سوپاس و پیرۆزبایی
سوپاس و پیرۆزبایی ‌ د.شیركۆ عبدالله‌‌ 14/9/2017
+ بەڕێز تێكۆشەرانی مەكتەبی سیاسی حیزبی وانێك
بەبۆنەی درێژەكێشانی كۆبوونەوەكانتان و نۆشكردنی ئەو هەموو چایی گەرم و ئاوە ساردەوە لەلایەن خۆتان و حیمایە چاونەترسەكانتانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆمان و لە تراكتۆری غازەكە ئەكەین. هیوادارین خوا لە عومری ئێمە هەڵگرێ‌ و بیخاتە سەر مودەتی كۆبوونەوەكانتان. هەر بمێنن بۆ ئیجتیماع و ئیجتیماعپەروەرانی كورد و كوردستان. 

ئیمزا
موراجیعە بێ‌ ئومێدەكانی ژووری پرسگە

+ بەڕێز خاتوو..........................
هەواڵی وەرگرتنی كوڕە جگەرگۆشەكەتان لە رەوزەی حكومەت خۆشترین هەواڵ بوو كە ئێمە لە دوای داخستنی پەڕلەمانەوە بیستبێتمان.
خاتوونی بەڕێز، وەرگرتنی ئەو رۆڵە شیرینە كە بەری رەنج و خەباتی ئێوەو دەیان نامەی پشتگیریی مەسئولینی حیزب و حكومەتە، جارێكی تر ئەو راستییە ئەسەلمێنێ‌ كە هیچ حەقێك نافەوتێ‌ ئەگەر ئیرادەیەكی پۆڵایینی لە پشتەوە بێ‌.
دووبارە پیرۆزەو بەم بۆنەیەوە چاوەڕێی دەعوتێكی كفتەی خۆت ئاسایین.

ئیمزا 
كۆمەڵەی واسطەچیانی كوردستان لقی سلێمانی

+ ئومێدی هەژارو چەوساوەكان بەڕێز كاك حكومەت
بەناوی خۆمان و رادیۆ قرخنەكەی تەنیشتمانەوە پڕ بە ترێلەیەك سوپاس و پێزانین ئاراستەی خۆتان و وەزارەتەكەتان ئەكەین كە لە سایەی موشكیلەكانتانەوە چوار ساڵیش ئەبێ‌ جەریدەكەمان لەسەر هیچ بابەت و مادەیەك پەكی نەكەوتووە.
ئیتر بۆ پێشەوە لە قەیرانێكەوە بۆ قەیرانێكی تر.
ئیمزا
رۆژنامەی قرتام بۆ هەواڵ و ریكلام


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP