هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كاروانه‌كه‌ی‌ داعش بۆردومان ده‌كات
له‌ قه‌له‌مونه‌وه‌ بۆ ئه‌لبوكه‌مال هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كاروانه‌كه‌ی‌ داعش بۆردومان ده‌كات ‌ 11/9/2017
ره‌وته‌كان
به‌پێی‌ رێكه‌وتنێكی‌ نێوان حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌ و رێكخراوی‌ داعش، سه‌دان چه‌كداریی‌ رێكخراوه‌كه‌ ناوچه‌ی‌ قه‌له‌مونی‌ لوبنانییه‌وه‌ بۆ شارۆچكه‌ی‌ ئه‌لبوكه‌مالی‌ سه‌ر سنوری‌ عیراق ده‌گوازرێنه‌وه‌. 
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌كاتێكدایه‌ هێشتا چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ باكووری‌ شاری‌ موسڵ له‌گه‌ڵ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ له‌ باشووری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، له‌ژێر چنگی‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ (داعش)دا ماون، هێزه‌ عیراقییه‌كانیش له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ تونددان بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ پاشماوه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌ژێر چنگی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌دان.  
رێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ نێوان حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌ كه‌ به‌ ئاگاداریی‌ حكومه‌تی‌ سوریا له‌گه‌ڵ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه‌، لێوه‌ی‌ سه‌دان چه‌كداریی‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ سنوره‌كانی‌ نێوان سوریا و لوبنانه‌وه‌ بۆ سنوره‌كانی‌ عیراق له‌گه‌ڵ سوریا ده‌گوازرێنه‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراقه‌وه‌، وه‌ك سوكایه‌تیكردن به‌ گه‌لی‌ عیراق وه‌سفكرا. 
له‌ دوایین په‌ره‌سه‌ندنی‌ ئه‌و رووداوه‌، هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌ به‌و راپۆرتانه‌ ده‌كات كه‌ باس له‌ به‌رێكه‌وتنی‌ چه‌ندان پاسی‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگر ده‌كه‌ن و لێوه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ و خێزانه‌كانیان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ سوریا ده‌گوازنه‌وه‌ كه‌ تائێستاش له‌ژێر چنگی‌ رێكخراوه‌كه‌دان له‌و وڵاته‌. 
به‌پێی‌ راپۆرته‌كان، كاروانی‌ باسه‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانی‌ داعش له‌ هه‌وڵیاندا بۆ گه‌یشتن به‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ سوریا، بونه‌ته‌ دووبه‌شه‌وه‌، به‌شێكیان له‌ له‌ بیابان گیری‌ خواردووه‌ و ئه‌وی‌ تر، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ سوریادان.    
هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ بۆردومانێكی‌ فڕۆكه‌كانی‌ ده‌كات كه‌ كاروانه‌كه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعشی‌ كردووه‌ته‌ ئامانج و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌شێك له‌ كاروانه‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و به‌شێكه‌ تریش له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ چۆڵی‌ بیابان، گیری‌ خواردووه‌. 
حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌ به‌ ئاگاداریی‌ حكومه‌تی‌ سوریا، له‌گه‌ڵ رێكخراوی‌ داعش رێكه‌وتبوو تا رێڕه‌وێك بۆ 300 چه‌كداری‌ رێكخراوه‌كه‌ بكاته‌وه‌ تا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ سنوره‌كانی‌ عیراق بڕۆن، له‌به‌رانبه‌ردا داعش ناوچه‌ی‌ قه‌له‌مونی‌ نێوان سوریا و لوبنان راده‌ست بكات. 

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كاروانه‌كه‌ بۆردوه‌مان ده‌كات 
له‌گه‌ڵ به‌رێكه‌وتنی‌ كاروانی‌ پاسه‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانی‌ داعش بۆ خۆرهه‌ڵاتی‌ سوریا، فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆردومانی‌ ئه‌و كاروانه‌یان كرد و ئه‌و رێگه‌وبان و پردانه‌شیان خاپور كرد كه‌ ئۆتۆمبێله‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كان لێوه‌ی‌ هه‌وڵیان ده‌دا بگه‌نه‌ ناوچه‌كانی‌ نزیك سنوری‌ عیراق. 
هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دوابه‌دوای‌ بۆردومانه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاند كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ نێوان حزبوڵڵاو داعش بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان «چارسه‌رێكی‌ هه‌میشه‌یی‌ نییه‌» و دژایه‌تی‌ ده‌كات.  
هه‌ر له‌ بایننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ «تائێستاش ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌ بیابانه‌ به‌رینه‌كانی‌ باكووری‌ خۆرئاوای‌ ناوچه‌ی‌ ئه‌لبوكه‌مالن و ژماریه‌كی‌ ترییان به‌ره‌و خۆرئاوا به‌ڕێكه‌وتوو به‌ ئاراسته‌ی‌ ته‌دمور». 
پێشتر حزبوڵڵا رایگه‌یاندبوو كه‌ ئۆتۆمبێله‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانی‌ داعش جگه‌ له‌ شه‌ش نه‌فه‌رهه‌ڵگرییان، په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ سوریادان و حزبوڵڵا یان حكومه‌تی‌ سوریا به‌رپرسیارێتییان له‌ئه‌ستۆ ناگرێت.  
حزبوڵڵا هۆشداریی‌ دابووه‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌نێو پاسه‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كاندا منداڵ و ژن و بریندار و كه‌سانی‌ به‌ساڵاچوو هه‌ن، ئه‌مریكاشی‌ به‌ رێگرتن له‌ گه‌یشتنی‌ یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان به‌و كاروانه‌ تۆمه‌بتاركردبوو. 
هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ روسیادا گفتوگۆی‌ كردووه‌ تا په‌یامی‌ ئه‌وه‌ بگه‌یه‌نێته‌ حكومه‌تی‌ سوریا كه‌ رێگه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی‌ ئه‌و كاروانه‌ نادات، وێڕای‌ خستنه‌ڕووی‌ چه‌ند پێشنیارێك سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی‌ رزگاركردنی‌ مه‌ده‌نییه‌كانی‌ نێو كاروانه‌كه‌. 
هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا باس له‌ پێشكه‌شكردنی‌ خۆراك و ئاو ده‌كات به‌ كاروانه‌كه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ورده‌كاریی‌ زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ بخاته‌ڕوو. 
وه‌ك له‌ به‌یانناكه‌شدا ئاماژه‌ی‌ پێكردووه‌، «هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌شێوه‌ی‌ راسته‌وخۆ كاروانه‌كه‌ ناكاته‌ ئامانج له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌سانی‌ مه‌ده‌نییان تێدایه‌، به‌ڵام بۆردومانی‌  85 چه‌كداری‌ رێكخراوه‌كه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ له‌ نزیك كاروانه‌كه‌وه‌ بوون». 
 فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ 40 ئۆتۆمبێلی‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامیان بۆردومان كردووه‌ كه‌ له‌ نزیك كاروانه‌كه‌ بوون و له‌ تانك و سیستمی‌ تۆپی‌ دوورهاوێژ و زریپۆش و ئۆتۆمبێلی‌ گواستنه‌وه‌ پێكهاتبوون و كارئاسانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ چه‌كداره‌كان ده‌كرد بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ تائێستاش له‌ نزیك سنوره‌كانی‌ عیراق له‌ژێر چنگی‌ رێكخراوه‌دان. 

له‌ قه‌له‌مونه‌وه‌ بۆ ئه‌لبوكه‌مال  
پاش هێرشی‌ هێزه‌كانی‌ لوبنان وسوریا و حزبوڵڵا بۆسه‌ر دوایین مۆڵگه‌ی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ (داعش) له‌سه‌ر سنوره‌كانی‌ سوریا و لوبنان، رێككه‌وتنی‌ ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی‌ داعشدا ئه‌نجامدرا و به‌پێی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌، رێگه‌ به‌ نزیكه‌ی‌ 300 چه‌كداری‌ داعش ده‌درێت تا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان ناوچه‌كه‌ جێبهێڵن و به‌ره‌و شارۆچكه‌ی‌ ئه‌لبوكه‌كال له‌ پارێزگای‌ دێرئه‌لزور بچن كه‌ ته‌نیا 6 كیلۆمه‌تر له‌ سنوره‌كانی‌ عیراقه‌وه‌ دووره‌. 

عیراق ره‌خنه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌ ده‌گرێت
له‌به‌رانبه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ نێوان حزبوڵڵا و رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ (داعش)، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ره‌خنه‌ی‌ توندی‌ له‌و رێككه‌وتنه‌ گرت و به‌ «ناپه‌سه‌ند» و «سوكایه‌تیكردن به‌ گه‌لی‌ عیراق» وه‌سفیكرد. 
عه‌بادی‌ رایگه‌یاندبوو»ئێمه‌ له‌عیراق له‌ دژی‌ تیرۆریستان شه‌ڕ ده‌كه‌ین و ره‌وانه‌یان ناكه‌ین بۆ سوریا». 
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بریت ماكگۆرك نێرده‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ رایگه‌یاندبوو»چه‌كدارانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ده‌بوو له‌ گۆڕه‌پانی‌ شه‌ڕدا بكوژرێن نه‌ك به‌ نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له‌ سوریا بگوازرێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر سنوره‌كانی‌ عیراق به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ره‌زامه‌ندی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عیراق وه‌ربگیرێت».    
وێڕای‌ رزگاركردنی‌ شاری‌ موسڵ له‌ چنگی‌ چه‌كدارانی‌ داعش، هێزه‌ عیراقییه‌كان به‌ پاڵپشتی‌ فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، تائێستاش له‌ شه‌ڕدان بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ پاشماوه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ باكوور له‌ژێر چنگی‌ رێكخراوه‌كه‌دا ماون. 

رێڕه‌وێكی‌ نوێ‌ بۆ ده‌ربازكردنی‌ چه‌كدارانی‌ داعش  
فه‌رمانده‌یه‌ك له‌ هاوپه‌یمانی‌ سه‌ربازی‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تی‌ سوریا رایگه‌یاند، حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌ و سوپای‌ سوریا، به‌شوێن رێڕه‌وێكی‌ نوێدا ده‌گه‌ڕێن بۆ گه‌یاندنی‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ و خێزانه‌كانیان به‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ سوریا له‌ژێر چنگی‌ رێكخراوه‌كه‌دان.  
به‌هۆی‌ بۆردومانی‌ فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ ئه‌و 17 نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 300 چه‌كداریی‌ داعشیان هه‌ڵگرتبوو له‌ بیابانه‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ سوریا، جوڵه‌ی‌ كاروانی‌ چه‌كدارانی‌ داعش كه‌ ده‌یویست بگاته‌ ناوچه‌كانی‌ ژێر چنگی‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌، راوه‌ستا.  
به‌ وته‌ی‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كه‌، له‌ئێستادا هه‌وڵ ده‌درێت رێڕه‌وێكی‌ تر بۆ كاروانه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌.
روانگه‌ی‌ سوریاش بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ده‌ڵێت، ده‌یان چه‌كداری‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌، كاروانه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌ و بۆخۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ پارێزگای‌ دێرئه‌لزور له‌ژێر چنگی‌ رێكخراوه‌كه‌دان. 
فه‌رمانده‌ی‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ سه‌ربازییه‌ی‌ پشتیوانی‌ له‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی‌ سوریا ده‌كات، ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌دان چه‌كداری‌ داعش گه‌یشتبێتنه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ژێر چنگی‌ رێكخراوه‌كه‌دا له‌ خۆرهه‌ڵات. 
هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ لای‌ خۆیه‌وه‌، ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ چاودێریكردنی‌ كاروانه‌كه‌ و رێگرتنی‌ له‌ گه‌یشتن به‌و ناوچه‌نانه‌ی‌ له‌ژێر چنگی‌ رێكخراوه‌كه‌دان، به‌ڵام ده‌ڵێت له‌به‌ر بوونی‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌نێو كاروانه‌كه‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ بۆردومانی‌ ناكات. 
هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوودا ئاماژه‌ی‌ به‌ خاپوركردنی‌ رێڕه‌وێك و پردێك كرد تا رێگه‌ له‌ رێكردنی‌ كاروانه‌كه‌ی‌ داعش بگرێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی‌ رێكخراوه‌كه‌یشی‌ بۆردومان كردووه‌ كه‌ ده‌یانویست پێشوازیی‌ له‌ كاروانه‌كه‌ بكه‌ن. 
فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی‌ سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د ده‌ڵێت، حزبوڵڵا و سوپای‌ سوریا، رێڕه‌وی‌ كاروانه‌كه‌یان گۆڕیوه‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ حومه‌یمه‌ له‌ بیابانی‌ باشووری‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ بۆ شوێنێكی‌ دوورتی‌ له‌ باكوور، به‌ڵام فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵە‌تی‌ دیسانه‌وه‌ ئه‌و رێڕه‌وه‌شیان بۆردومان كردووه‌. 
 
 یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان 
حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌ ره‌خنه‌ له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێت به‌و هۆیه‌ی‌ رێگه‌ی‌ له‌ گه‌یشتنی‌ یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان گرتووه‌ بۆ خێزانه‌كانی‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ (داعش) له‌و كاروانه‌ی‌ كه‌ سنوره‌كانی‌ لوبنان و سوریاوه‌ به‌ره‌و سه‌ سنوره‌كانی‌ عیراق به‌رێكه‌وتبوون.   
حزبوڵڵا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا، داوای‌ له‌ كۆمه‌ڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردبوو، «رێگه‌ له‌ قه‌تڵوعامێكی‌ چه‌په‌ڵ» بگرن، به‌رپرسیارێتی‌ كوژرانی‌ مه‌ده‌نییه‌كانیشی‌ خستبووه‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌مریكاییه‌كان گه‌ر فڕۆكه‌كانی‌ كاروانه‌كه‌ بۆردومان بكه‌ن. 
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، حزبوڵڵا پابه‌ندبوونی‌ خۆی‌ و ده‌وڵه‌تی‌ سوریای‌ به‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ دووپاتكردبۆوه‌ كه‌ لێوه‌ی‌ پاسه‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانی‌ داعش له‌ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ سوریاوه‌ به‌سه‌لامه‌تی‌ بگوازرێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ نزیك سنوره‌كانی‌ عیراق، جه‌ختیشی‌ له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی‌ سه‌رنشینانی‌ ئه‌و شه‌ش نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌ كردبۆوه‌ كه‌ تائێستا له‌ ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ سوریادان.   
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، حزبوڵڵا ئه‌مریكاییه‌كانی‌ به‌ جیاوازبوون له‌ هه‌ڵوێستكه‌كان و راستۆگییان له‌ به‌گژداچوونه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ داعش تۆمه‌تبار كردبوو، ئه‌وه‌شی‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌مریكاییه‌كان «له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا یارمه‌تی‌ زیاتر له‌ هه‌زار چه‌كداریی‌ داعشیان داوه‌ به‌ تایبه‌تیش بیانییه‌كانیان، تا له‌ شاری‌ ته‌له‌عفه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ كوردییه‌كان بڕۆن له‌ باكووری‌ عیراق».   
هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌به‌ر بوونی‌ ژن و منداڵ له‌نێو كاروانه‌كه‌دا، چه‌كدارانی‌ داعشی‌ بۆردومان نه‌كردووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆراك و ئاوی‌ پێشكه‌ش به‌ كاروانه‌كردووه‌ و له‌ڕێی‌ روسیاسوه‌ پێشنیاریی‌ بۆ سوریا كردووه‌ تا رێڕه‌وی‌ گونجاو بۆ رزگاركردنی‌ ژنان و منداڵانی‌ نێو كاروانه‌كه‌ بدۆزێته‌وه‌. 
هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ عیراقدا به‌شێك بن له‌ گرێبه‌ستی‌ گواستنه‌وه‌ی‌  چه‌كدارانی‌ داعش و ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر ئه‌و بۆردومانكردنی‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ كاروانه‌كه‌ بوون. 
به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كه‌وه‌، كاروانه‌كه‌ی‌ داعش ناوچه‌ی‌ بیابانی‌ سوخنه‌ له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگای‌ حمس و دێرئه‌لزور راوه‌ستا و هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تیش ته‌ئكید له‌سه‌ر رێگریكردتن له‌ جوڵه‌ی‌ كاروانه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ره‌و سنوره‌كانی‌ عیراق و گواستنه‌وه‌ی‌ «تیرۆریستان»یشی‌ له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی‌ تر به‌ چاره‌سه‌رێكی‌ كاتی‌ له‌قه‌ڵه‌م دابوو. 
  
 هه‌ڵوێسته‌كان له‌باره‌ی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ 
دوابه‌دوای‌ رێككه‌وتنه‌كه‌، جۆزیڤ عۆن فه‌رمانده‌ی‌ سوپای‌ لوبنانی‌ رایگه‌یاندبوو، ئه‌وانه‌ له‌ڕێی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ ویستویانه‌ ته‌رمی‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ لوبنانیانه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 2014 به‌دیلگیرابوون، بۆیه‌ سه‌ركێشی‌ زیاتر به‌ گیانی‌ سه‌ربازه‌كانیانه‌وه‌ ناكه‌ن. 
هه‌ر له‌به‌رانبه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ نێوان حزبوڵڵا و رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ (داعش)، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ره‌خنه‌ی‌ توندی‌ له‌و رێككه‌وتنه‌ گرتبوو، به‌ «ناپه‌سه‌ند» و «سوكایه‌تیكردن به‌ گه‌لی‌ عیراق» وه‌سفیكردبوو. 
عه‌بادی‌ رایگه‌یاندبوو»ئێمه‌ له‌عیراق له‌ دژی‌ تیرۆریستان شه‌ڕ ده‌كه‌ین و ره‌وانه‌ی‌ سوریایان ناكه‌ین». 
بریت ماكگۆرك نێرده‌ی‌ ئه‌مریكاش بۆ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ رایگه‌یاندبوو»چه‌كدارانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ده‌بوو له‌ گۆڕه‌پانی‌ شه‌ڕدا بكوژرێن، نه‌ك به‌ نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له‌ سوریا بگوازرێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر سنوره‌كانی‌ عیراق، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ره‌زامه‌ندی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عیراق وه‌ربگیرێت».    
تائێستاش هێزه‌ عیراقییه‌كان به‌ پاڵپشتی‌ فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، له‌شه‌ڕدان بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌باكوور له‌ژێر چنگی‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ (داعش)دا ماون. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP