سوپاس مامە گیان
سوپاس مامە گیان ‌ 12/10/2017
ئەرسەلان مەحمود - رانیە
لەدیرۆكی گەلانی بندەستەو زوڵملێكراودا، زۆر بەدەگمەن هەڵكەوتووە ژیانی تاكە كەسێك بەهێندەی ژیانی»مام جەلال «، كاریگەرو خاوەن نەخش و بەشدارو، پێشەنگایەتی كردبێت لەنەهێشتنی ستەمكاری و، برەودان بەهزری ئازادو، بونیادنانەوەی كۆمەڵگەی ئازاد دا. تاڵەبانی، لەمێژوی ژیانكردنی خۆیدا، ئەمەی وەك ئامانج، لەوپەڕی باوەڕو بوێری و بەرگەگرتن لەژینگەیەكدا بەرجەستەو بەماناكرد، زۆر لەدۆستە غەیرە كوردەكانی ئەمەیان بەمەحاڵ دەزانی، چونكە لایان وابوو هێنانە ئاراوەی ئازادی لەعیراق و كوردستاندا، پێویستی بەهێنانە ئاراوەی هەمان ئەو پرۆسەو پرەنسیپانە هەیە لەناو تەواوی ناوچەكەو گەلانی ناوچەكەدا، كەچی مام « ڕابەرە مەحاڵ شكێنەكە « هەنگاو بەهەنگاو، دەستیكرد بە بنكۆڵكردنی دیووی ناوەوەی ئەم فەزا كۆمەڵایەتی و سیاسیە دژو دژوارەی رۆژ بەرۆژ دژو دوژمنایەتیكردنی ئازادی و، سات بەسات دژو دوژمنایەتیكردنی بەیەكەوە ژیانی گەلانی ناوچەكەی تیادا زیادی دەكرد، سنورەكانی بڕی و پەیامەكەی سەرخست، ئەمە مێژوی نزیك و دور، ئەمە ڕۆژانی شۆڕش و شاخ‌، ئەمە فرە حزبی، ئەمە بەهاری ئازادی، ئەمە هەڵبژاردنی پەڕلمان و، دامەزراندنی حكومەتی كوردستان، ئەمە فیدراڵییەت و، سەركۆماری عیراق، ئەمە جێگری سەرۆكی ئەنتەرناسیۆنال، ئەمە ئاشتەوایی نیشتمانی و ئەمە بەیەكەوە كۆكردنەوەی پێكهاتە جیاوازە سەیرو سەمەرەكانی عیراق و ناوچەكە بەگشتی، ئەمە دۆستەكانی كورد ئەمە دوژمنەكانی، لەناو یارو نەیاردا تا بەنەخۆشكەوتنەكەی دەگات، هیچ كەس و لایەك، هیچ هێزو بزوێك، هیچ مەزهەب و مەرجەعییەت و جەماعەت و دەوڵەتێك، نەیانتوانی یەك تاكە هەنگاو پاشەكشە بەهێزی هزری ئازادیخوازانەو مۆڕاڵە مرۆییەكەی تاڵەبانی بكەن و، بەر بەتێزو ئایدیاكانی بگرن. ئەم هەموو بەخش و نەخش و حیكمەتەی تاڵەبانی، وەك هەر یەك لەو تاك و مرۆڤە مەزنە دەگمەنانەی مێژوی مرۆڤایەتی، لەم نووسینەدا نەلەتوانای وردبوونەوەو، بەرجەستەكردنەوەی وەك خۆی منێكدان و نەوەها مەیلێكیش ئاوا سادەو هاسان دێتە دەست» هیوادارم ناوەندە ماریفی و زانستیەكانی كوردستان، وەها توێژینەوەو ساغكردنەوەیەك وردو بەدیقەتەوە بەئامانج بگرن و، خودی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هەرچی زووە سەنتەرێكی توێژینەوەی تایبەت بەمام دابمەزرێنن « بەڵام بەڕەهاییەوە دەتوانم بڵێم، لەبەر یەك هۆكاری زۆر سادە بووە ئەویش ئەوەیە»مام جەلال» هەرگیز بۆ ئەوەو بەتەمای ئەوە نەژیاو تێنەكۆشا تا هەموو ئەوه ببینێت، ڕۆژێك لەڕۆژان بۆ میللەتەكەی و بۆ مرۆڤایەتی،‌ خەونی پێووە بینیووە، بۆ ئەوە نەژیاو تێكۆشا ئەوەی بەرهەمیهێناوە دواجار وەك ئامرازێك بۆ خود سەپاندن بەكاری ببات، بەڵكە هەموو ساتێ‌ وەك شۆڕشگێرو، وەك پێشمەرگەیەكی فیداكار، ئامادە بووە گیان بداو شەهید ببێت، بۆ ئەوە بووە بەنۆرەی خۆی وەك ئازادیخوازو نیشتمانپەروەرێكی ڕاستەقینە ڕۆڵبگێڕێت، مام ڕابەرو سەركردەو سیاسییەكی فەل و فوتێكراو نەبوو، ئاریچەی چارەسەرەو ئەلتەرناتیڤی حازر بەدەستی زۆرینەی هەرە زۆری كێشەو ئاریشەو تەنگەژە جیاوازەكان بوو، ئەم هەموو پەرۆشییە ناوخۆییەی كوردەكان، ئەم هەموو سۆزو تازییە بارییەی عیراقییەكان، دەنگدانەوە جیهانی و پەیامی سەرەخۆشی سەرۆكایەتی دەوڵەتان و تەواوی ئازادیخوازانی ئێستای دنیا، تەنانەت هەن لەناویاندا، بێئەوەی گەر بشیانەوێ‌، ڕێك و، دروست، ڕەنگدانەوەی ئەم حەقیقەتەی سەرەوەیان بەسەردا زاڵە، سەلمێنەری وەها ڕاستینەیەكی نكۆڵیهەڵنەگرن. تاڵەبانی، خۆپەرست و، خۆ ویست نەبوو، هەرگیز هیچ نەتەوەیەك لەلایەن نەتەوەیەكی ترەوە پەلامار بدرێ‌ و بچەوسێندرێتەوە، هەرگیز چاوی لەبستە خاكێكی كەس نەبوو، ئەو پێیوابوو هەموو دەبێ‌ بەئاشتەواویی و لەئارامیدا بژین، وەك خودی خۆیشی هەرگیز لەبیری ژیانكردنی خۆیدا نەبوو، هەرگیز بوون و مانەوەو سەروەری و هەڵزنانی گەلەكەی بەباڵای ئازادیدا، بەند نەكرد بە بوون و مانەوەو سەروەر ژیاوی خۆیەوە، ئەمە لەكاتێكدا، ئەوە شۆڕش و كوردایەتی نەبوون تاڵەبانی-ـیان گەورە كرد، بەڵكە ئەوە خودی تاڵەبانی بوو، ماندوو نەبوو لەقوربانیدان و، بەرپاكردنەوەی شۆڕش، ئەوە تاڵەبانی بوو، دەستە وەستان نەبوو لەئاست بەبەمانكردنەوەی هەموو جومگەكانی شۆڕش، ئەوە تاڵەبانی بوو، شۆڕشێكی یەك پشووی سەرخست، ئەوە تاڵەبانی بوو، ئاریچەی دەروازە داخراوەكانی ئازادی، نەك هەر بەڕوی میللەتەكەی خۆیدا، بەڵكە بەڕوی هەموو پێكهاتەو، گەلانی تری عیراق و ناچەكەیشدا كردەوە. مام، ڕابەڕێك بوو، ڕەها لەجوانی و ئەمەك، ڕاستەقینە لەنیشتمانپەروەری و ئازادژیانیدا، مرۆڤێك بوو لەمرۆڤە دەگمەنە ئاشتیخوازو خۆشخوان و خۆشگونجاوەكانی دنیا، سپاس مامە گیان، سپاس بۆ هەموو ماندوبوونەكان، سپاس بۆ هەموو هەنگاوو هەوڵەكانت، سپاس بۆ تەرخانكردنی حەفتا ساڵەی تەمەنت لەپێناو بەدەستهێنانەوەی شوناسە دزراوەكەی ئێمەدا، سپاس بۆ شكۆمەندیت، وەفاو شانازی و خۆشەویستی ئەبەدی بۆ تۆۆۆۆ، شوێنپێیەكانت ونناكەین، ئایدیاكانت لەبیر ناكەین، وەك هەمیشە ئەگەر هێز لەگەرمایی هەناسەو تینوتاوت وەرنەگرین، دڵنیام لاڕێ‌ دەبین، سەركردایەتی یەكێتییەكەت ئەگەر لەیەكەم هەنگاوی دوای تۆدا بەڵێن بەوەفاو فڕێدانی لەڕەگ و ڕیشاڵەوەی ناكۆكیە بێ‌ ناوكییەكانی ناوخۆیان نەدەن، ڕسوای بەردەم خەڵك و شوێنكەوتەكانی مۆڕاڵ و ئایدیاكانی تۆ دەبن. دوردو هەزارانهەزار درود، پشووبدە ئیتر.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP