كۆنتی ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ دیگۆ كۆستا بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ریزی یانه‌كه‌
كۆنتی ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ دیگۆ كۆستا بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ریزی یانه‌كه‌ ‌ 13/8/2017
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی‌ چێڵسی ره‌تی كرده‌وه‌ له‌ یارییه‌كانی یانه‌كه‌ پشت به‌ دیگۆ كۆستای هێرشبه‌ری ئیسپانی و گۆڵكه‌ری وه‌رزی رابردووی یانه‌كه‌ی‌ ببه‌ستێت و رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌شی دوپات كرده‌وه‌.
دوای شكستی به‌رامبه‌ر چێڵسی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی بلوز داوایان له‌ كۆنتی كرد كۆستا بگه‌ڕێنێته‌وه‌ پێكهاته‌ی‌ یانه‌كه‌ به‌تایبه‌تی كه‌ مۆراتا ئاستی به‌رزی پێشكه‌ش نه‌كرد، به‌ڵام راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ ئه‌مه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ كۆنتی وتی: پێشتر رای خۆم له‌سه‌ر كۆستا وتووه‌، ئه‌و وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵمان نابێت و ده‌بێت به‌دوای یانه‌یه‌كی نوێ دا بگه‌ڕێت.
وتیشی: هیچ شتێك روی نه‌داوه‌ وام لێبكات رام بگۆڕێت و نامه‌وێت چی تر له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ قسه‌ بكه‌م، چونكه‌ بڕیاری كۆتاییم داوه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی‌ نییه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP