مام جه‌لال ‌و كوردستانی مه‌ركه‌زی
راستییەکەی مام جه‌لال ‌و كوردستانی مه‌ركه‌زی ‌ شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ 11/10/2017
مام جه‌لال وێستگه‌ی زۆر‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه‌ له‌ ژیاندا، هه‌ر وێستگه‌یه‌كی شایسته‌ی چه‌ندین وتار‌و بابه‌ته‌ له‌سه‌ری بنووسی. ئه‌و هه‌ندێ‌ ده‌سته‌واژه‌ی هه‌بوو به‌كاری ده‌هێنا كه‌م سیاسی هه‌بوو ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ به‌كاربهێنێت. یاخود تێیبگات. یه‌كێ له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی كه‌ به‌كاری ده‌هێنا كوردستانی مه‌ركه‌زی بوو. مه‌به‌ستی له‌ كوردستانی مه‌ركه‌زی، باكووری كوردستان بوو. ده‌یگوت كوردستانی مه‌ركه‌زی، میسری كوردانه‌. واته‌ وڵاتی میسر له‌ ڕووی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی‌و ژماره‌ی دانیشتوانی‌و بوونی ووزه‌‌و توانایه‌كی زۆر بۆ عه‌ره‌ب چه‌ند گرنگه‌، بۆ كوردیش كوردستانی مه‌ركه‌زی ئه‌وه‌نده‌ گرنگه‌، چونكه‌ تاكو كوردستانی مه‌ركه‌زی رزگار نه‌بێت، به‌شه‌كانی تری كوردستان ناگه‌ن به‌ دوا مه‌نزڵی رزگاری.
بۆچوونه‌كه‌شی راست‌و دروست بوو كاتێ‌ لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرد، چونكه‌ ئه‌گه‌ر باكووری كوردستان به‌ مافی چاره‌نووسی خۆی بگات واته‌ به‌شه‌ گه‌وره‌كه‌ی كوردستان له‌ رووی خاك‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه‌ رزگاری بوو، سنوری كوردستان به‌سه‌ر دونیای ده‌ره‌وه‌ زیاتر ده‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوسه‌نگی هێز له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌تا راده‌یه‌كی زۆر رێك ده‌بێته‌وه‌ بۆ كوردان. له‌م روانگه‌یه‌وه‌ هه‌میشه‌ چاوێكی له‌سه‌ر باكوور بوو، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر مێژووی ئه‌م پیاوه‌ بخوێنیه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ی له‌ توانایدا بووبێ‌ هاوكاری گروپ‌و جوڵانه‌وه‌ سیاسی‌و چه‌كداریه‌كانی كوردستانی مه‌ركه‌زی كردووه‌، بۆئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ن به‌ قۆناغی رزگاری، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ دوو جار هه‌وڵی گه‌وره‌ی دا بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی.
بێگومان قه‌ناعه‌ت كردن به‌ ده‌وڵه‌تی تورك بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كورد زۆر قورسه‌، مام جه‌لال توانی له‌ ساڵی 1993 له‌گه‌ڵ تۆرگۆت ئۆزاڵی سه‌رۆكی ئه‌وكات رێك بكه‌وێت، تاكو ئاشتی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكاران‌و به‌ڕێز ئاپۆدا بكات. جاری دووه‌میش كه‌ بووه‌ سه‌رۆك كۆمار، به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو، جارێكی تر پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ باكوور ده‌ست پێبكاته‌وه‌. ئه‌وه‌ بوو ئه‌نجام پڕۆسه‌كه‌ هاته‌ كایه‌وه‌ ئه‌گه‌رچی دوایی تێكچوو، به‌ڵام هه‌ردووكی بایه‌خی گه‌وره‌ی مێژووی خۆی هه‌یه‌، چونكه‌ وای له‌ ده‌وڵه‌تی تورك كرد، كه‌ وا به‌ ئاشكرا دان به‌وه‌دا بنێ‌ كورد له‌م وڵاته‌دا هه‌یه‌‌و خاوه‌ن كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌‌و ره‌وان، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا هه‌رگیز كێشه‌ له‌م وڵاته‌دا كۆتایی نایه‌ت. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌ی مام جه‌لال-یش بوو، یه‌كێتی هاوكاری‌و پشتیوانیه‌كی زۆری رۆژئاوای كوردستانی كرد، تاكو له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن‌و هه‌نگاوبنێن بۆ گه‌یشتن به‌ مافی چاره‌نووسی خۆیان.
راستی قسه‌كانم له‌م وتاره‌دا له‌ لێدوان‌و راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ركرده‌كانی كوردانی رۆژئاوا‌و كوردستانی مه‌ركه‌زی پشت راست ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو بۆ كۆچی دوایی مام جه‌لال كردیان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP