86-ه‌مین جام بۆ ریاڵ
86-ه‌مین جام بۆ ریاڵ ‌ 10/8/2017
شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌یاریگای فیلیپ ئه‌رینا له‌ شاری سكۆبی پایته‌ختی مه‌كدۆنیا یاریی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا كراو تیایدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌.
یارییه‌كه‌ هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی چامپیۆنس لیگ و مان یونایتدی پاڵه‌وانی یۆرۆپا لیگی وه‌رزی رابردوو كردیان و ریاڵ مه‌درید 2-1 یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.
ئه‌مه‌ 86-ه‌مین جامه‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ مێژووی چه‌ند ساڵه‌ی رابردووی خۆیدا به‌رزی ده‌كاته‌وه‌، 23 یه‌مین نازناوو جامیشه‌ له‌ ئاستی ئه‌وروپاو جیهاندا به‌رزیان ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجیشه‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، له‌كۆی 11 یاریی كۆتایی كه‌ ئه‌نجامیداون هه‌ر 11 یارییه‌ كۆتاییه‌یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كه‌كانیشی بردۆته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ پاڵه‌وانانی چامپیۆنس لیگیش له‌م جامه‌دا، پاڵه‌وانانی چامپیۆنس لیگ زۆرترین جار ئه‌م یارییه‌یان له‌ پاڵه‌وانانی یۆرۆپا لیگ بردۆته‌وه‌ كه‌ 23 جاره‌.
یانه‌ی مان یونایتد له‌م یارییه‌دا تایمی یه‌كه‌م ئاستێكی زۆر خراپی هه‌بوو‌، به‌ڵام له‌تایمی دووه‌مدا تا ڕاده‌یه‌ك خۆی گرته‌وه‌و ركابه‌ریی ریاڵ مه‌دریدی كرد، به‌ڵام دواجار زیدانی خوێندكار توانی پشتی مۆرینهۆی مامۆستاو راهێنه‌ری پێشووی له‌زه‌وی بدات و یارییه‌كه‌ی لێ بباته‌وه‌.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو مۆرینهۆ تا ئێستا سێ جار ئه‌م یاریی سوپه‌ره‌ی ئه‌وروپای كردووه‌وه‌ به‌م یارییه‌وه‌ هه‌رسێ یارییه‌كه‌ی دۆڕاندووه‌، ئه‌مه‌ش بۆ مان یونایتدیش به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌ به‌وه‌ی له‌سێ یارییدا هه‌رسێ یارییه‌كه‌ نه‌یتوانیووه‌ بردنه‌وه‌ تۆمار بكات.
 به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئه‌م جامه‌ له‌لایه‌ن ریاڵه‌وه‌، ئیسپانیا بووبه‌ یه‌كه‌م وڵات له‌ ئه‌وروپادا زۆرترین جامی سوپه‌ر بباته‌وه‌و خاوه‌نی 14 جامه‌ و هیچ وڵاتێك خاوه‌نی ئه‌م ریكۆرده‌ نییه‌، به‌تایبه‌تیش له‌م 9 ساڵه‌ی دواییدا هه‌شت جام له‌کۆی 9 جام یانه‌كانی ئیسپانیا (به‌رشه‌و ریاڵ و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید) بردوویانه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا بایرن مونشن یه‌ك جامی لێ سه‌ندوون.
ئه‌گه‌ر له‌ روانه‌گه‌ی روو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی یانه‌كانی ئیسپانیاو ئینگلته‌راشه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م یارییه‌ بكه‌ین، ئه‌مه‌ 18 یه‌مین دۆڕاندنی مان یونایتده‌ به‌ یانه‌ ئیسپانییه‌كان، 15 یه‌مین بردنه‌وه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌ له‌ یانه‌ ئینگلیزییه‌كان و پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی ریاڵیشه‌ له‌ مان یونایتد. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP