نەخێر
نەخێر ‌ 17/8/2017
دکتۆر شێرکۆ عه‌بدوڵڵا
كە بە شیعرەوە ئەجەڕی
یان كۆپلەكەت تەواو نابێ‌ و
حاشا لە تۆ
ئەڵێی كەری نیوەزەڕی
وامەزانە ترسنۆكیت و ناوێری
خەتای باجی بەهرەش نییە
هی مەوزوع و فیكرەش نییە
بەعەكسەوە
مەراقەكان هێندە زۆرن
نازانیت كام خەفەتەیان
هەڵبژێری
     ***** 
لە بادینان
تەرازوویەك هاتە زمان
وتی چ رەوای هەقنینە
وەفدەكەی كورد
 لە حەوت كەس
پێنجیان پارتینە
     ***** 
كە ئەبینم 
بەهیچ ئامان و زەمانێ‌
كابرا لێت جیانابێتەوە
بۆم ئەسەلمێ‌ 
بەعزە مرۆڤێك سرێشە
كە ئەشبینم 
حیزب بەو وەزعە جوانەوە
ئەندامەكان دەوریان داوە
بۆم مەعلوم ئەبێ‌ عەزیزم
دڵیش مێشە 
     ***** 
كاری سیاسەت راست نەبێ‌
هەردوو چاوی عەقڵی كوێر كرد
عالەمی فێری نەخێر كرد
بە یارم وت
ماچم دەوێ‌ كەچی یەكسەر
خۆی لێم لادا
وتی نەخێر لە ئێستادا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7371
24/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP