سوپای‌ توركیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌ره‌كییه‌كان سه‌رپشك ده‌كرێت
مه‌به‌ست سوریا و عیراقه‌ سوپای‌ توركیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌ره‌كییه‌كان سه‌رپشك ده‌كرێت ‌ 29/9/2017
ره‌وته‌كان- 
په‌رله‌مانی‌ توركیا سوپا سه‌رپشك ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌، ئه‌و سه‌رپشككردنه‌ش بۆ سوپا، ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ سوریا و عیراق ده‌گرێته‌وه‌ له‌كاتی‌ پێویست. 
به‌پێی‌ ماڵپه‌ڕی‌ (تورك پرێس)، په‌رله‌مانی‌ توركیا له‌ دانیشتنێكی‌ نائاسایی‌ خۆیدا بۆ تاوتوێكردنی‌ یاداشتێكی‌ حكومه‌ت كه‌ پێشتر بۆ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ سه‌رپششكردنی‌ سوپا له‌پێناو ئه‌نجامدانی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ سویا و عیراقدا ره‌وانه‌ی‌ كردبوو، حكومه‌تی‌ سه‌رپشك كردووه‌ . 
وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێكردووه‌، په‌رله‌مانی‌ توركیا، له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی‌ یاداشته‌كه‌، ماوه‌ی‌ ده‌ستوردانی‌ سه‌ربازی‌ سوپای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سوریا و عیراقدا بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ 30ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2017وه‌ ده‌ستپێده‌كات. 
بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا كه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسی‌ فه‌رمی‌ ئه‌نادۆڵه‌وه‌ بڵاوكرابۆوه‌، حكومه‌ت سه‌رپشك ده‌كات هێزه‌ چه‌كداره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنور له‌پێناو ده‌ستوه‌ردان و جێبه‌جێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان ره‌وانه‌ بكات، له‌ هه‌مان كاتدا رێگه‌ به‌ بوونی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌ بیانییه‌كان ده‌دات له‌سه‌ر خاكی‌ توركیا له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی‌ كه‌ حكومه‌ت دیارییان ده‌كات. 
بڕیاره‌كه‌ ته‌ئكیدی‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی‌ مه‌ترسی‌ و هه‌ڕه‌شه‌كان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ توركیا به‌هۆی‌ په‌ره‌سه‌ندنی‌ رووداوه‌كان و شه‌ڕی‌ به‌رده‌وامی‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ر سنوره‌كانی‌ باشووری‌ وڵات. جه‌ختیشی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ پاراستنی‌ یه‌كێتی‌ و یه‌كپارچه‌یبی‌ خاكی‌ عیراق و یه‌كێتیی‌ نیشتیمانیی‌ و سه‌قامگیریی‌ وڵاته‌كه‌ كردبۆوه‌. 
ئاماژه‌ی‌ به‌ مه‌ترسی‌ بوونی‌ هه‌ردوو رێكخراوی‌ «داعش و په‌كه‌كه‌» كردبوو له‌سه‌ر خاكی‌ عیراق له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی‌ جوداخوازیی‌ له‌ عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌تینی‌، كه‌ به‌پێی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا «مایه‌ی‌ مه‌ترسییه‌كی‌ راسته‌وخۆن له‌سه‌ر ئاشتی‌ و ئاسایشی‌ هه‌رێمایه‌تی‌ و له‌سه‌ر ئاسایشی‌ توركیا». 

به‌ هه‌مان شێوه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ رێكخراوه‌كانی‌ وه‌ك رێكخراوی‌ «ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌» داعش و پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان «په‌كه‌كه‌» و پارتی‌ یه‌كێتی‌ دیموكراتی‌ «په‌یه‌ده‌» و یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل «یه‌په‌گه‌» كردبوو، بۆ سه‌ر توركیا. 
 جه‌ختیشی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ گه‌وره‌ی‌ رێوشوێنه‌ پێویسته‌كان كردبۆوه‌ «له‌به‌رانبه‌ر هه‌وڵی‌ پارچه‌پارچه‌كردنی‌ خاكی‌ عیراق و سوریا، له‌ڕێی‌ سه‌پاندنی‌ سه‌پاندنی‌ ئه‌مری‌ واقعێك به‌شێوه‌یه‌كی‌ نه‌شیاوه‌وه‌». 
ئه‌و رێوشوێنانه‌یشی‌ به‌ گرنگ بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ توركیا دانابوو به‌پێی‌ ده‌قه‌كانی‌ یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌دژی‌ هه‌موو ئه‌و مه‌ترسی‌ و هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی‌ توركیا. 
وه‌ك «تورك پرێس» ئاماژه‌ی‌ پێكردووه‌، «له‌كاتی‌ تاوتوێكردنی‌ یاشاتنامه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مان، نوره‌دین جانیكلی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم له‌لایه‌ن هه‌رێمی‌ كوردی‌ له‌ باكووری‌ عیراق، له‌پێناو جیابوونه‌وه‌ له‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ له‌ به‌غدا، ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ سوتاندنی‌ ناوچه‌كه‌». 
وه‌زیلای‌ به‌رگری‌ توركیا جه‌ختیشی‌ له‌سه‌ر درككردن به‌و مه‌ترسیانه‌ كردبۆوه‌ كه‌ «وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر توركیا هه‌ن و پێویستیان به‌ به‌خشینی‌ ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌ به‌ سوپا و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌» وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ حكومه‌ت له‌پێناو سه‌رپشككردنی‌ سوپا بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنوره‌كانی‌ وڵاته‌كه‌. 
حكومه‌تی‌ عیراق دژی‌ ئه‌و ریفراندۆمه‌ بوو كه‌ دوو شه‌ممه‌ی‌ رابردوو له‌لایه‌ن هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ ئه‌نجامدرا و پێیوایه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستوری‌ وڵاتدا ناگونجێت كه‌ له‌ ساڵی‌ 2005دا په‌سه‌ندكرا، و به‌ هه‌مان شێوه‌ وایده‌بینێت مه‌ له‌ڕووی‌ سیاسی‌ و ئابوریی‌ و نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورده‌كان نییه‌. هاوكات توركمان و عه‌ره‌بیش به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی‌ پرۆسه‌كه‌ كه‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌مانی‌ تریشی‌ گرته‌وه‌، دژایه‌تی‌ خۆیان بۆ ریفراندۆم ده‌ربڕیبوو. 
زۆرێك له‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ دژایه‌تییان به‌رانبه‌ر به‌ ریفرانۆم ده‌ربڕی‌، به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی‌ توركیا كه‌ پێیوایه‌ یه‌كێتی‌ و یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عیراق وابه‌سته‌ی‌ چه‌سپاندنی‌ ئاسایش و ئاشتییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌. 
په‌رله‌مانی‌ توركیا له‌ 2ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2014، بۆیه‌كه‌مجار یاداشتنامه‌ی‌ سه‌رپشككردنی‌ سوپای‌ بۆ ره‌وانه‌كردنی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ په‌سه‌ند كرد، تا له‌ودیو سنوره‌كانه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن. 
ئه‌نجامدانی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازیی‌ و سه‌رپشككردنی‌ سوپا له‌پێناو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ هه‌ر هێرشێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو كه‌ رووبه‌ڕووی‌ وڵاته‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كان له‌ سوریا و عیراق، به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا ته‌نیا له‌كاتی‌ پێویستدا ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌و سه‌رپشككردنه‌ بۆ سێ‌ جاره‌ درێژده‌كرێته‌وه‌، دوایین جاریش كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی‌ توركیاوه‌ درێژكرایه‌وه‌، له‌ 18ی‌ ئه‌م مانگه‌دا بوو. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP