دوو ده‌یه‌ی دیكه‌ بوونه‌وه‌رانی فه‌زایی ده‌دۆزرێنه‌وه‌ !!
دوو ده‌یه‌ی دیكه‌ بوونه‌وه‌رانی فه‌زایی ده‌دۆزرێنه‌وه‌ !! ‌ 10/8/2017
كه‌شتی نوح

زانای گه‌ردونیی ( كریس ئیمبی) له‌ به‌شی زانستی گه‌ردوون له‌ زانكۆی ئه‌ریزۆنا  پێشبینی ده‌كات كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ دوو ده‌یه‌ی ئاینده‌دا بتوانرێت زینده‌وه‌ری نامۆی فه‌زایی بدۆزرێته‌وه‌ و ئه‌ویش له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ هه‌ندێك له‌ هه‌ساره‌ و مانگه‌ پاشكۆكانیان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هه‌لومه‌رجی ژیانیان تێدا به‌دیكراوه‌ له‌وانه‌ش مانگی ( ئۆرۆپا) كه‌ مانگێكی سه‌ر به‌ مشته‌رییه‌.
(كریس ئیمبی) ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ زانایان خه‌ریكی ئاشكراكردنی ژیانی میكرۆبیین ئه‌وه‌ش له‌ ماوه‌ی 10 بۆ 15 ساڵی داهاتوودا ده‌بێت، ئه‌ویش به‌ هۆی هاتنه‌ كایه‌ی ته‌كنیكه‌ نوێیه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت وه‌ك ته‌لسكۆبی ( جه‌یمس ویب) كه‌ ده‌توانێت هه‌لی ئه‌و دۆزینه‌وانه‌ زیاتر بكات. 
 ئه‌و پڕۆفیسۆره‌ وتی» دۆزینه‌وه‌ی ژیانێكی میكرۆبیی له‌ دوو ده‌یه‌ی ئاینده‌دا مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ژیانێكی زیره‌ك بدۆزرێته‌وه‌،  ڕه‌نگیش نییه‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و زینده‌وه‌ره‌ نامۆیه‌  له‌چوارچێوه‌ی سیستمی خۆره‌كه‌ی خۆماندا بێت».
 هه‌روه‌ها وتی» زۆر پێشبینی ده‌كرێت ڕه‌نگه‌ ژیان له‌ مه‌ریخ دا بدۆزرێته‌وه‌ ، واته‌ له‌ ژێر ڕووی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ و له‌ قوڵایی هه‌ساره‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ تائێستا دۆزینه‌وه‌كه‌ قورس بووبێت، به‌ڵام هێشتا هه‌ساره‌كه‌ شوێنه‌واری شێوه‌ی ژیانێكی كۆنی له‌سه‌ر دیاره‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ تا ئێستا بینراوه‌»
 ئه‌و زانایه‌ ئاماژه‌ی بۆ مانگی ئۆرۆپا كرد كه‌ شه‌شه‌مین مانگی هه‌ساره‌ی مشته‌رییه‌‌و  وا سه‌یری ده‌كرێت كه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه‌، له‌وانه‌ش  بوونی ئۆقیانووسی ئاوی سوێر كه‌ به‌ ته‌واوی ڕووی مانگه‌كه‌ی داپۆشیووه‌، به‌ڵام له‌به‌ر دووریی له‌ خۆره‌وه‌ به‌ستوویه‌تی.
هه‌روه‌ها كریس ئیمبی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ هه‌لی دۆزینه‌وه‌ی ژیانی نامۆ به‌رده‌وام له‌ نزیكبوونه‌وه‌دایه‌ و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا  به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژییه‌وه‌ ئه‌و هه‌له‌ زۆر  زیاتر ده‌بێت و ئومێدی زاناكانیش بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه‌ له‌ مێژینه‌یه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌.
  په‌یوه‌ست به‌و مه‌سه‌له‌یه‌، زانایانی ناسا له‌ به‌رنامه‌یاندایه‌ كه‌ دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ بكه‌ن بۆ مانگی ئۆرۆپا به‌ مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌ له‌‌و ئۆقیانووسه‌ی له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و مانگه‌ هه‌یه‌.
 هه‌روه‌ها له‌م ساڵدا زاناكان ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه‌ مانگی ئه‌سیلادۆسی پاشكۆی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ پشتگیری ئه‌و بۆچوونه‌ ده‌كات كه‌ ڕه‌نگه‌ ژیان له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی دا هه‌بێت.
جگه‌ له‌وانه‌ش دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سیستمی هه‌ساره‌یی ( ترابیست- 1)  دوباره‌ هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ زاناكان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیانێكی نامۆ له‌ شوێنێكدا كه‌ زۆر دوور نییه‌ له‌ سیستمی خۆره‌كه‌ی خۆمان.
پێویسته‌ بوترێت، سیستمی ترابیست -1 كه‌ ده‌كه‌وێته‌ دووریی 39 ساڵی تیشكیی له‌ زه‌وییه‌وه‌، پێكهاتووه‌ له‌ 7 هه‌ساره‌ كه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی  زه‌ویین، زاناكانیش ده‌ڵێن كه‌ سێیان له‌و هه‌سارانه‌ شیاون بۆ بوونی ژیان.
سه‌رچاوه‌: Reuters


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP