چیرۆكی ئه‌م وێنه‌یه‌
چیرۆكی ئه‌م وێنه‌یه‌ ‌ 11/10/2017
كامه‌ران سوبحان
ڕۆژی ١٠-٦-٢٠١٢ مام جه‌لال له‌ قه‌ڵاچۆلان، مه‌راسیمێكی رێزلێنانی بۆ كاك شێركۆ بێكه‌س ڕێكخست.له‌و مه‌راسیمه‌دا، نووسه‌رانی ده‌زگای سه‌رده‌میش بانگێشت كرابوین. له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا دوو ئه‌ندامی م.س یه‌كێتی و كۆمه‌ڵێك له‌ نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی یه‌كێتی ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ بوون. سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌، مام جه‌لال وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد. له‌ وته‌كه‌یدا وه‌فا و ستایشی خۆی و یه‌كێتی بۆ كاك شێركۆ بێكه‌س دووپاتكرده‌وه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌ ڕۆژگارێكی زۆر سه‌خت و نائومێدیدا، كاك شێركۆ پشت و په‌نای شۆڕش و یه‌كێتی بووه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ سێ قۆناغی زۆر هه‌ستیاردا كاك شێركۆ ڕه‌خنه‌ی لێگرتووین: یه‌كه‌م سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ له‌ شاخ، دووه‌م كاتێ وه‌زیری ڕۆشنبیریی بوو. سێیه‌م له‌ ١٧ی شوباتدا.! بۆ هه‌مو ئه‌و ڕه‌خنانه‌، له‌به‌رچاوی هه‌موتان ده‌ڵێم: كاك شێركۆ له‌سه‌ر حه‌ق بوه‌. ئه‌و هه‌میشه‌ دژی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین بووه‌، هه‌میشه‌ خه‌می فراوانكردنی ئازادی هه‌بوو. !
پاشتر كاك شێركۆ وته‌یه‌كی نووسراوی خوێنده‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی سوپاسی مام جه‌لالی كرد، كه‌ هه‌میشه‌ پشت و په‌نای خۆی و ده‌زگای سه‌رده‌م و نووسه‌ران بووه‌. پاشتر كۆمه‌ڵێ ڕه‌خنه‌ی له‌ یه‌كێتی گرت، له‌سه‌ر گرفته‌كانی سلێمانی و ئه‌و ململانێ سیاسییه‌ تونده‌ی ئه‌و ڕۆژگاره‌ له‌ سلێمانیدا هه‌بون.! دوای ته‌واوبوونی وته‌كه‌ی كاك شێركۆ، مام جه‌لال به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی:(براده‌رینه‌، من نه‌موت كاك شێركۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌مان لێده‌گرێت؟!) لاپه‌ڕه‌كانی ده‌ستی كاك شێركۆی وه‌رگرت، وتی:(سبه‌ی ده‌بێت له‌ كوردستانی نوێ به‌و ره‌خنانه‌ی له‌ ئێمه‌ت گرت، وه‌ك خۆی ئه‌م وته‌و ره‌خنانه‌ بڵاو بێته‌وه‌.! بڵاویش بوویه‌وه‌.)!
ئایا دوای مام جه‌لال هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی تری یه‌كێتی هه‌یه‌ وا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نووسه‌ران و ئازادی راده‌ربڕین بكات؟ به‌دڵنیاییه‌وه‌، نه‌خێر، چونكه‌ به‌شێكیان ده‌ناسین و ده‌زانین چه‌ند 
چیگڵدانیان بچوكه‌.!


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP