بكات كه‌ هه‌فته‌یه‌ك دوای ماسته‌رزی تۆرنتۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رێكخه‌رانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش داوه‌تنامه‌یان پێشكه‌ش كردوه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP