راهێنه‌رێك خۆبه‌خشانه‌ مه‌شق به‌ 63 یاریزانی‌ لاو ده‌كات
راهێنه‌رێك خۆبه‌خشانه‌ مه‌شق به‌ 63 یاریزانی‌ لاو ده‌كات ‌ 9/8/2017
ڕێناس زه‌نگه‌نه‌ 
ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ لایه‌نێكی‌ وه‌رزشی‌ له‌ شاره‌كه‌ ئاوڕێكی‌ لێبداته‌وه‌ و ده‌ستی‌ یارمه‌تی‌ بۆ ڕابكێشن، كه‌چی‌ ڕاهێنه‌ر باسم سووره‌ له‌وه‌ی‌ به‌ ئامانجی‌ خۆی‌ بگات له‌ پێگه‌یاندنی‌ یاریزانه‌ لاوه‌كانی‌ شاره‌كه‌ی خۆی. 
ستادیۆم له‌ ئێواره‌یه‌كی‌ گه‌رمی‌ نێو یاریگای‌ كفری‌ كۆندا ئاماده‌ی‌ مه‌شقی‌ ئه‌و یاریزانانه‌ بووله‌ نزیكه‌وه‌ راهێنه‌ر ( باسم سه‌مه‌د)  به‌ ستادیۆمی‌ وت : له‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ پاش ته‌واو بوونی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان بانگه‌وازێكم ڕاگه‌یاند بۆ یاریزانه‌ لاوه‌كانی‌ شاری‌ كفری‌ كه‌ له‌ دایكبووی‌ ساڵانی‌( 1998 تا 2000)  بۆ كردنه‌وه‌ی‌ كه‌مپێكی‌ مه‌شق و ڕاهێنانی‌ تا ئێستاش نزیكه‌ی‌ 63 یاریزانی‌ لاو په‌یوه‌ندیان به‌م كه‌مپه‌وه‌ كردووه‌ و رۆژانه‌ش 40 تا 45 یاریزان ئاماده‌ ده‌بن له‌م یاریگا كۆنه‌ی‌ شاری‌ كفری‌ كه‌ زۆریش گونجاو نیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ مه‌شق و راهێنان. 
هه‌روه‌ها وتی‌: یاریزانه‌كان پێویستیان به‌ پێدوایستی‌ مه‌شقه‌ وه‌ك تۆپ و به‌ربه‌ستی‌ سێگۆشه‌ی‌ راهێنان و به‌ربه‌ستی‌ ئاسنین و ئاو خواردنه‌وه‌،  به‌ڵام تا ئێستا جگه‌ له‌ چه‌ند كه‌سێك هیچ لایه‌نێكی‌ وه‌رزشی‌ به‌ هانای‌ ئه‌م كه‌مپه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ و كه‌س یارمه‌تی نه‌داوین. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP