کورد لە چاوی کامیراکەی کریس کۆچێرا-دا
کورد لە چاوی کامیراکەی کریس کۆچێرا-دا ‌ 12/8/2017
كاروانی دوور و درێژی كورد به‌ چڵ ساڵ رووماڵكراوه‌
ستران عەبدوڵڵا
كتێبی» كاروانی دوورودرێژی كورد، چڵ ساڵ له‌ رێپۆرتاژی رۆژنامه‌وانیی له‌ كوردستان» ده‌كرێ ناوی لێ بنرێت كتێبی ته‌مه‌ن بۆ نووسه‌ر و وێنه‌گری فه‌ره‌نسی كریس كۆچیرا كه‌ چوار ده‌یه‌یه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌نووسێ و شاره‌زاییه‌كی باشی له‌سه‌ر قۆناغه‌ جیاجیاكانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و ژیان و خه‌باتی كاره‌كته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌یه‌.
كۆچێرا چه‌ندین كتێبی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد نووسیوه‌ و له‌هه‌مووشیاندا له‌ دووره‌وه‌ نا به‌ڵكو له‌ نزیكه‌وه‌ و له‌ناو ئاگری رووداوه‌كاندا ئاماده‌گی هه‌بووه‌. ته‌نانه‌ت خانم كۆچێراشی له‌گه‌ڵدا بووه‌ و پێكه‌وه‌ له‌ كۆی رووماڵكردنی پرسی كورددا به‌شدار بوون.
به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م كتێبه‌ی له‌وه‌دایه‌ له‌میانی كاری رۆژنامه‌نووسیی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌دا، له‌و چڵ ساڵه‌ ده‌یان راپۆرت و ریپۆرتاژی مه‌یدانی له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شۆرشه‌كانی كورد نووسیوه‌ و له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌ به‌ناوبانگه‌كانی فه‌ره‌نسا و جیهاندا بڵاوی كردۆته‌وه‌ و بۆته‌ بابه‌تی جێی سه‌رنجی خوێنه‌ران و ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به‌ پرسی كورد ده‌ده‌ن. كۆچێرا ئه‌م بابه‌تانه‌ به‌ ورده‌كاری و به‌ وێنه‌ی ده‌گمه‌نی ئه‌رشیفی خۆیه‌وه‌ كۆكردۆته‌وه‌ و وه‌ك ئه‌لبوومێكی وێنه‌دار و ئه‌نسكلۆبیدیایه‌كی فراوان له‌ سه‌ر ئازار و ئازادییه‌كانی كورد پێشكه‌شی كردووه‌.
ئه‌م كتێبی ته‌مه‌نه‌ی كۆچێرا ده‌كرێ وێنه‌یه‌كی تۆخی مێژوونوووس و رۆژنامه‌نوسێكی سه‌ركه‌وتوومان نیشان بدات كه‌ چل ساڵ چی له‌سه‌ر كورد و كوردستان نووسیوه‌ و چۆنی نووسیوه‌، هه‌روه‌ها بیزانین مێژووییه‌كی گه‌رم و گوڕی كوردستانیه‌ كه‌ له‌یه‌ك كتێبی ره‌نگاوره‌نگدا وه‌ك چۆن له‌ ساتووختی خۆیدا نووسراوه‌ وا له‌به‌رچاومانه‌. ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌ بایه‌خه‌ مێژووییه‌كه‌ی بایه‌خی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ خوێنه‌ری كورد و رۆژنامه‌نووسی كورد ده‌توانێت ئه‌زموونێكی پراكتیكی رۆژنامه‌نووسیش به‌ده‌ست بهێنێت له‌باری رووماڵكردنی پرسه‌ سیاسیه‌كان، جه‌نگ و شۆرش و ته‌نگانه‌كان له‌ نموونه‌ی هه‌ره‌ به‌رچاودا كه‌ جه‌نگ و شۆرشی كوردستانه‌.
چاپی عه‌ره‌بی ئه‌م كتێبه‌ كۆششێكی هاوبه‌شی ده‌زگاری «فارابی» و ده‌زگای (ئاراس)ه‌ و له‌لایه‌ن (دیانا جبیب حرب)ه‌وه‌ ته‌رجه‌مه‌ی عه‌ره‌بی كراوه‌.
مرۆڤ چه‌ند تێبینی له‌سه‌ر نووسین و بیروڕاكانی كریس كۆچێرا هه‌بێت ناتوانێت حورمه‌ت له‌و خزمه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ نه‌گرێت كه‌ پێشكه‌شی مه‌سه‌له‌ی كورد و كوردستانی كردووه‌ كه‌ له‌هه‌موو كتێبه‌كانی و به‌تایبه‌تیش له‌م كتێبه‌یدا به‌رجه‌سته‌یه‌.
پێشتر ئەم بابەتە لە کوردستانی نوێ ژمارە (6808) لە 30/10/2015 بڵاوکراوەتەوە


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP