كه‌ژاڵ ئیبراهیم بته‌كان ده‌شكێنێ
كه‌ژاڵ ئیبراهیم بته‌كان ده‌شكێنێ ‌ 17/8/2017
د.احمد بدیر
له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: عه‌دنان برایمۆك

له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵه‌ جۆراو جۆره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ كه‌ به‌خێرایه‌كی بێ ئه‌ندازه‌ ده‌گاته‌ هه‌موو ماڵێك  ئاشنای  دیدو تێڕوانینی ئه‌م شاعیره‌ بووم» كه‌ وه‌ك ژنێكی به‌هره‌مه‌ند ده‌یه‌وێت چی بڵێت «كه‌ژاڵ به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستی بۆ شیعر بردووه‌ كه‌ تروسكایی ره‌نگی سوراوی لێوه‌كانی كردووه‌ به‌تابلۆیه‌كی گه‌ش، تابلۆیه‌كی هونه‌ری كێشاوه‌كه‌ هه‌میشه‌ راستگۆیی بێ پێچ و په‌نا له‌خۆی ده‌گرێت» ئه‌م شاعیره‌ كه‌ راده‌مێنیت  «هه‌ست ده‌كه‌یت  كۆپی ده‌ستی كه‌س نییه‌  تاكو خۆی بنوێنێت  به‌ڵكو له‌ ده‌رونێكی پاكه‌وه‌ ئامێزی كردۆته‌وه‌ بۆ شیعر «
ئه‌وه‌تا پێمان ده‌ڵێت

له‌تریفه‌ی شه‌وه‌زه‌نگی 
مانگی دڵم ده‌چی
كاتێك لێوی پڕ شه‌رابت 
پڕ ده‌بێ له‌بزه‌و خه‌نده‌

قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م كۆپله‌یه‌ وه‌ك شه‌ونمی دره‌ختێك وایه‌ كه‌ له‌ به‌یانیاندا ره‌نگی خۆی په‌خش ده‌كات و به‌ره‌و ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵێكی به‌ر فراوانمان ده‌بات، چونكه‌ ئه‌ڤینی تێدا ناساندووه‌، ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كانی ئه‌م شاعیره‌ هه‌ر یه‌ك لایه‌ن له‌خۆی ناگرێت ئه‌وه‌تا «ده‌نگ»  ده‌كاته‌ پێناسه‌ی جوانی خۆی و به‌ بێ ده‌نگی له‌گه‌ڵ تاڤگه‌ی لێوه‌كانی ده‌دوێت ده‌نگێك كه‌ له‌ ده‌رونییه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ وه‌كو ته‌وژمی شه‌پۆلی ده‌ریا وایه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی لێوه‌كانی له‌نێو تابلۆیه‌كی نه‌خشێنراودا» وه‌كو هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵایه‌ك خۆی ده‌نه‌خشێنێ و له‌سه‌ر زه‌وی راده‌كشێ «تابلۆیه‌ك ده‌كێشێ كه‌ داینه‌مۆی جوانی و ناسكی خۆی هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ هۆنینه‌وه‌ی وشه‌كانی تاكو سه‌رنجی خوێنه‌ر رابكێشێت» ئه‌م ئه‌وینه‌و هه‌ستكردن و ناز هه‌ڵگرتنێكی گه‌وره‌یه‌ی خۆشه‌ویستیه‌ كه‌ به‌ وشه‌كانی خۆی پێناسه‌ ده‌كات وه‌ك نیگاركێشێك به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی تابلۆیه‌كی ره‌نگین بنه‌خشێنێت  كه‌ لێوان  لێوه‌ له‌ به‌رائه‌ت تاكو به‌نه‌مری و راستگۆیی بمێنێته‌وه‌» 
كه‌ژاڵ زۆرجار په‌ست و غه‌مگین دێته‌ به‌رچاو، چونكه‌ ئه‌و ژنه‌و ده‌رك  به‌ ئازاره‌كان ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ست سۆزی تێكه‌ڵاو بووه‌ ده‌یه‌وێت ته‌واوی  بته‌كان بشكێنێت»
كه‌ژاڵ زۆر جوان هه‌ستی به‌نیگه‌رانی خۆشه‌ویستی خۆی  له‌م نیشتمانه‌دا كردووه‌ ئه‌وه‌تا راستگۆیانه‌ ده‌ڵێت: 

به‌ پاكیزه‌یی له‌دایك بووین 
نه‌مانتوانی عشق بنوسینه‌وه‌ 
چاوێك نیه‌ بۆعشق 
باوه‌شێك نیه‌ بۆ خۆشه‌ویستی   
 
كه‌ژاڵ  به‌سه‌ركه‌توویی و بێ سڵه‌مێنه‌وه‌ خه‌مه‌كانی فڕێداوته‌وه‌ سه‌ر لاپه‌ره‌ی رۆحی خۆی چه‌ند جارێك ده‌یه‌وێت ماڵئاوایی بكات به‌ڵام ناچار بووه‌ چاوه‌كانی زه‌لیلی نه‌بینێت»
كه‌ژاڵ له‌رێگه‌ی  ئه‌فراندنه‌وه‌ خۆی  دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ هاتنی واقیعێكی دوور، به‌ڵام به‌هیواوه‌ ده‌ڕوانێت بۆ بڵند گۆی ته‌مه‌نی چونكه‌ نایه‌وێت رۆحی ماڵئاوایی له‌م ژیانه‌ جه‌نجاڵه‌ بكات 
ئه‌وه‌تا ئه‌م شاعیره‌ هه‌میشه‌ ره‌نگه‌كانی ئاوێزانی جوانی ده‌كات و وای  نیشان ده‌دات كه‌ شیعر له‌ ناسكی وشه‌و جوانیدایه‌  به‌تایبه‌تی كاتێك زیاد له‌ پێویست ده‌ڵێت لێوه‌كانم هیچ ره‌نگێك له‌خۆی ناگرێت به‌ڵكو هه‌مه‌ڕه‌نگی رۆحی خۆی نمایش ده‌كات بۆیه‌ ئه‌وه‌ی شانازی پێوه‌ ده‌كات « دڵیه‌تی و په‌یوه‌سته‌ به‌رۆحی خۆیه‌وه‌.» 
كه‌ژاڵ جووڵه‌ی وشه‌ ده‌زانێت كه‌ له‌كوێدا به‌رجه‌سته‌ی بكات چۆن بیه‌وێت  بیبه‌خشت به‌خوێنه‌ر، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جوڵه‌یه‌وه‌ تێده‌گه‌ین كه‌ شاعیر هه‌میشه‌ به‌رائه‌تی منداڵێتی خۆی له‌ بیرو هه‌ستیدا هه‌ڵگرتووه‌ « كه‌وا مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌م كه‌ئه‌م شاعیره‌ ته‌مه‌نێكی ناوازه‌ی ده‌بێت و له‌ هه‌ست و سۆزی شیعر نه‌كه‌وێت چونكه‌وه‌ك  تاڤگه‌یه‌كی به‌خۆر له‌ وه‌رزی به‌هاردا خۆی ده‌ته‌قێته‌وه‌، ئه‌ویش په‌یوه‌سته‌ به‌پێداگیریه‌كی زۆر ئاڵۆزه‌وه‌ كه‌ قورسه‌ له‌هه‌ست و ده‌ربرینه‌كانی و ئه‌ندێشه‌ی تێبگه‌ین» به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ستی دژواره‌و ویژدانی ئازاردراوه‌ «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه‌ جووڵه‌ی وشه‌و  نه‌رمی په‌نجه‌كانی خۆی ده‌بینێت كه‌ سازگاریه‌ك له‌ده‌رونیدا هه‌یه‌. « 
كه‌ژاڵ بۆ ژیان   هاتۆته‌ بوون و ده‌یه‌وێت جیهان به‌هه‌ڵگری به‌رائه‌ت نیشانبدات له‌رێگه‌ی نوسین و پاراوكردنی وشه‌كانیه‌وه‌ كه‌ چاوی خۆشه‌ویستی تێدا نه‌خشاندووه‌» نایه‌وێت تا  ناچارنه‌كرێت  بڵێت  ماڵئاوا  بۆیه‌ هه‌میشه‌  غه‌مبارو دڵته‌نگ له‌ ژیان ده‌ڕوانێت كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ چه‌ندین ئه‌فسوس و غه‌م و ئازارو كۆسپ كه‌ به‌سه‌ر نیشتمانه‌كه‌یدا هاتووه‌ كه‌ وایكردووه‌ به‌ناچاری بریار بدات وه‌نامه‌یه‌ك بنوسێت به‌وه‌ی چه‌مك و ده‌ربڕینه‌كانی زۆر خێرا تر بگه‌نه‌ مه‌نزڵ بۆ تێڕوانینی ژیان كه‌ ده‌یه‌وێت جوانتر بێت و دووربیت له‌ ماڵئاوایی. 
بۆیه‌ هه‌میشه‌ هه‌ناسه‌یه‌ك كه‌ له‌رۆحیه‌وه‌ دێته‌ده‌رێ وه‌ك شنه‌ی با»په‌رش ده‌بێت به‌ڵام به‌دڵێكی شێواوه‌وه‌ كه‌ پێویستی به‌وانه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی بكاته‌ پێوه‌ری جوانی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌دووربگرێت له‌ به‌ربه‌ره‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا «بۆیه‌ كاتێ ئه‌م كۆپلانه‌ ده‌خوێنیته‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌قه‌شه‌نگی خۆیان ده‌نوێنن كه‌ هه‌ستده‌كه‌یت ئه‌م شاعیره‌ پێشه‌نگه‌ وشه‌كانی زۆر ناسكن و ده‌توانێت به‌سه‌ر كۆسپ و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كاندا سه‌ركه‌وێت و به‌ باوه‌ڕێكی پته‌وه‌وه‌ حۆی دوباره‌ بكاته‌وه‌ له‌ خۆشه‌ویستی و باوه‌ش گرتنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی «مێشك و كه‌لله‌ی سه‌ری « بكاته‌ بڵندگۆ بۆ ئازادی و  راستگۆیی بیبه‌ستێته‌وه‌ بۆ جوانی ژیان ئه‌ویش له‌رێگه‌ی هۆش و بیره‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ رۆحیه‌وه‌» 
سه‌رت مه‌نێ به‌سنگمه‌وه‌ 
له‌من زیاتر كه‌سێ نیه‌ 
له‌ئازاری دڵه‌ی په‌شۆكاوت بگا

ئه‌م شاعیره‌ هه‌میشه‌ خه‌می ژیان و گه‌له‌كه‌ی له‌ كۆڵ ناوه‌ بۆیه‌ كه‌ سه‌رنج ده‌ده‌ین عشق له‌ رۆحی ئافره‌تدا هه‌میشه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ سۆز هه‌میشه‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر خه‌یاڵیاندا هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه‌ كه‌ پیاو زیاتر هۆشی و ژیری به‌كاردێنێت، به‌ڵام خۆشه‌ویستی دایك له‌دڵێكی پاكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ ده‌ڵێت هه‌ر رۆژێك بێت ده‌گاته‌ ئه‌و مه‌نزڵگایه‌ی كه‌ نه‌خشه‌ی بۆكێشاوه‌ «بۆیه‌ لێره‌وه‌په‌یوه‌ست ده‌بین و «ده‌ڵێن دڵی ئافره‌ت عه‌قڵی پیاوه‌» كاتێك ته‌نهایی رووی تێكردووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ش وانه‌یه‌كی زۆر په‌سه‌ندن بۆرۆحی ژیان و پێكه‌وه‌ بوون «پێویسته‌ وانه‌ی لێوه‌ربگرین چونكه‌ ته‌نهایی خه‌مه‌كانی ژیان ده‌نووسێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هه‌نگاوێك بۆدڵه‌ڕاوكێ. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7371
24/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP