فڕین له ‌فێستیڤاڵی واست نمایش ده‌كرێ
فڕین له ‌فێستیڤاڵی واست نمایش ده‌كرێ ‌ 13/8/2017
بڕیاره‌ رۆژانی 17-20/8/2017 له‌پارێزگای واست، خولی دووه‌می فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی واست سازبكرێ‌و  ژماره‌یه‌ك فیلمی وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی بەفیلمی درێژو كورته‌فیلم بەشداریی له‌و فێستیڤاڵەدا‌ بکەن، لەم فێستیڤاڵەدا كورته‌ فیلمی كوردی بەناوی (فڕین) به‌شداره‌و له‌پێشبڕكێدایه‌ بۆ خه‌ڵات. کورتەفیلمی فڕین له‌ده‌رهێنانی عه‌بدولوه‌هاب شوانی-یەو، به‌رهه‌می به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێره‌.

ئایندەی منداڵ له‌سینه‌مادا
رۆژی 15/8/2017 له‌ هۆڵی میگا مۆڵ، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێر، وه‌رزی نیگای منداڵان بۆ فیلمی سینه‌مایی منداڵان سازدەكات.
له‌وباره‌ییه‌وه‌ پشتیوان عه‌بدوڵڵا-ی ده‌رهێنه‌ر وتی: له‌و ماوه‌یه‌دا 30 فیلمی جیهانیی منداڵان به‌ژێرنووسی كوردی بۆ ماوه‌ی 15رۆژ لەسێ كاتی جیاوازدا کە سه‌عات (5و6و8)ە نمایشدە‌كرێ بۆ منداڵان، ئامانجیش لەم وەرزە هونەرییە ئه‌وه‌یه‌ حه‌زوو ئارەزووی هونه‌ری سینه‌ما له‌ هزری منداڵاندا گه‌شه‌ بكات‌و چێژوخۆشی ببینن‌و بۆ ئاینده‌ گرنگی به‌ هونه‌ری سینه‌ما بده‌ن.
سه‌باح شوكر


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7398
24/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سیمۆنا هالیپ خه‌ڵاتی پۆرشی برده‌وه‌ 24/10/2017
‌ میسی ئێران خه‌ونه‌كه‌ی‌ هێنایه‌دی 24/10/2017
زانست
‌ یه‌كه‌مین نموونه‌ی فڕۆكه‌ی وشكاوه‌كی كاره‌بایی له‌ ڕوسیا خرایه‌ڕوو 24/10/2017
‌ كه‌نگه‌ری خوێنمژ به‌رله‌ ملیۆنه‌ها ساڵ قڕبووه‌ 24/10/2017
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP