په‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر رووی خۆر ئاشكرا كرا!
په‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر رووی خۆر ئاشكرا كرا! ‌ 10/8/2017
كه‌شتی نوح

ئاژانسی ناسا  تازه‌ترین په‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ڕووی خۆر نمایش كرد كه‌ قه‌باره‌كه‌ی 10 هێنده‌ی گۆی زه‌وی ده‌بێت.
ئاژانسی ناسا له‌ڕێگه‌ی چاودێرگه‌ی (Solar Dynamics Observatory)ی سه‌ر به‌ئاژانسه‌كه‌وه‌ تازه‌ترین وێنه‌ی ڤیدیۆیی خۆری بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا په‌ڵه‌په‌كی گه‌وره‌ی تۆخ له‌سه‌ر ڕووی خۆر ده‌بینرێت و ئه‌و وێنه‌یه‌ش له‌ 5 بۆ 11 ی ئه‌م مانگه‌دا تۆمار كراوه‌. 
هه‌رچه‌نده‌  ئه‌و په‌ڵه‌یه‌ی كه‌ ناو نراوه‌(dubbed AR2665) بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یبینێت له‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا زۆر گه‌وره‌ دیار نییه‌، به‌ڵام له‌ڕاستییدا ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (74،560)میله‌ كه‌ ده‌كاته‌ (120) كیلۆمه‌تر، به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێت له‌ زه‌وییه‌وه‌ ببینرێت.
 زاناكانی سه‌ر به‌ئاژانسی ناسا ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌و په‌ڵه‌یه‌ كاتێك ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ چالاكیی خۆر ئه‌م ماوه‌یه‌ كه‌م بووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی وا ده‌گمه‌ن له‌و ماوانه‌ی كه‌ خۆر چالاكی كه‌مه‌ كه‌متر ده‌رده‌كه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و په‌ڵانه‌ ته‌قینه‌وه‌ی خۆریی به‌دوای خۆیاندا بهێنن، به‌ڵام پێشبینی كردنی ئه‌نجامه‌كانی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و دیارده‌یه‌ هێشتا زووه‌.
 پێویسته‌ بوترێت، چالاكی خۆر به‌شێوه‌یه‌كی كرداری له‌ نزمبوونه‌وه‌‌و به‌رز بوونه‌وه‌دایه‌، گه‌یشتنه‌ ترۆپكی چالاكییه‌كان نزیكه‌ی 11 ساڵ ده‌خایه‌نێت، له‌ نێوان ماوه‌ی ئه‌و چالاكییه‌شدا خۆر چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی و له‌ ناوه‌ی ڕووده‌دات‌و پلازما هه‌ڵده‌پژێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ڕوودانی گه‌رده‌لوولی موگناتیسیی كه‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر زه‌وی چه‌ند هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر
سه‌رچاوه‌: نوفوستی


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP