پارەی‌ مانەوە لە ماڵە کۆنەکەی‌ ترەمپ خەیاڵیە
پارەی‌ مانەوە لە ماڵە کۆنەکەی‌ ترەمپ خەیاڵیە ‌ 18/8/2017
 ئێستا هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت شەوێک یان زیاتر لە ماڵی‌ منداڵی‌ ترەمپی‌ سەرۆکی‌ ئەمەریکا بمێنێتەوە و ئاشنای‌ ژیان و دنیابینی‌ منداڵی‌ سەرۆک بێت، بەڵام کرێی‌ مانەوەی‌ شەوێک لەو ماڵەدا هاوتای‌ کرێی‌ مانەوەیە لە یەکێ لەو هۆتێلە بەناوبانگانەی‌ ترەمپ خاوەندارێتیان دەکات لە واشنتۆن. 
ئەو خانوەی‌ دۆنتاڵد ترەمپ بە منداڵی‌ تێیدا ژیاوە لە نیویۆرکە و باوکی‌ لە ساڵی‌ (1940) سەرپەرشی‌ دروستکردنی‌ کردوە و خێزانەکەی‌ بۆ ماوەی‌ دە ساڵ تێیدا ژیاون کە توانای‌ لەخۆگرتنی‌ (20) کەسی‌ هەیە پێنج ژوری‌ نوستنی‌ تێدایە جگە لە ژوری‌ دانیشتن و پێشوازی‌ لەمیوان و چێشتخانە و لەسەر روبەڕی‌ دو هەزار پێ چوارگۆشە بنیاتنراوە و سەوزایی‌ هەیە.
وێنەی‌ ماڵەکە لەسەر پێگەی‌ (Airbnb)دانراوە بۆئەوەی‌ هەرکەسێک ئارەزو بکات شەوێکی‌ تێدا بەسەر ببات بەرامبەر (725) دۆلار، کە لەناویدا جگە لەوێنەیەکی‌ گەورەی‌ سەرۆک وێنەی‌ خێزانەکەی‌ ترەمپ و چەند کەسێکی‌ دیکە و وردەکاری‌ ژیانیانی‌ تێدایە.
ئەو خانوە لە ساڵی‌ (2016) وەبەرهێنێک بەناوی‌ (Michael Davis) بە بڕی‌ (1.39) ملیۆن دۆلار کڕیەوە و دوای‌ هەڵبژاردنی‌ ترەمپ بە سەرۆک بە قازانجێکی‌ گەورە فرۆشتیەوە ئەوەش دوای‌ ئەوەی‌ خانوەکە بوە «خانوی‌ منداڵی‌ سەرۆک».


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7371
24/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP