عیراق دەبێتە شەڕگەیەکی گەرمی نێوان سعودیە ‌و ئێران
عیراق دەبێتە شەڕگەیەکی گەرمی نێوان سعودیە ‌و ئێران ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 4/10/2017
لەوکاتەی کە داعش بەرەو لەناوچون و ڕاکردن دێت لەعیراق، ئێران وەک لایەنێکی سەرەکی دژ بەداعش و هاوکاری بەغدا لەدەرپەڕاندنیان ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بەباشی هەژمونی خۆی بسەپێنێ و بەرهەمی ئەوچاکانەی بدروێتەوە کە سێ ساڵ لەمەوبەر لەسەروبەندی هاتنی داعش لەم وڵاتە، له‌سەرداوای بەغدا چاندبوی،ئەوکات ئەوەی لە حیساباتی خۆی دانابوو کە هاوکاری و باربۆی لۆجێستی و ناردنی ڕاوێژکارانی سەربازی و شارەزایان بۆ عیراق ڕۆژێک دێت سودی لێوەردەگرێ و ئەو ڕۆژەش ئێستایە کە لەو وڵاتە کەوتۆتە بەرامبەر گەورەترین دوژمنی سەرەکی کە سعودیەیە. رۆژنامه‌یه‌کی به‌ریتانیش  پێی وایه‌ ، عیراق ده‌بێته‌ مه‌یدانێکی گه‌وره‌، بۆ جه‌نگی نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌. 
هه‌وڵی ‌هه‌ردوولا
ئەم شیکاریە لەراپۆرتێکی ڕۆژنامەی»فایناشناڵ تایمز»ی بەریتانیدا هاتووەو باسی ئەوە دەکات کەلەمه‌ودوا خاکی عیراق دەبێتە شانۆی نمایشی هێزو ململانێی ئێران و سعودیە،وەک دیارە ئێران لەسەرانی بەغداو حکومەت و پەرلەمانەوە نزیکن وهەندێک سەرچاوە وەک سێبەر سەیریان دەکەن، لەلایەکی تریش سعودیەش دەیەوێت خۆی لەو دەسەڵاتە نزیک بکاتەوەو جێ بە ئێرانیەکان لەق بکات، ماوەی رابردوو شانشینی عه‌رەبی سعودیه‌ هەریەک لە حەیدەرعەبادی و موقتەداسەدری بانگهێشتی وڵاتەکەی کردو لەدیداری دۆستانەدا باسیان لەپەیوەندی نیوان وڵاتەکانیان کرد.

سعودیه‌ و ئه‌مریکا نیگه‌رانن
یەکێک لە راوێژکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەی بۆ ڕۆژنامەکە دووپاتکردۆتەوە کەعیراق لە ئەجێندای سیاسی سەرۆک ڕۆحانی وحکومەتی ئێراندا، بایەخێکی تایبەتی هەیەو وەک دۆستێکی سەرەکی سەیریان دەکەن، لەچەند بوارێکیشەوە دەیانەوێت هەژمونی خۆیان پەرەپێ بدەن،ئێستاش هێزە سیاسیەکان و دەسەڵاتدارانی ئێران لە مشتومڕی ئەوەدان، کە تێچوی ئەو هەژمونە لەبوارەکاندا چەندی لێ زیاد بکەن و چ بوارێکی تریش بگرێتەوە. هەمان ئەو ڕاوێژکارە بۆ ڕۆژنامەکە وتویەتی: لەم هەوڵەدا سعودیە نیگەران بوەو لەگەڵ ئەمریکیەکان ئەمە بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان دەزانن و مەترسیان لێ پەیدا بووە.

په‌یوه‌نده‌ییه‌کی به‌هێز له‌گه‌ڵ سوریا و عیراق
دواتر فایناشناڵ تایمز ده‌ڵێت: هەژمونی ئێران لە عیراق وسوریا، یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ترەمپی پێ سەخلەت بوەو لەم ماوەیەدا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردوە لەگەڵیدا،کەلەساڵی ٢٠١٥ چەند وڵاتێکی جیهانی گەورەو ئەمریکا لەگەڵ ئێران مۆریان کردووە، هەرچەندە ئێران یارمەتی هاوکاری سوپای ئەسەدی کردووە، بەڵام پەیوەندیەکان لەگەڵ عیراق لەڕووی ئاینی وکۆمەڵایەتی و کلتوری وئابوری و ستراتیژیەوە، زۆر لەوەی سوریا فراوانتره‌.
ئێران ناتوانێت ده‌ستبه‌رد‌اری عیراق بێت
 لەڕووی سەربازیەوە ئێران یەکەی حەشدی شەعبی هەیەو لەڕووی ئابوریشەوە بەرژەوەندی گەورەی لەگەڵیدا هەیە، تەنها لەساڵی ٢٠١٤ دا بایی ٦،٦ ملیار دۆلار کاڵای ئێرانی لە عیراق ساغکراوەتەوە،لەبواری جوگرافیشەوە سنورێکی دورودرێژی لەگەڵیدا هەیەو لەڕوی ئەمنیەوە زۆر گرنگەبۆی ، هەروەها لەبواری ئاینیشەوە وەک جەمسەری شیعە سەیردەکرێ وگرنگی ئەو وڵاتە بۆ ئێران لەگرنگی خۆی زەرورترەو مومکین نییە دەسەتبەرداری ببێت.
سعودیه‌ش هه‌وڵی خۆی ده‌دات
سعودیەکانیش دەیانەوێت لە رێی موقتەدا سەدرەوە پێگەی خۆیان دابکوتن ، چونکە ئەوان موڵکی بە داردەستی ئێرانیەکان دەزانن و دەیانەوێت لەدەروازەی سەدرەوە بێنە ناوعیراق و رێ لەهەژمونی ئێران بگرن، بۆیە ڕۆژنامەکە وایدەنبینێت کە ماوەی رابردوو ئەگەرچی بەهۆی شەڕی داعشەوە نەدەپرژانە سەر فراوانکردنی هەژمونی خۆیان و بۆ ئێرانیەکان ئەولەویەت بۆلەناوبردنی داعش بووە،ئەوا لەمەودوا ئەو دوو وڵاتە عیراق دەکەنە پانتایی هەژمونی خۆیان شەڕێکی گەرمی تێدا دەکەن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP