له‌كه‌ركوك، په‌یكه‌رێك بۆ پێشمه‌رگه‌ دروستده‌كرێت
له‌كه‌ركوك، په‌یكه‌رێك بۆ پێشمه‌رگه‌ دروستده‌كرێت ‌ 12/8/2017
نووسینگه‌ی كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د

هه‌ركات له‌هه‌ولێره‌وه‌ داخلی ده‌روازه‌ی شاری كه‌ركوك بووی، په‌یكه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ پێشوازیت لێده‌كات.
مان ئه‌حمه‌د، هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ره‌مه‌زانی حاجی ره‌شید كه‌ یه‌كێكه‌ له‌سه‌رمایه‌داره‌كانی شاری كه‌ركوك‌و دروستكردنی په‌یكه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ له‌ده‌روازه‌ی كه‌ركوك ـ هه‌ولێرو نزیك له‌ناوچه‌ی شۆراو له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌، هه‌روه‌ها به‌نده‌ش وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی په‌یكه‌رتاشی خۆبه‌خش له‌و په‌یكه‌رەدا كارده‌كه‌م، بیرۆكه‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ تێهه‌ڵكێشه‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ماكێتێكی بچووك ئه‌و په‌یكه‌ره‌م دروستكردو به‌پێی په‌یوه‌ندی هاوڕێیی خۆم ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌، پێیخۆش بوو په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌ده‌روازه‌ی كه‌ركوك ـ هه‌ولێر گه‌وره‌ بكاته‌وه‌، چونكه‌ نه‌ له‌كه‌ركوك نه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان هیچ مۆنۆمێنتێكی شه‌هید نییه‌ تاوه‌كو ساڵانه‌ خێزانه‌كانیان یادی شه‌هیده‌كانیان بكه‌نه‌وه‌».
وتیشی: «راسته‌ چوار هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی په‌یكه‌رتاش له‌په‌یكه‌ره‌كه‌ كار ده‌كه‌ن‌. 
باسی له‌وه‌شكرد به‌رزی په‌یكه‌ره‌كه‌ 23 مه‌تره‌و تێچووكه‌شی بڕی 100 ملیۆن دیناره‌  «ئه‌مكاره‌ش نواندی دڵسۆزیه‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، چونكه‌ ئه‌وان سنیگی خۆیان كردووه‌ به‌قڵغان بۆ به‌رگریكردن له‌دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان«.
مان ئه‌حمه‌د،وتیشی:  ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ موڵكی هیچ حیزب‌و لایه‌نێك نییه‌، به‌ڵكو تائێستا لایه‌نێكیش ده‌ستخۆشی لێنه‌كردوین بۆ دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد  په‌یكه‌ره‌كه‌ به‌گه‌وره‌ترین په‌یكه‌ر له‌سه‌ر ئاستی عیراق‌  هه‌ژمار ده‌كرێت‌و ماوه‌ی دوو ساڵه‌ سه‌رقاڵی كاری دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ن‌.

ناوی پێشمه‌رگه‌ وون نابێت
ئومید محه‌مه‌د، نه‌قیب له‌فه‌وجی یه‌كی لیوای یه‌كی پیادەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دەڵێ: «دروستكردنی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ وه‌ك ره‌مزێك ده‌بێت بۆ هه‌میشه‌ ده‌مێنێته‌وه‌و ناوی پێشمه‌رگه‌ وون نابێت، چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌و ده‌روازه‌یه‌دا تێبپه‌ڕێت ئه‌و په‌یكه‌ره‌ ده‌بێنێت هه‌روه‌ها جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌ بۆ ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ له‌و په‌یكه‌ره‌دا كار ده‌كه‌ن، ئه‌مكاره‌ش وا له‌ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات زیاتر دڵسۆزیمان هه‌بێت بۆ خاكه‌كه‌مان وه‌ك چۆن ئێستا به‌گیان به‌رگری له‌خاكی كوردستان ده‌كه‌ین‌و هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌خاكه‌كه‌مان پارێزاوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ناهێڵین ده‌ستی تیرۆریستانی پێبگات، به‌ڵگه‌ش بۆ قسه‌كانم شه‌هیده‌كانن، ئه‌و نه‌قیبه‌ هیوای زیاتری خواست كه‌خزمه‌تی باشتر بكه‌ن به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، هه‌روه‌ها هۆڵی رۆشنبیری‌و مه‌له‌وانگه‌...هتد، به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌كه‌ركوك بكرێته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP