كاره‌ساتێكی‌ مرۆیی‌ گه‌وره‌ له‌ یه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌یه‌
خاچی‌ سوور و مانگی‌ سوور هۆشداری‌ ده‌ده‌ن كاره‌ساتێكی‌ مرۆیی‌ گه‌وره‌ له‌ یه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌یه‌ ‌ 8/9/2017
كوردستانی‌ نوێ‌- ره‌وته‌كان 
بزوتنه‌وه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ خاچی‌ سور و مانگی‌ سور له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، مردنی‌ عه‌ بدوڵڵا خه‌میسی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ مانگی‌ سوری‌ یه‌مه‌نیان راگه‌یاند، هۆكاریی‌ مردنه‌كه‌شیان بۆ كه‌می‌ كۆمه‌كه‌ پزیشكییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان گه‌ڕانده‌وه‌. 
بزوتنه‌وه‌كه‌ پێیوایه‌ دۆخی‌ یه‌مه‌ن له‌ «رۆخی‌ كاره‌ساتێكی‌ گه‌وره‌» نزیكده‌بێته‌وه‌، میدیاكانی‌ یه‌مه‌نیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خه‌میسی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ یه‌مه‌ن، له‌پاش گیرۆده‌بوونی‌ به‌ نه‌خۆشییه‌وه‌، گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌. 
ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ كه‌ لیژنه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ خاچی‌ سور و لیژنه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ مانگی‌ سور له‌خۆده‌گرێت له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیاندا، نیگه‌رانی‌ خۆیان به‌رانبه‌ر به‌ مردنی‌ عه‌بدوڵڵا خه‌میسی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ مانگی‌ سوری‌ یه‌مه‌نی‌ ده‌ربڕی‌، هۆكاریی‌ مردنه‌كه‌شیان بۆ كه‌می‌ كۆمه‌كه‌ پزیشكییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان گه‌ڕانده‌وه‌، ئه‌وه‌شیان وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی‌ تر بۆ «داڕمانی‌ سیستمی‌ توندروستی‌ له‌ یه‌مه‌ن»، له‌قه‌ڵه‌مدا. 
خه‌میسی‌ له‌ ساڵی‌ 1973 كۆمه‌ڵه‌ی‌ مانگی‌ سوری‌ یه‌مه‌نی‌ دامه‌زراند و بۆ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ سی‌ ساڵ بۆخۆی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ كرد. 
میدیاكانی‌ یه‌مه‌ن ده‌ڵێن، خه‌میسی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ سه‌نعا له‌پاش گیرۆده‌بوونی‌ به‌ نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌ و خانه‌واده‌كه‌یشی‌ هه‌وڵیاندا ئه‌و كاره‌سته‌ پزیكشیانه‌ی‌ بۆ هاورده‌ بكه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی‌ باشبوونی‌ حاڵه‌تی‌ ته‌ندروستی‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی‌ به‌سه‌ر یه‌مه‌ندا سه‌پێنراوه‌، نه‌یانتوانیوه‌. 


دۆخی‌ یه‌مه‌ن به‌ره‌و كاره‌سات ده‌چێت 
بزوتنه‌وه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ خاچی‌ سور و مانگی‌ سور، له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا پێیانوایه‌، دۆخی‌ یه‌مه‌ن روو له‌ كاره‌ساته‌، به‌ تایبه‌ت له‌سایه‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ كه‌متر له‌ نیوه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ و كلینكه‌ پزیشكییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ كه‌ له‌ئێستادا كراونه‌ته‌وه‌. 
 یه‌مه‌ن له‌ ساڵی‌ 2014وه‌ نه‌كۆكییه‌كی‌ خوێناوی‌ له‌ نێوان حوسییه‌كان و هێزه‌ حكومییه‌كان به‌خۆده‌بینێت. 
له‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ هه‌مان ساڵ، سه‌نعای‌ پایته‌خت له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ كۆنترۆڵكرا. 
له‌گه‌ڵ ده‌ستوه‌ردانی‌ سعودیه‌ش له‌ دۆخی‌ یه‌مه‌ن كه‌ له‌ مانگی‌ ئاداری‌ 2015وه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوپه‌یمانییه‌كی‌ سه‌ربازی‌ كرد، هێنده‌ی‌ تر ره‌وشه‌كه‌ له‌ یه‌مه‌ن رووی‌ له‌ ئاڵۆزبوون كرد، به‌ تایبه‌ت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌  حوسییه‌كان توانییان ناوچه‌یه‌كی‌ فراوان له‌و وڵاته‌ هه‌ژاره‌دا بخه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆیانه‌وه‌. 
له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستوه‌ردانی‌ سعودیه‌ له‌ یه‌مه‌ن، زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار كه‌س كوژراون و له‌نێو كوژراوه‌كانیشدا، ژنان و منداڵان هه‌ن، هه‌ر به‌و هۆیه‌ه‌وه‌ لانی‌ كه‌م 47 هه‌زار كه‌س برینداربوون و سه‌دان هه‌زار یه‌مه‌نیش ئاواره‌بوون، ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ ئه‌و ژمارانه‌ی‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانییه‌وه‌ ئاماژه‌یان پێكراوه‌. 
بڵابوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كۆلێرا له‌ یه‌مه‌ن، له‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2016وه‌ ده‌ستیپێكرد، جارێكی‌ تر بڵابوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ 10 پارێزگای‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ساڵی‌ 2017دا سه‌ریهه‌ڵدا.
به‌هۆی‌ جه‌نگی‌ ئه‌هلی‌ له‌ یه‌مه‌ن، زیاتر له‌ نیوه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌كاركه‌وتوون و سه‌نعای‌ پایته‌ختیش له‌نێوان شاره‌كانی‌ تری‌ یه‌مه‌ن، زیاتر دووچاری‌ نه‌خۆشی‌ كۆلێرا بووه‌ته‌وه‌. 
له‌ماوه‌ی‌ 26ی‌ نیسان بۆ 18ی‌ ئایاری‌ 2017، نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ نزیكه‌ی‌ 20 پارێزگا جیاجیای‌ ئه‌و وڵاته‌ بڵابۆوه‌. 
تا 25ی‌ ته‌مموزی‌ ئه‌مساڵ، 400 هه‌زار حاڵه‌ت گومانی‌ ئه‌وه‌یان لێده‌كرا دووچاری‌ نه‌خۆشی‌ كۆلێرا بووبن، هه‌ر به‌ هۆی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ زیاتر له‌ 2000 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌موو ئه‌م ژمارانه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانییه‌وه‌ كه‌ چاودێری‌ دۆخی‌ یه‌مه‌ن ده‌كات، ئاماژه‌یان پێكراوه‌. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP