بۆ ئەواكێم
ئه‌م كونجه‌ش بۆ ئەواكێم ‌ د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سول*‌ 14/9/2017
پێشتر باسی (ئەواكێم) م كردووە. نازانم لە كوێدا‌و ئێستا لەبەردەستما نی یە. زیانی تێدا نیە جارێكیتر باسی بكەمەوە.
لە ساڵانی حەفتانی سەدەی بیستەمدا كە لەگەڵ هاوڕێی نەمر عەزیز محەمەد‌و هاوڕێ كەریم ئەحمەد‌و هاوڕێ یەكیتردا لە قوتابخانەی (حیزبیی) مۆسكۆوە بەناوی (پراكتیك)ەوە ناردیانینە(یەریڤان) هاوڕێ عەزیز فەرمووی. لە ساڵی 1945 دا هاوڕێ یەكی ئەرمەنی لە هەولێر لێپرسراومان بوو. ناوی (ئەواكێم) بوو-هەر ئەوەندەم لە ناوەكەی لەبیر ماوە. ئەشزانم ناوی حیزبیی(سۆران) بوو. یەكێك لە ئەرمەنی یەكان كرابوو بە لێپرسراوی ئێمە. بۆ ئەوەی لە هاتوچۆدا لەگەڵمان بێ‌و هاتوچۆشمان بۆ رێك بخات بەداخەوە ناوەكەیم لەبیر نەماوە.
كە باسی (ئەواكێم) م بۆ كرد. ناوەكەی لای خۆی نووسی. بۆ سبەینێ وتی: ئەوە ئەواكێم ئەواكیمیان)ە ‌و لە شاری (لێنینەكان) مامۆستای (دواناوەندی) یە. لە بەرنامەی ئێوەدا چوونە(لێنینەكان) هەیە.كە چوونە ئەوێ دێتە لاتان. پرسیم: چۆنت دۆزی یەوە. ووتی: لە لیژنەی مەركەزیم پرسی سەیری ناوی ئەو ئەرمەنی یانەیان كرد كە كاتی خۆی لە عیراقەوە هاتوونەتە ئێرە.
چووینە (لێنینەكان) لە ئوتێل لە ژوورەوە دانیشتین. لەپڕ لە خوارەوە تەلەفوونیان كرد. ووتیان: میوانێكتان هاتووە. یەكێكتان یا هەمووتان وەرنە خوارەوە.
كاك عەزیز بە منی ووت: تۆ بچۆ. كە هاتم كەسێكی باڵابەرزی جوانی هێشتا گەنجم دی. بەگەرمی دەستیكردە ملم. لێم پرسی: تۆ هاوڕێ (ئەواكێم) یت. ووتی:بەڵێ. ووتم ناوە حیزبی یەكەت (سۆران)ە. زۆر بە سەرسامی یەوە پرسی: تۆ كێیت‌و تەمەنت چەندە. واتە لای سەیر بوو من لەو تەمەنەدا ناوی ئەوسای ئەو بزانم. لێم پرسی: (عەزیز محەمەد‌و كەریم ئەحمەد) دەناسی. ووتی: ئەی چۆن نایناسم چی یە: ئەوانیش لێرەن. ووتم: بەڵێ-پێ یان دەڵێم: ئێستا بێنە خوارەوە بۆ لات.
هەردووكیان هاتنە خوارەوە ماچ‌و موچێكی گەرمیان لەگەڵ (ئەواكێم) كردۆ پێكەوە لە (بووفێت) ی ئوتێلەكە دانیشتین‌و من قاوەم بانگ كرد. زۆر یادگاری كۆنیان لەبارەی حیزبەوە باسكرد. بە عەرەبی قسەیان دەكرد. چونكە دیار بوو(ئەواكێم) لە مووسلەوە هاتبووە هەولێر. ئەواكێم بە ڕەقی باسی هاوڕێ فەهدی كرد‌و وەك (ستالین)ی و تاكەكەسیانە باسیدەكرد. وا دیارە ئەو سەردەمەی ئەو،ئەمان هەر سێكیان لە دەستەی (شۆڕش) یا (ڕزگاری) دا بوون.
هاوڕێ عەزیز بە سەربادان‌و ناڕەزاییانە گوێی لەو قسانە گرت. دووایی یادگاری كۆنیان گێڕایەوە كاك عەزیز باسی (یاپراخ)ە مووسلی یانەكەی دایكی ئەواكێمی كرد. ئەواكێم یەكسەر ووتی: لێرەش لەو یاپراخە دەخۆن. بۆ ئێوارەی دووایی بانگ كراینە ماڵی ئەواكێم. بەدەم كۆنیاكی ئەرمەنی یەوە یاپراخ هات. هەر تەواو لەوە دەچوو كە باسیانكرد. هاوسەرەكەی ئەواكێم-خەڵكی ئەرمەنستان بوو. هاوڕێ عەزیز لێی پرسی: ئەمجۆرە یاپراخە لە كوێوە فێر بووی. ووتی: لە دایكی (ئەواكێم)ەوە. هاوڕێ عەزیز باسی لاوێتی‌و جوانیی ئەواكیمی كرد. ژنەكەی (ئەرمەنی) بوو، بە پێكەنینەوە پرسیی: هەر جوان بوو. كاك عەزیز ووتی: ئا- هەر جوان بوو-خەیاڵت بە لایتردا نەچێ. ئەواكێم مەرد بوو.
بێ ئێوە ناخۆش-شەوێكی جوان‌و خۆشمان بردە سەر. بەڵام لەم دووایەدا چوومە ئەرمەنستان نەپەرژام بچمە (لێنینەكان) نە كەسم دی هەواڵی (ئەاكێم) ی لێ بپرسم. بەداخەوە. خۆزگە چوونێكیترم دەبوو ‌و ئەو هاوڕێ یە خۆشەویستەشم دەبینی یەوە.
ئەمە ئاواتی پیریی منە


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP