دیداری‌ (كاروانی‌ بێ‌ كۆتایی) له ‌سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو
دیداری‌ (كاروانی‌ بێ‌ كۆتایی) له ‌سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو ‌ 13/8/2017
فۆتۆ: حەمە عومەر
له‌هۆڵی‌ رۆشنبیری‌ سلێمانی‌، رۆژی‌ 10/8/2017 به‌چاودێری‌ لاهور شێخ جه‌نگی‌ دیداری‌ مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت (كاروانی‌ بێ‌ كۆتایی) به‌ڕێوه‌چوو.
له‌دیداره‌كه‌دا، سه‌ره‌تا وتاری‌ سه‌په‌رشتیاری‌ دیدار له‌لایه‌ن مه‌ریوان مه‌سعود-ه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌، دواتر وتاری‌ پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ له‌لایه‌ن بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی رۆشنبیری‌ و هونه‌ری‌ سلێمانی‌ پێشكه‌شكرا، پاشان وتاری‌ یه‌كێتی‌ نووسه‌رانی‌ كورد لقی‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن د.شێركۆ عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی‌ لقه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌، ئینجا دیكۆمنته‌رییه‌ك له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی‌ مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت-ه‌وه‌ نمایشكراو پاشان دیداره‌كه‌ ده‌ستی‌ پێكرد له‌به‌شداری‌ هه‌ریه‌ك له‌ (مامۆستا جه‌مال عه‌بدول، د.محه‌مه‌د سابیر، د. زاهیر له‌تیف، مه‌حمود قه‌ره‌داغی‌، سدیق ساڵح و ستران عه‌بدوڵڵا)، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان بابه‌تێكیان له‌باره‌ی‌ تێكۆشان و پێگه‌و قه‌ڵه‌مه‌ پڕ بڕشته‌ی‌ مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت پێشكه‌شكرد.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا، خه‌ڵاتی‌ رێزلێنانی‌ لاهور شێخ جه‌نگی‌ به‌سه‌ر به‌شدارانی‌ دیداره‌كه‌ دابه‌شكراو له‌هه‌مان كاتیشدا له‌پای‌ ئه‌و وه‌فاو هیمه‌ته‌ی‌ كردویه‌تی‌ بۆ رێكخستنی‌ دیداره‌كه‌، خانه‌واده‌ی‌ مامۆستا مه‌حمود خه‌ڵاتی‌ تایبه‌ت خانه‌واده‌یان پێشكه‌ش به‌ لاهور شێخ جه‌نگی‌ كرد.
له‌باره‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ دیداره‌كه‌وه‌، مه‌ریوان مه‌سعود سه‌رپه‌رشتیاری‌ دیداره‌كه‌، به‌كوردستانی‌ نوێی‌ راگه‌یاند: وێڕای‌ ئه‌رك و چاودێری‌ لاهور شێخ جه‌نگی‌،  له‌بنه‌ماڵه‌ی‌ خانه‌واده‌ كاك به‌ختیار مه‌لا عززه‌ت هاوكاری‌ سه‌ره‌كی‌ بوو بۆ سه‌رخستنی‌ دیداره‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ رۆشنبیری‌ و هونه‌ریش هاوكاربوو بۆ سه‌رخستنی‌ كاره‌كه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7398
24/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سیمۆنا هالیپ خه‌ڵاتی پۆرشی برده‌وه‌ 24/10/2017
‌ میسی ئێران خه‌ونه‌كه‌ی‌ هێنایه‌دی 24/10/2017
زانست
‌ یه‌كه‌مین نموونه‌ی فڕۆكه‌ی وشكاوه‌كی كاره‌بایی له‌ ڕوسیا خرایه‌ڕوو 24/10/2017
‌ كه‌نگه‌ری خوێنمژ به‌رله‌ ملیۆنه‌ها ساڵ قڕبووه‌ 24/10/2017
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP