جیامپیرۆ ڤینتۆرا بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتالیا نوێ كرده‌وه‌
جیامپیرۆ ڤینتۆرا بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتالیا نوێ كرده‌وه‌ ‌ 13/8/2017
جامپیرۆ ڤینتۆرای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی‌ نوێ كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تا كۆتایی یۆرۆی 2020 وه‌كو راهێنه‌ری ئه‌تزۆری به‌رده‌وام بێت.
بۆندی ڤینتۆرا كه‌ ساڵی 2016 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیای وه‌رگرت ساڵی 2018 كۆتایی ده‌هات، به‌ڵام یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاری دا 2 ساڵی تر بۆ بۆنده‌كه‌ی‌ زیاد بكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی یه‌كێتیه‌كه‌ له‌ ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ رازیه‌.
كارلۆ تافیكۆی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگه‌یاند به‌ گشتی ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه‌ی‌ باوه‌ڕی ته‌واویان به‌ ڤینتۆرا هه‌یه‌ كاری مه‌زن بكات و له‌ داهاتووش 3 ئامانجی ده‌بێت كه‌ یه‌كه‌میان سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ مۆندیال و دووه‌میش ركابه‌ری كردنه‌ له‌سه‌ر نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و سێیه‌میش هه‌ڵبژارده‌كه‌ ركابه‌ری به‌ده‌ستهێنانی نازناوی یۆرۆ بكات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP