کۆریای باکوور هاوکێشە‌که‌ ده‌گۆڕێت
کۆریای باکوور هاوکێشە‌که‌ ده‌گۆڕێت ‌ ئەردەڵان عەبدوڵڵا ‌ 12/9/2017
یه‌ک شه‌ممه‌ی پێشوو کۆریای باکوور ته‌واوی جیهانی هه‌ژاندو هه‌موو بازاڕو بۆرسه‌ جیهانییه‌کانیشی‌ توشی شکست بوون، کاتێک توانی بۆیه‌که‌مجار بۆمبی هایدۆجینی تاقیبکاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش  جیهان به‌گشتی و ئه‌مریکا وهاوپه‌یمانانی تووشی شۆکێکی گه‌وره‌ کرد و زۆرێکیش له‌ چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌، که‌ هاوکێشه‌ سیاسییه‌که‌ ده‌گۆڕێت.

ده‌ستی کۆریا ده‌گاته‌ ئه‌مریکا
دیاره‌ تاقیکردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدۆجینی له‌رووی زانستییه‌وه‌ کارێکی ئاڵۆزه‌و پێویستی به‌ شاره‌زایی و پێداویستی تایبه‌ت هه‌یه‌، ئه‌م بۆمبه‌ش  به‌ دوو قۆناغ دا تێده‌په‌ڕێت‌، ‌یه‌که‌مجار پارچه‌ ئه‌تۆمیه‌کان بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، له‌ قۆناغی دووه‌مدا، پارچه‌کان کۆده‌کرێنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی  هێزێکی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌تر دروستبکه‌ن، که‌له‌ رووی هێزو توناو،ه‌ زۆر له‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ بۆمبی ئه‌تۆمی زۆرتره‌. له‌لایه‌کی تره‌وه‌ کڵاوه‌ی هایدۆجینی له‌رووی کێشه‌وه‌ که‌متره‌و، ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌ مووشه‌که‌ بالیستییه‌کان بتوانن بگه‌نه‌ خاکی ئه‌مریکا،به‌مشێوه‌یه‌ش کۆریای باکوور ده‌گاته‌ خه‌ونی خۆی، که‌ئه‌ویش موشه‌که‌کانی بگاته‌ ئه‌مریکا.

گۆڕینی هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا
ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ له‌ رووی سه‌ربازیی و سیاسیشه‌وه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌بوو بۆ کۆریای باکوور، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجیش بوو، هه‌فته‌ی پێشوو به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌ ئاگرینه‌کانی تری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند: بژارده‌ی سه‌ربازی، تاکه‌ بژارده‌ نییه‌ که‌له‌ دژی کۆریای باکوور به‌کاریبهێننین. ئه‌مه‌ش گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌ هه‌ڵوێستی تره‌مپ، چونکه‌ پێشتر هه‌میشه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێزی له‌دژی کۆریای باکوور ده‌کرد.
چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه‌، هۆکاری ئه‌م گۆڕانکارییه‌ له‌هه‌ڵوێستی تره‌مپ و ئه‌مریکا، بۆ گۆڕینی هاوکێشه‌ سه‌ربازییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی دوای تاقیکردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی.  

تره‌مپ داوایه‌ک ده‌کات
هه‌رله‌مباره‌یه‌وه‌ تره‌مپ له‌ واڵه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی تیوته‌ر رایگه‌یاند: پێویسته‌ بۆ ڕووبه‌ربونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆریای باکوور، ده‌وڵه‌ته‌ هاوپه‌یمانه‌کان‌ له‌ ئاسیا، چه‌کی ئه‌مریکی زیاتر بکڕن ، به‌تایبه‌تی کۆریای باشوور و ژاپۆن، پێو‌یسته‌ چه‌کی مۆدێرنی ئه‌مریکا بکڕن بۆ رووبه‌ربونه‌وه‌ی کۆریای باکوور.

زیادبوونی فرۆشتنی چه‌کی ئه‌مریکا
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ ئه‌مریکا به‌ رێژه‌یه‌کی زۆر چه‌ک به‌ وڵاتانی کۆریای باشوورو ژاپۆن ده‌فرۆشێت، له‌ئێستادا کۆریای باشوور چواره‌مین مووشته‌ری چه‌کی ئه‌مریکایه‌ ئه‌وه‌ش له‌پاش، عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و ئۆسترالیا و ئیمارات دێت. له‌ نێوان ساڵانی 2010 تا 2016 به‌ بڕی 5 ملیارد دۆلار چه‌کی به‌ کۆریای باشوور فرۆشتووه‌. ژاپۆنیش ساڵانه‌ بڕی 3 ملیار دۆلار بۆ بنکه‌ی سه‌ربازیی و سیسته‌می به‌رگری ئه‌مریکی له‌ ژاپۆن خه‌رج ده‌کات. 

ئێران تاوانباره‌
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ رۆژنامه‌ی ته‌لگرافی به‌ریتانیا له‌ راپۆرتێکیدا رایگه‌یاند: چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌ رۆژنامه‌که‌ی راگه‌یاندووه‌، ئێران یارمه‌تی کۆریای باکووری داوه‌ بۆبه‌هێزکردنی توانا ئه‌تۆمییه‌کانی، چونکه‌ زۆرێک له‌ حوکمه‌تی به‌ریتانیا له‌و باوهڕه‌دان، کۆریای باکوور له‌رووی ته‌کنیکی و ماددیه‌وه‌ ئه‌و توانایه‌ی نه‌بووه‌، که‌ بتوانێت بگاته‌ بۆمبی هایدرۆجینی. 

سزای توندتر
هه‌رله‌پاش تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆریای باکوور،ئه‌مریکا پرۆژه‌ یاسایه‌کی پێشکه‌شی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کردووه‌ که‌سزای توندتر به‌سه‌ر کۆریای باکوور بسه‌پێنن و هه‌موو هه‌نارده‌کانی  رستن و چین و حه‌واڵه‌ مالییه‌کانی کرێکاره‌  کۆرییه‌کان له‌ده‌روه‌ی وڵات، بۆناو کۆریای باکوور رابگرن. هه‌روه‌ها هه‌ڵپه‌ساندنی هه‌موو سامان و دراوێکی کیم جونگ ئاونی سه‌رۆکی کۆریای باکوور له‌ده‌روه‌ی وڵات. له‌م هه‌نگاوه‌شدا کۆریای باشوور و ژاپۆن و فه‌ره‌نساش، پشتگیری ئه‌مریکا ده‌که‌ن. 

مێرکل داوای رێکه‌وتن ده‌کات
ئه‌نجیلا مێرکل  راوێژکاری ئه‌ڵمانیا له‌ دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی « فرانکفۆرته‌ ئه‌لگه‌ماینه‌ تسایتوونگ»ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: ئێمه‌ ئاماده‌ین به‌شداریه‌کی کارا بکه‌ین، بۆئه‌وه‌ی رێکه‌وتنێکی هاوشێوه‌ی ئێران ، له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور بکه‌ین، ئه‌ویش بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی له‌ناوچه‌که‌ و جیهان. 
له‌ئێستادا زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی و سه‌ربازی جیهانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، کۆریای باکوور به‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی دوایی ، توانی هاوکێشه‌‌ سیاسییه‌کان، بۆ به‌رژوه‌ندی خۆی   بگۆڕێت و ئه‌مریکا و رۆژئاوا ناچار بکات، دان به‌ هێزو توانایدا بنێت و که‌مێک سازشی بۆ بکه‌ن، له‌وانه‌شه‌ له‌ داهاتوودا ، رۆژئاواو کۆریای باکوور رێکه‌وتنێکی هاوشێوه‌ی ئێران بکه‌ن، چونکه‌ بژارده‌ی جه‌نگ، بۆهه‌ردوولاکه‌ ، بژارده‌یه‌کی قوورس و وێرانکه‌ره‌. 
سه‌رچاوه‌:
-الانصات المرکزی. العدد. 6727. 10-9-2017
-سایتی  دۆیتچه‌ ڤێله‌


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP