راسپارده‌كانی مام
بەدواداچوون راسپارده‌كانی مام ‌ هه‌ڵكه‌وت زه‌نگه‌نه‌‌‌ 11/10/2017
54
له‌كۆستی كۆچی دوایی ‌و دواماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال-دا، باشترین وه‌فا بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌وه‌یه‌ كه‌هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه‌ كاری جددی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی مام له‌هه‌موو بواره‌كاندا بكه‌ن.
پێویستمان به‌وه‌یه‌ «سێ یه‌كێتییه‌كه‌، وه‌ك بیلبیله‌ی چاومان بپارێزین»، دروشمی»به‌ره‌و خانووه‌ قوڕه‌كان» جێبه‌جێبكه‌ین، «رووبكه‌ینه‌ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كان‌و دێهاتی كوردستان، مشوری كرێكاران‌و جوتیاران بخۆین»، «په‌رۆشی ژیان‌و گوزه‌ران‌و خزمه‌تكردنی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بین‌و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌ل ره‌چاو بكه‌ین»، «خۆمان به‌براو كه‌سوكاری خه‌ڵك بزانین، خۆمان به‌خزمه‌تكاریان بزانین، چاكه‌یان بده‌ینه‌وه‌، تۆڵه‌ی یارمه‌تی‌و هاوكارییان بۆ بكه‌ینه‌وه‌، له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ژیان‌و گوزه‌رانیاندا تێبكۆشین»، ئه‌و راستییه‌ باش بزانین «كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی‌ هه‌موو هێزو خه‌بات‌و سه‌ركه‌وتنێكن»،  هه‌نگاو بۆ «گه‌شه‌پێدانی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه‌» بنێین‌و له‌خزمه‌ت «یاده‌وه‌ریی شه‌هیدان‌و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كان» دا بین‌و بایه‌خی زیاتر به‌ «لاوان‌و ژنان‌و خوێندكاران بده‌ین»،  هه‌میشه‌ «جه‌ماعه‌تێكی به‌وه‌فا» بین.  
پلان‌و به‌رنامه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ دابڕێژین كه‌ «هێشتا خه‌بات درێژه‌ی هه‌یه‌»، بۆیه‌ «به‌رده‌وام پێویستمان به‌یه‌كڕیزیی و هاوخه‌باتییه‌»و به‌یه‌كڕیزیش «تا به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی ئامانجه‌كانمان له‌خه‌بات، به‌رده‌وام بین»، بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانمان به‌سه‌ركه‌وتوویی «سیاسه‌تی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ به‌كارو كرده‌وه‌و له‌هه‌موو بواره‌كاندا بهێنینه‌ دی‌و هه‌مووان به‌شداریی بكه‌ن له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتداو بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان پته‌وبكه‌ین»،»خۆسازدان‌و ئاماده‌سازیی به‌رده‌وامیش به‌پێویست بزانین»‌ و »خۆسازدان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك» به‌ئه‌رك بزانین، «داكۆكیكارێكی لێبڕاوی دیموكراسی‌و ئازادییه‌كان» بین، «نابێت واتێبگه‌ین ته‌نها یه‌ك ره‌نگ هه‌یه‌، به‌ڵكو ده‌بێت رێز له‌ ره‌نگ‌و بیروڕای جیاواز بگرین»، ئه‌و راستییه‌ باشتر روونبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ «كوردستان موڵكی هه‌موومانه‌، خه‌ڵكی كوردستان هه‌موومانین، هه‌موومان به‌شێكین لێی، ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ هه‌موومانه‌، زه‌ره‌ره‌كانیشی بۆ هه‌موومانه‌»، بره‌و به‌ «كاری پێكه‌وه‌یی‌و خه‌باتی هاوبه‌ش‌و رێزگرتن له‌خه‌باتی یه‌كترو پاراستنی زیاتری یه‌كێتیی ریزه‌كان» بده‌ین، «به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه‌و دووربینانه‌ درێژه‌ به‌خه‌باته‌كه‌مان بده‌ین»، «پشوودرێژیی شۆڕشگێڕانه‌و لێكبووردن‌و گوێدانه‌ یه‌كترمان هه‌بێت»، «لاپه‌ڕه‌ ره‌شه‌كانی نێوانمان بدڕێنین‌و لاپه‌ڕه‌ چڵكنه‌كان بسووتێنین، لاپه‌ڕه‌ی نوێ بكه‌ینه‌وه‌، لاپه‌ڕه‌ی هاوخه‌باتی‌و برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ تێكۆشان»، «بوغزو كینه‌و دڵڕه‌شی وه‌ك شتێكی سووك ته‌ماشا بكه‌ین».
هه‌ڵوه‌سته‌ بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ «هیچ ئیشێك به‌بێ خه‌بات ناكرێت»، بۆیه‌ ده‌بێت «تێكۆشانی پێویست بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان»، «هه‌میشه‌ له‌ خۆ نوێكردنه‌وه‌دا بین»، تەئکیدبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ «ناكۆكی سه‌ره‌كی دوژمنانه‌مان له‌گه‌ڵ هیچ حزب‌و لایه‌نێكی كوردستاندا نییه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ دوژمنانی نیشتمان‌و كوردایه‌تییه‌»، ئه‌و راستییه‌ مێژووییه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌ك دووپات بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ «حه‌مرین سنووری كوردستانه‌». «هه‌موو لایه‌ك له‌ئاست ئه‌و گرنگییه‌دا بین كه‌ گه‌له‌كه‌مان، به‌ كه‌ركوكی ده‌دات»، بیسه‌لمێنین «گه‌لی كوردستان وه‌كو هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ی دنیا مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه‌»و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ «نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتنه‌».
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا نابێ له‌ «سه‌ركه‌وتن‌و گه‌شه‌كردندا له‌خۆ بگۆڕێین، لوتبه‌رزو له‌خۆبایی بین، له‌شكان‌و پاشه‌كشه‌دا وره‌و وزه‌ له‌ده‌ست بده‌ین‌و گۆڕه‌پانی خه‌بات چۆڵ بكه‌ین»، «له‌سه‌ر چه‌پكه‌گوڵی سه‌ركه‌وتن خه‌ومان لێنه‌كه‌وێت»، ده‌بێت «ده‌رگامان كراوه‌ بێت بۆ  ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت دۆستایه‌تیمان بكه‌ن»، «خۆمان رابهێنین له‌سه‌ر شێوه‌ جیاجیاكانی خه‌بات»، چونكه‌ «راسته‌ ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره‌مان به‌دیهێناوه‌، به‌ڵام ده‌ستكه‌وته‌كان هێشتا ده‌ڵه‌مه‌ن‌و نه‌چه‌سپاون». «له‌ ره‌خنه‌و ره‌خنه‌ له‌خۆگرتن نه‌ترسین، گوێ له‌هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ك بگرین و ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر به‌هه‌ند وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان نه‌هێڵین». 
به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م راسپاردانه‌ش هه‌موومان «هه‌میشه‌ هه‌رشادو سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتوو» ده‌بین.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP