مرۆڤ و سۆز و عه‌قڵ
ورده‌كارییه‌كانی ژیان مرۆڤ و سۆز و عه‌قڵ ‌ ئه‌رشه‌د ته‌حسین ‌ 12/9/2017
ئه‌و هه‌سته‌ چیه‌ وامان لێده‌كات به‌سه‌ركه‌وتن خۆشحاڵ و به‌شكست دڵته‌نگ بین؟، بۆچی كاتێك مرۆڤ هه‌نگاوێك ده‌نێت بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی‌ كارێك پێی ده‌وترێت ئه‌و كاره‌ عه‌قڵانی‌ نیه‌؟. بێگومان مرۆڤ بونه‌وه‌رێكه‌ خاوه‌ن هه‌ست و سۆزه‌، له‌هه‌مان كاتیش دا خاوه‌نی‌ ئاوه‌ز « عه‌قڵ»ه‌، ئه‌و كاتانه‌ی‌ كاروباره‌كانی‌ ژیانی‌ به‌پێی پلان‌و له‌ژێر سایه‌ی‌ عه‌قڵدا رێك ده‌خات پێی ده‌وترێت كارێكی‌ عه‌قڵانی‌ ئه‌نجام داوه‌، ئه‌و كاته‌شی كه‌ هه‌ست ده‌كات به‌ئه‌نجامدانی‌ كارێك یان به‌روودانی‌ رووداوێك له‌ژیانیدا تووشی شكست‌و نسكۆ ده‌بێت، له‌ناخه‌وه‌ خه‌مبار‌و بێتاقه‌ت ده‌بێت، ئه‌وا هه‌ست و سۆز به‌سه‌ریدا زاڵه‌.
 سۆز‌و عه‌قڵ دوانه‌ی‌ بزوێنه‌ری مرۆڤن، هه‌ركات هه‌ردووكیان و به‌یه‌ك ئاراسته‌ هه‌نگاویان نا، هه‌ركات مرۆڤ توانی‌ هاوسه‌نگی‌ نێوانیان له‌ناخیدا رابگرێت‌و نه‌هێڵێت هیچیان به‌سه‌ر ئه‌ویتریان دا زاڵ بێت، هه‌ركات به‌لۆژیكه‌وه‌ و به‌پلان‌و به‌رنامه‌وه‌ له‌ ژیان راما‌و كاروباره‌كانی‌ ژیانی‌ ئه‌نجام دا، ئه‌وا ئه‌و مرۆڤه‌ توانیویه‌تی‌ كارێك بكات كه‌ په‌شیمانی‌ به‌دواوه‌ نه‌بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ خۆیان ده‌ده‌نه‌ ده‌ست هه‌ست و سۆزیان‌و عه‌قڵیان پشت گوێ ده‌خه‌ن، ناتوانن هه‌نگاوی‌ لۆژیكی‌‌و گونجاو هه‌ڵێنن، عه‌قڵ به‌رنامه‌یه‌كی‌ پڕۆگرام كراوه‌، هه‌ركات به‌شێوازێكی‌ دروست‌و گونجاو پڕۆگرامت كرد، له‌كاروباره‌كانی‌ ژیانت دا ئاشته‌وایت له‌نێوان عه‌قڵ و هه‌ستت دا سازاند، ئه‌وا كاروباره‌كانی‌ ژیانت عه‌قڵانی‌ ده‌بن و ده‌بنه‌ مایه‌ی سوود‌و به‌خته‌وه‌ری بۆخۆت‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت، به‌ڵام كاتێك كاره‌كانت سۆز به‌سه‌ریاندا زاڵ بوو، ئه‌وا په‌له‌ییان پێوه‌ دیار ده‌بێت، ئه‌و كارانه‌شی كه‌ به‌ هه‌ڵه‌شه‌یی و سپرزه‌یی به‌ئه‌نجام ده‌درێت به‌رهه‌مه‌كه‌یان هه‌ر په‌شیمانی‌ ده‌بێت چونكه‌ زۆر كات به‌نابه‌كامی‌ به‌ده‌ست دێن و سه‌ره‌نجام ره‌نگه‌ به‌زیانی‌ خۆت‌و چوارده‌وریشت بشكێنه‌وه‌‌و له‌بری سوود و قازانج زیانمه‌ند ده‌بن.
 ژیان به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ ئه‌زموونی‌ ده‌كه‌یت، كاتێك به‌ لۆژیكه‌وه‌‌و له‌ژێر چه‌تری عه‌قڵدا ئه‌زموونی‌ بكه‌یت ئه‌وا ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری، ئه‌وه‌ش بزانه‌ ئه‌وه‌ خۆتی بڕیار له‌سه‌ر ژیانت ده‌ده‌یت، هه‌ركات بوویته‌ هاوڕێی هه‌ستت، هه‌ركات به‌ خۆتت وت كه‌سێكی‌ عه‌قڵانیم، به‌ڵام هه‌ست و سۆزم بریندار ناكه‌م، ئه‌وا هه‌نگاوه‌كانی‌ ژیانت دروست و بێ په‌شیمانی‌ ده‌بن گه‌رچی لێوان لێو له‌ خۆشبه‌ختیش نه‌بن.
 ته‌نها خۆتی رزگاركه‌ری خۆت، ناخت رزگار بكه‌‌و له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و سنووره‌ ده‌ستكرده‌ی‌ بۆخۆت كێشاوته‌ وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بینیت ژیانێكی‌ تریش هه‌یه‌، چۆن چاوه‌ڕێی خۆشبه‌ختی‌ ده‌كه‌یت كه‌ خۆت گه‌وره‌ترین دووژمنی‌ ناخی‌ خۆت بیت؟.
 مه‌زنه‌كان ئه‌وانه‌ن له‌بری خۆكووژی ناخیان زیندوو ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ عه‌قڵیان ده‌كه‌ن به‌ ئامراز و هۆكار بۆ په‌ره‌پێدانی‌ خۆیان‌و ده‌بنه‌ مایه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی‌ هزر‌و بیركردنه‌وه‌یان، مه‌زنی‌ خۆیان بۆخوودی‌ خۆیان‌و چوارده‌وریشیان ده‌سه‌لمێنن، هیچ كات كارێك ناكه‌ن ببنه‌ مایه‌ی ئازار‌و ناڕه‌حه‌تی‌ بۆ چوارده‌وریان، هیچ كات خۆیان و كه‌سانی‌ تریش بریندار ناكه‌ن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP