باشترین یاریزانی مێژوویی لالیگا
باشترین یاریزانی مێژوویی لالیگا ‌ 10/8/2017
لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا نازناوێكی تری مێژوویی خسته‌ پاڵ ده‌ستكه‌وته‌ مێژووییه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ بارسێلۆناو ئه‌مجاره‌ش به‌ باشترین یاریزانی مێژووی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئیسپانیا دیاری كرا كه‌ ته‌مه‌نی زیاتر له‌ 88 ساڵه‌.
سه‌نته‌ری ئامار و مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیا(چی فی)  كه‌ باره‌گه‌كای له‌ شاری مه‌دریده‌، ئامارێكی ووردی له‌سه‌ر خولی ئیسپانیا كردووه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1929ه‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌و لیۆنێل میسیشی به‌ باشترین یاریزانی مێژوویی خوله‌كه‌ دیاری كردووه‌.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ پشتی به‌ چه‌ند پێوه‌رێك به‌ستووه‌ له‌وانه‌ ژماره‌ی به‌شداری كردنه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ و گۆڵ و ئه‌سیسته‌كانی و ژماره‌ی نازناوه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ و ئه‌و كارته‌ ره‌نگاو ره‌نگانه‌ی‌ به‌ڕویدا به‌رز كراونه‌ته‌وه‌.
به‌ پشت به‌ستن به‌و پێوه‌رانه‌ش خاڵ دراوه‌ به‌ یاریزانانی خوله‌كه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنییه‌وه‌ تا ئێستا (1929-2017)، 9280 یاریزان به‌شداریان له‌ خوله‌كه‌دا كردووه‌، له‌و ژماره‌یه‌دا 854 یاریزانیان گۆڵپارێز بوون.
میسی توانیویه‌تی به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ 545 خاڵ كۆبكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ میسی 8 جار نازناوی خوله‌كه‌ی‌ بردۆته‌وه‌و تاكه‌ یاریزانیشه‌ له‌مێژووی خوله‌كه‌ سه‌رو 300 گۆڵی تۆماركردووه‌و خاوه‌نی 349 گۆڵه‌.
له‌دوای میسی رائول گۆنزالێز-ی ئه‌فسانه‌ی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید دێت، ئه‌م توانیویه‌تی 528 خاڵ كۆبكاته‌وه‌و له‌ماوه‌ی‌ 16 وه‌رز یاریكردنی له‌ ریزی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید توانیویه‌تی 6 جار جامی خولی ئیسپانیا به‌رز بكاته‌وه‌.
له‌پله‌ی سێیه‌میشدا ئه‌ستێره‌یه‌كی تری یانه‌ی‌ بارسێلۆنا هاتووه‌ ئه‌ویش سیزار رۆدریگێزه‌ كه‌ 524 خاڵی كۆكردۆته‌وه‌و تیلمۆ زارای ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئه‌تله‌تیك بیلباویش به‌ 493 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌مدایه‌.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدیش توانیویه‌تی 215 خاڵ كۆبكاته‌وه‌و له‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌دا له‌پله‌ی 17یه‌مدایه‌، ئه‌و یاریزانه‌  285 خاڵی كۆكردۆته‌وه‌، به‌ڵام رۆناڵدۆ ته‌نیا 2 جار نازناوی خولی ئیسپانیای بردۆته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP