تیرا بانکس ئەستێرەی چەند بوارێک
تیرا بانکس ئەستێرەی چەند بوارێک ‌ 18/8/2017
‌لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٣ی لۆس ئەنجلوسە لە ئەمریکا، تیرا بانکس ئەکتەر و مۆدێل و خاوەنکار و نووسەر و میدیاکار و دەرهێنەرە، لەو رێگایانەوە توانیوێتی سامانێکی گەورە بۆ خۆی کۆبکاتەوە.
لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە بە کاری مۆدێل دەستیپێکرد و یەکەمین خانمی ئەمریکی ئەفریقی بوو کە لەو بوارەدا ناوبانگی پەیداکرد، لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٥ و بە تایبەتی سەرەتاکانی ٢٠٠٠ زۆرترین بڕە پارەی لە رێگەی مۆدێلینەوە بەدەستهێناوە.
بانکس سەرەتای دەرکەوتنی وەک ئەکتەر ساڵی ١٩٩٤ەو تا ئێستا بەردەوامە و لە ١٢ فیلمدا رۆڵی بینیوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستیکرد بە کاری پێشکەشکاریی تەلەفزیۆنی و ئەمەش هەنگاوێکیتری بەناوبانگبوون و سەرکەوتنی بانکس بوو، هەروەها یەکەمین رۆمانیشی لە ساڵی ٢٠١٠ بڵاوکردەوە کە دواتر وەک نووسەرێکیش ناسرا.
دواین کاری بانکس دامەزراندنی براندێکی بابەتی جوانکاری خانمان بوو بە ناوی خۆیەوە لە ساڵی ٢٠١٤ کە لە ماوەیەکی کورتدا بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئەمریکا و جیهاندا بڵاوبووەوە.
بانکس لە ئێستادا یەکێکە لە ئەندامانی لیژنەی دادوەری پرۆگرامی بەناوبانگی جیهانی ئەمەریکان گۆت تالێنت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7371
24/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP