کۆچـبەران بەدوای دەروازەیەکی تازەدا دەگەڕێن
کۆچـبەران بەدوای دەروازەیەکی تازەدا دەگەڕێن ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 30/8/2017
لەساڵانی نەوەدەکانەوە خەڵکی ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەلێشاو ڕوودەکەنە ئەوروپاو لەدەست شەڕوشۆڕو برسیەتی و داپڵۆسینی سیستەمە دیکتاتۆریەکان ڕادەکەن و ماڵ وحاڵی بەجێدێڵن و بەدوای ژیانێکی خۆشترو ئارامتردا دەگەڕێن، ساڵانی پێشوو دەریای نێوان تورکیاو ئیتاڵیاو یۆنان و ڕێی زەمینی نێوان تورکیاویۆنان و دەریای سەر ڕۆخی لیبیا سەر بە ئیتالیا ڕێگای سەرەکی پەڕینەوەی ئەو کۆچبەرانە بوو،دەریای ئیجە زۆرترین کۆچبەری پێداتێپەڕی و زۆریشی هەڵڵوشی،لەدوای کۆنترۆڵێکی زۆری وڵاتان لەکەنارەکانی ئەم دەریایە،ئێستا دەروازەیەکی تر پەیدا بووە بۆ دەربازبون،ئەویش دەریای ڕەشە،وڵاتی ڕۆمانیا لەمڕۆژانە ڕایگەیاند کە زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەری تری بۆ هاتووە کە هەمویان لەو دەریایە پەڕیونەتەوە.

توانای وەرگرتنیان نەماوە
لەوماوەیە چەندجارێک هەوڵی دەربازکردنی کۆچبەرانی نایاسایی لەناو ئەو دەریایه‌ دراوەو،دوو ڕۆژ لەمەوبەریش پاسەوانانی سنوری ڕۆمانیا بەلەمێکیان کۆنترۆڵکرد کە ٦٩ عیراقی تێدابوو، لەنێوانیاندا ٢٩ منداڵ و هەرزەکار هەبون،دواتر گوزرانەوە کەمپێکی پەنابەران لەشاری»گالان»ی ڕۆمانیاوحکومەتیش هەمیشە ئەوە دوپاتدەکاتەوە کەچیدی کۆچبەران وەرناگرێ ووڵاتەکەی توانای نەماوە،بەڵام ئەوە چەندین جارە کۆچبەران لەڕێی ئەم دەریایەوە خۆیان دەگەیەننە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.

یەکێتی ئەوروپا فشاردەکات
لەگەڵ ئەوەش یەکێتی ئەوروپا لەساڵی٢٠١٥ نەخشەڕێگایەکی داناوە بۆدابەشکردن و حەواندنەوەی١٦٠هەزار کۆچەری نایاسایی بەسەر وڵاتانی ئەندام کەلەیۆنان وڕۆمانیا گیرساونەتەوەو ناتوانن دەربچن،سەرەتائەم بڕیارو نەخشەیە لەلایەن ڕۆمانیاو هەنگاریاو پۆڵۆنیاو چیک وسلۆفاکیا ڕەتکرایەوەو ئامادەنەبون کەئیدی چیتر کۆچبەر وەرنەگرن، بەڵام فشاری یەکێتیەکە وایکرد کە چەند هەزارێک لەخاکەکەیاندا بحەوێننەوەو مافی پەنابەرێتیان پێبدەن.

ڕێگای تازەیان دۆزیوەتەوە
ساڵی ڕابردوو»کلاوسیۆهانیس»سەرۆکی ڕۆمانیا لەمیانی سەردانێکی ئەڵمانیا بۆمیدیا ڕایگەیاند کەوڵاتەکەی ئامادەی وەرگرتنی ژمارەیەکی دیاریکراوی کۆچبەرانەو ناتوانێت ئەوەی بگاتە ئەوێ جێی بکاتەوە،ئەو سەرۆکە ووتی: وڵاتەکەمان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی سنوری خۆی دەداو ناهێڵێت خەڵکی بەنایاسایی وقاچاغ بپەڕنەوە، لەماوەی ڕابردوش لەسەرسنورەکەی لەگەڵ سربیا ژمارەیەکی زۆری خەڵکی گەڕاندۆتەوەو بەردەوامیش دەبێت لەم هەوڵانەی،ئەوەش مانای ئەوەیەکە ڕێی چونە ناو وڵاتی ڕۆمانیا جگەلەمه‌ترسیەکانی دەربازبونی هیچ گرەنتیەکی تێدانییەو حکومەت لەو وڵاتە کۆچبەر دیپۆرت دەکاتەوە،لەگەڵ ئەوەش لەدوای داخرانی ڕێی بەلقان و کۆنترۆڵکردنی دەریای ئیجەودەریای ناوەڕاست ئێستا کۆچبەران ناچاربون ڕێگای دەریای ڕەش بگرن وخۆیان ڕادەستی مەرگێکی ئەبەدی بکەن.

تەقەیان لێ دەکەن
لەلایەکی تریشەوە بولگاریاو ڕۆمانیاش سنوری نێوان خۆیان تەلبەندکردوەو بە کامێراو چاودێری هەمیشەیی و چەکداری سنورەکانیان کۆنترۆڵکردوەو ناهیڵن کەس بپەڕێتەوە، خۆئەوەی هەوڵیش بدات تەققەی لێدەکەن و دەیکوژن،حکومەتەکانیش بڕیاریانداوە ئەگەر بارەکە هەربەردەوام بێ و کۆچبەران لەمەترسیەکان نەسڵەمنەوە ئەوا ناچار دەبن پەناببەنە بەر سوپا بۆپاسەوانیکردنی سنورەکانیان،بەڵام جارێ دیار نییە کەنەخشەو پلانیان چیە بۆ ناوچە بیابانیەکانی نێوانیان و ئەو شوێنانەی کە زەمین بەیەکەوەیان دەبەستێتەوە،لەچەندهەفتەی داهاتوو ودوای کۆتایی پشووی هاوینە ئەنجومەنی بەرگری ڕۆمانیا بڕیاری یەکلاییکەرەوە دەدات لەسەر سنور بەزاندنی وڵاتەکەی وڕیوجێیەکان توندتردەکات.

ئەڵمانیا زۆرترینی وەرگرتووە
شایانی باسەساڵی ٢٠١٥ ڕیکۆردێکی بێ وینەی تۆمارکردلەگەیشتنی کۆچبەرانی نایاسایی بەئەوروپاو تەنها ئەڵمانیا ١،٢٠٠ملیۆن کەسی گرتەخۆی وزۆربەی ئەو ڕاکردوانەش سوری و عیراقی وئەفغانی لیبی وتونسی بوون،دوای ئەوەش بە بەردەوامی خەڵکی خۆی دەگەیەنێتە ئەڵمانیا بەڵام ڕێژەکە لەچاوپ ێرار زۆر کەمتر بۆتەوە.
سەرچاوە:-دۆیتچەڤێله‌


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP