له‌ یادی 30 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی شێخ محه‌مه‌د خه‌راجیانیدا
له‌ یادی 30 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی شێخ محه‌مه‌د خه‌راجیانیدا ‌ 27/9/2017
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید
شه‌هید محه‌مه‌د مه‌حمود عه‌بدولڕه‌حمان ناسراو به‌ شێخ محه‌مه‌د، ساڵی 1955 له‌سلێمانی له‌دایكبووه‌، شه‌هید له‌بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵانییه‌كان و له‌ تیره‌ی بابۆسی-ه‌، خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی چ له‌كوردستانی خۆرهه‌ڵات و چ له‌كوردستانی باشوور به‌درێژایی مێژوو درێغییان له‌كوردایه‌تی نه‌كردووه‌.
هه‌ر له‌شاری سلێمانی خوێندنی سه‌رتایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ته‌واو كردووه‌و دواتر (المعهد الموصلات السلكیه‌ واللاسكیه‌)ی به‌غدای ته‌واو كردووه‌و پسپۆڕی به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌هه‌نده‌سه‌ی ته‌له‌فۆنات- سیستمی فه‌ره‌نسی (دبلۆم فنی)،
هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌ستی پسپۆڕه‌ ژاپۆنییه‌كاندا بڕوانامه‌ی پسپۆڕیی له‌ته‌له‌فۆنی(سیستمی ژاپۆنی) به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌مایكرویفی سلێمانی (ته‌له‌فونات) دامه‌زراوه‌.
شه‌هید شێخ محه‌مه‌د له‌سه‌ره‌تای لاوێتیدا چۆته‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و چالاكانه‌ كاریكردووه‌و به‌توانای خۆی ناوبانگی په‌یداكردووه‌، به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلولی كردووه‌و ساڵی 1977یش په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه‌، له‌ ساڵی 1979 بووه‌ به‌پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێ له‌هه‌رێمی شارباژێڕ. 
به‌زوویی بۆته‌ فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌و پاشان رابه‌ری سیاسی تیپی 23ی سورداش، دواتر كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی كه‌رت له‌تیپی 47ی پیره‌مه‌گرون و له‌چه‌ندین شه‌ڕوداستاندا به‌شداریكردووه‌و دووجاریش بریندار كراوه‌.
هه‌میشه‌ جێگه‌ی متمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و خۆشه‌ویستی ناوپێشمه‌رگه‌ بووه‌.
چه‌ندینجار له‌گه‌ڵ‌ شه‌هیدانی فه‌رمانده‌ سه‌ڵاحی موهه‌ندیس و هاوڕێ جه‌بارو چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی تر، چالاكیان له‌ناو شاری سلێمانیدا ئه‌نجام داوه‌.
دواجار كراوه‌ته‌ لێپرسراوی ده‌زگای رێگه‌وبانی شۆڕش و له‌و بواره‌شدا جێده‌ستی دیاربوو، دڵسۆزی و خۆنه‌ویستی و سیمای شه‌هیدی فه‌رمانده‌ شێخ محه‌مه‌د بووه‌.
له‌ئه‌یلولی ساڵی 1987 له‌كاتی هێرشی دوژمن بۆ سه‌ركردایه‌تی له‌به‌رگه‌ڵو به‌بۆمبی‌ كیمیایی له‌جۆری (VX) بریندار ده‌بێت ودوای 10رۆژ، واتا له‌ 17/9/1987  به‌وهۆه‌وه‌ شه‌هید ده‌بێت و له‌گوندی  ئاوه‌ژێ به‌خاك ده‌سپێردرێت.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین شه‌هید شێخ محه‌مه‌د برای شه‌هید دكتۆر كامیل و پورزای شه‌هیدانی نه‌مر سه‌ڵاحی موهه‌ندیس و هاوڕێ جه‌بارو هاوڕێ كه‌مالی موهه‌ندیس و  تۆفیق و عومه‌رو ئامۆزای شه‌هید خه‌سره‌وی حاجی حه‌مه‌ جانه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP