ئەمڕۆ کەتەلەلـۆنیا بڕیار دەدات
ئەمڕۆ کەتەلەلـۆنیا بڕیار دەدات ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 1/10/2017
ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه‌ که‌ته‌لۆنییه‌کان خۆیان بۆ مه‌سه‌له‌ی گشپرسی» ریفراندۆم»  ئاماده‌کردووه‌و وابڕیاریشه‌، ئه‌مڕۆ گه‌لی که‌ته‌لۆنیا بڕیاری خۆی بدات به‌وه‌ی که‌ئایا له‌ناو ئیسپانیا ده‌مێنێته‌وه‌ یان جیاده‌بێته‌وه‌. وامه‌زنده‌ش ده‌کرێت که‌ ده‌نگی به‌ڵێ زۆرینه‌ بهێنێت، به‌ڵام گرنگ ده‌رئه‌نجامه‌که‌یه‌تی چونکه‌ حکومه‌تی ئیسپانیا و ته‌واوی زلهێزانی جیهان دژی جیابوونه‌وه‌و‌ سه‌ربه‌خۆبوونی گه‌لی که‌ته‌لۆنیان، که‌سیش نازانێت ئاخۆ سه‌رانی سیاسی که‌ته‌لۆنیا چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌ تونده‌کانی ئیسپانیا و جیهان ده‌که‌ن.  

که‌ته‌لۆنیا کوێیه‌
کەتەلۆنیا هەرێمێکە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیاوڕوبەرەکەی ٣٢ هەزار کیلۆمەترەو ژمارەی دانیشتوانەکەی ٧،٥ ملیۆن کەس دەبن،شاری « بەرشلۆنە» پایتەختەکەیەتی و بەهەرێمێکی پیشەسازی و پر خێرو بەرەکەت و گەشتوگوزار ناودەبرێت بەرهەمهێنانی ئەو هەرێمە ڕێژەی ٢٠٪ ی کۆی بەرهەمی گشتی هەموو وڵاتەکە پێکدەهینێت،دروستبونەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخەکانی ناوەراست و خەڵکەکەی لەپاڵ زمانی ئیسپانی زمانێکی تایبەت بەخۆیان هەیەو خاوەن کلتوروئاین و دابونەریتی خۆیانن. 
زۆڵم وزۆری بێسنوریان لێکراوە
لەوەتەی دروستبونیەوە لەسەدەی پانزەهەمەوە ئەو هەرێمە سەربە ئیسپانیایە، بەڵام لەسەدەی نۆزدەمەوە هەستی جیابونەوە دروست بوەوکاریان بۆ کردووە لەساڵی١٩٣١کەکۆماری ئیسپانیا دروست بووە ئەوهەرێمە خراوەتە چوار چێوەیەکی  حوکمی زاتی و لەساڵانی ١٩٣٩تا ١٩٧٥ لەسەردەمی دەسەڵاتی ژەنەڕاڵ فرانسیسکۆ فرانکۆ و تامردنیشی ئەو حوکمی زاتیەشیان لێ زەوت کراوەو تەنانەت نەیانهێشتوە بەزمانی خۆشیان قسەبکەن،ئەم دەسەڵاتە توندوتیژیەکی زۆری لەدژدا بەکارهێناون و لەهەموو مافەکانیان بێبەری کردوون،بۆیە ئەو قۆناغە بەدەستپێکی دروستبونی بیری جیاخوازی وسەرخۆبونی کەتەلۆنیەکان ناودەبرێ و ئازار و ئەشکەنجەی ئەو ژەنەڕاڵەو پیاوەکانیان، هەستی نەتەوایەتی له‌ناو که‌ته‌لۆنییه‌کا‌ن به‌هێزتر کرد.

پەرلەمان و حکومه‌تی هەڵبژێردراوی هەیە
لەگەڵ ڕوخانی دەسەڵاتەکەی فرانکۆ  و سەرهەڵدانی دیموکراسیەت لەم وڵاتە ئەو هەرێمە بووە خاوەن پەرلەمانێکی سەربەخۆی خۆی و هێدی هێدی و لەگەڵ دروسبونی چەند بزوتنەوەو پارتێکی سیاسی داکۆکیکار لە سەربەخۆیی، جولانەوەیەکی گشتی لەسەرتاسەری هەرێمەکه‌ دروست بووە بۆ جیابونەوە لە ئیسپانیاو ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، کەتەلۆنیەکان هەمیشە داکۆکی لەبونی خۆیان دەکەن و بەمافی خۆیانی دەزانن کەوەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و جیا لەئیسپانیا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، لەساڵی ٢٠١٤ لەژێر فشاری ڕای گشتی و خۆپیشاندانی یەک ملیۆن ونیوی هاوڵاتیانی هەرێمەکە، پەرلەمانەکەیان بەزۆرینەی دەنگ، پرسی سەربەخۆیی تاوتوێکردو بڕیاریدا کە بەپێی ڕاپرسیەک ئەو مەسەلەیە یەکلایی بکرێتەوە.

لەناوخۆیاندا کۆک و تەبا نین
ئەو گەلە هەرچەندە لەناوخۆشدا کۆک نین لەسەر سەربەخۆیی بەڵام زۆرینە لەگەڵ جیابونەوەدایە لەحکومەتی ناوەندی،بۆیە سەرەتای مانگی ڕابردووش پەرلەمان بڕیاریدا ئەو ڕاپرسیە‌ ئەمڕۆ ئەنجام بدرێ و حکومەتی ناوەندیش بەهەموو شێوەیەک ڕەتی دەکاتەوەو ناهێڵێت ئەو هەرێمەی لێ جیابێتەوە.
ده‌نگی جیاواز هه‌یه‌
لەسەر پرسی ریفراندۆم لەناو ئەو هەرێمە بۆچوونی جیاجیاهەیەو دەنگی نەخێریش بەرزبۆتەوە،دادگای باڵای دەستوری وڵاتیش ئەو پرسەی هەڵپەساندووە بەپێی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی «دی تسایت» ی ئەڵمانی بێت، کەلەبەیاننامەیەکی پۆلیسی هەرێمەکە وەریگرتووەو دەڵێت: دەزگا ئەمنیەکانی کەتەلۆنیا لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی بنکەکانی دەنگدان و ئەو بەرپەرچدانەوانەو هەموو هەوڵێکی تێکدەرانەی پۆلیسی حکومەتی ناوەند، ئیدارەی هەرێمەکه‌ دەڵێت: ئەوەی ئەوان داوای دەکەن ئەوە ڕاگرتنی پرۆسەی سیاسی و دەستبردنە بۆ ئازادیەکانی مرۆڤ.

حکومەت قبوڵی ناکات
حکومەتی ناوه‌ند له‌ مه‌درید، ئه‌م ریفراندۆمه‌  بە کارێکی نایاسایی و نادەستووری دەزانێت، بۆیە هەڕەشە دەکاو داوای لێکردون کە بەپەلە پەشیمان ببنەوە ئەگەرنا سزای توندیان بەسەردا دەسەپێنێ و ناچاریان دەکات وازی لێ بێنن.
مه‌درید هێز ده‌نێرێت
هه‌رله‌مباره‌یه‌وه‌ بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی شپیگل ئۆنلاین بێت، چەند ڕۆژێک بەرلەسازدانی ئەو ڕیفراندۆمە، پۆلیس بەناو شارەکان بڵاوبۆتەوەو هەڵیکوتاوەتە سەر چەند بنکەیەک کە خەریکی ئامادەکردنی بوون بۆ ئەو پرسەو دەستی بەسەر زیاتر لە ٢،٥ ملیۆن کارتی دەنگدان و ١٠٠ سندوق و زۆر لەپێداویستی دەنگانەکەدا گرتووە، لەهەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا کە ١٠ هەزار پۆلیس بەشداریان کردووە ژمارەیەک چالاکوان و هەڵسوراوی ڕیفراندۆمی دەستگیرکردووە،دەستیانکردووە بەپشکنینێکی سەرتاسەری لەهەرێمەکەو ئەوەی پەیوەندی بە ڕیفراندۆمەوە هەبێت سەرکوتی دەکەن.
لێی پەشیمان نابنەوە
 بەڵام سەرۆکی حکومەت و پەرلەمان و زۆربەی یەکە ئیداریەکان ڕێککەوتوون کە بەهەر نرخێک بێت، پرۆسەکە ئەنجام بدرێ و ئیراەی خۆیان بەدەستی خۆیان دیاری بکەن.
خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌ 
بۆ به‌رگریکردن له‌ بڕیاری ریفراندۆم، رۆژی هه‌ینی  زیاتر لە ١٠ هەزار کەس بۆ پشتیوانی لە ڕیفراندۆم ڕژانە سەرشەقامەکانی بەرشلۆنەو ئیدانەکانی ڕەفتارەکانی حکومەتی‌ناوه‌ندیان کرد لەئاست خواستی ڕای گشتی کەتەلۆنیەکان.
گه‌لی باسک پشتگیریان ده‌که‌ن
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌ناو ئیسپانیادا جگه‌ له‌ که‌ته‌لۆنییه‌کان، گه‌لی باسکیش  خه‌ونی سه‌ربه‌خۆبوونی  هه‌یه‌ و هه‌ره‌ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ که‌ هه‌ستێکی هاوکاری له‌گه‌ڵ که‌ته‌لۆنییه‌کان دروستبێت و زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس پشتیوانیان دەربڕی و خۆپیشاندانیان بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا کرد.

خەڵک ترسی سزاکانیان لێ نیشتووە
ڕیفراندۆمەکەی ئەمڕۆ ڕۆژێکی یەکلایی کەرەوە دەبێت بۆ ئیسپانیا و کەتەلۆنیەکان، حکومەت دەڵێت نابێت ئه‌م کاره‌ بکرێت، لێ زۆرینەی کەتەلۆنیەکانیش پێداگیری لەسەربەخۆیی دەکەن، بەشێکی کۆمەڵگەی کەتەلۆنیاش لەو سزایانە دەترسن کە حکومەتی مەدرید هەڕەشەی سەپاندیان دەکا،بۆیە لەوە دەچێت هەندێک لەخەڵک نەوێرن دەنگ بەبەڵێ بدەن و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسیشیان لەگەڵە کە دەنگ بەنەخێر دەدەن، به‌ڵام ئەمڕۆ ئێوارە ده‌رئەنجامە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP