36 ملـیار دۆلار دەدرێـتە عـیراق
36 ملـیار دۆلار دەدرێـتە عـیراق ‌ 8/8/2017
یەکەی ئابووری

لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی بۆ ئاوەدانكردنەوەی عیراق دەدرێت، لە ساڵانی داهاتوودا هەزاران خوێندنگە لە وڵاتەكەدا دروستدەكرێن.

 هەزار خوێندنگە
بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن محەمەد ئیقبال وەزیری پەروەردەی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە: بەهۆی قەیرانە یەك لەدوا یەكەكان‌و شەڕی داعشەوە، عیراق روبەڕووی گرفتی كەمی بینای خوێندنگە دەبێتەوە، بە جۆرێك تا ساڵی ٢٠٢٠ پێویستە زیاتر لە ٢٠ هەزار خوێندنگە لە ناوچە جیاوازەكانی عیراقدا دروستبكرێت.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی عیراق، لە چوارچێوەی هەوڵەكاندا كە بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای ئەنبار، ئێستا پڕۆژەكانی بنیاتنانەوەو دروستكردنەوەی ٥٥ خوێندگە لە پارێزگاكەدا دەستیپێكردووە، ئەوەش وەك قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكانی سندوقی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان كە بۆ (رومادی، فەلوجە، كەرمە، خالدییەو هیت) تەرخان كراون.
ئاماژەش بەوەشكراوە: لە چوارچێوەی ئەو پلانەی بەرنامەی گەشەپێدانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای بەسرە دایڕشتووە، ئێستا دەستكراوە بە بنیاتنانەوی ٢٤ خوێندگە.

١٩٥ ملیۆن دۆلار
لەلایەكی تریشەوە، حكومەتی ژاپۆن رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی قەرزی زیاتر بە حكومەتی عیراق، لەوبارەیەوە نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە، لەمیانی سەردانێكی وەزیری دەوڵەتی ژاپۆن بۆ كاروباری دەرەوەو كۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، رێككەوتنێك لەنێوان هەردوولادا كراوە، بەو پێیەش ژاپۆن بڕی ١٩٥ ملیۆن دۆلار وەك قەرز بۆ پڕۆژەكانی چاككردنەوەی تۆڕی كارەبای ناوچە گەرمەكان لە باشووری بەسرە دابین دەكات.
٢٦ ملیار دۆلاری وەك هاوكاری‌
ئەوەش لەكاتێكدایە كە حكومەتی عیراق بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمی كارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ چەندین گرێبەستی ئەنجامداوە، هاوكات حكومەتی عیراق چاوەڕوانی كۆمەك‌و هاوكاریی وڵاتانی دەرەكییە بەمەبەستی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان.
لەدوای رزگاركردنی روبەرێكی فراوانی ناوچە داگیركراوەكانی عیراق، هەوڵەكانی بەغدا بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی سەرجەم ناوچەكان دەستیپێكردووەو تائێستاش ٦٠ دەوڵەت ئامادەییان بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوی عیراق دەربڕیوە.
بەوتەی سەرۆكی سندوقی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتوەكانی شەڕی تیرۆر لە عیراقیش، كۆی گشتی ئەو پارەیەی دەوڵەتان بۆ ئاوەدانكردنەوەی عیراق تەرخانی دەكەن،  ٣٦ ملیار دۆلارە كە لە كۆی ئەو بڕە پارەیە ٢٦ ملیار دۆلاری وەك هاوكاری‌و ١٠ ملیار دۆلاری وەك قەرز دەدرێتە عیراق.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP