پرسەنامە و ماتەمینی بۆ كۆچی دوايى سەرۆك مام جەلال
پرسەنامە و ماتەمینی بۆ كۆچی دوايى سەرۆك مام جەلال ‌ 12/10/2017
پرسەنامەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا
له‌باره‌ی كۆچی دوای سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی
له‌ سێی ئۆكتوبه‌ر له‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا دوای ململانێیه‌كی دوورودرێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق كۆچی دوایی كرد.
ده‌كرێ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ ریزی ئه‌و سه‌ركردره‌ لێهاتوانه‌ی عیراقی هاوچه‌رخ‌و رۆژهه‌ڵاتی نزیك دابنێین. وه‌ك كوردێك ئه‌و سه‌رچاوه‌ی یه‌كێتی‌و یه‌كگرتنی كورده‌كانی عیراق بوو تا دواهه‌ناسه‌ی سه‌رۆكی بێ ڕكابه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو.
ده‌سه‌ڵات‌و قورسایی سیاسی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌ كه‌ ئه‌و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق بوو. له‌و پۆسته‌ پڕ به‌رپرسیاریه‌ته‌دا ئه‌و نۆ ساڵی قورسی سه‌رۆك كۆماری به‌رێوه‌برد له‌ 2005 تا 2014.به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ جه‌وێكی زۆری كرد بۆ بیناكردنه‌وه‌‌و هه‌ڵساندنه‌وه‌ی عیراق كه‌ پێشتر له‌ 2003 له‌له‌یه‌ن ئه‌مریكا‌و به‌ریتانیاوه‌ عیراق وێران كرابوو.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقی له‌به‌رچاو گرتبوو له‌وانه‌ش كورده‌كان. جه‌لال تاڵه‌بانی نیشتمان په‌روه‌رێكی راسته‌قینه‌ بوو كه‌ به‌رده‌وام داكۆكی له‌ فیدرالیزم ده‌كرد‌و له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق بوو. جێبه‌جێ كردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئۆتۆنۆمیه‌كی فراوان. ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵوێسته‌ مه‌ده‌نیانه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆوه‌ ده‌گرێ له‌ژێر تیشكی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ له‌باره‌ی كوردستانی عێراق.
جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رده‌وام به‌ هه‌ستێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌رێنیه‌وه‌ ده‌یڕوانیه‌ وڵاتی ئێمه‌، ئه‌و داواكاری گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامی دۆستایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق‌و روسیا بوو.هه‌وڵه‌كانی ئه‌و بۆ دروستكردنه‌وه‌ی درێژه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ له‌ قۆناغێكی نوێی مێژووی بۆ عیراق جێگه‌ی ستایشی‌و پێزانینه‌.
ماته‌مینی‌و خه‌مباری خۆمان ئارساته‌ی بنه‌ماڵه‌‌و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی تاڵه‌بانی ده‌كه‌ین‌و هه‌روه‌ها بۆ گه‌لی كورد‌و سه‌ركردایه‌تی‌و ته‌واوی گه‌لی عێراقی دۆستمان.
هاوڕێیانی بەڕێز
بە خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانیمان پێگەیشت.
وەک سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری عیراق خەباتێکی زۆر و  رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە پێناو ئازادیدا و بە کۆچی دوایی گەلی کورد سەرکردەیەکی سیاسی سەرنجڕاکێشی لە دەستدا.
پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید مێژوویەکی هاوکاری دوور و درێژی هەیە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا و ئێمە لەگەڵ ئێوە هاوبەشین لەم خەمەدا، هەمومان دەبێت بەردەوام بین لە خەباتمان لە پێناو دیموکراتی و مافی مرۆڤدا بە یادی ئەم سەرکردەیە.
هاوسۆزی و سەرخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێز تاڵەبانی حزبی دەستە خۆشکمان یەکێتی نیشتمانی کوردستان. 
لەگەڵ ڕێزمدا
ستێفان لوفڤێن
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید

****
بروسکەیەکی ماتەمینیی 
سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم بۆ ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلال، بروسکەیەکی ماتەمینیی لە فەخامەتی سەرۆک مەحمود عەباس سەرۆکی دەوڵەتی فەڵەستین و سەرۆکی کۆمیتەی راپەڕاندنی رێکخراوی رزگاریی فەڵەستینەوە پێ گەیشت، ئەمەش دەقەکەیەتی
«فەخامەتی برا سەرۆک فوئاد مەعسوم 
سەرۆک کۆماری عێراق – بەغداد
سڵاوی خواتان لێ بێت،
هەواڵی ماڵئاوایی سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق جەلال تاڵەبانیمان بیست، دوای ژیانێک کە بە کاری دڵسۆزانە بردیە سەر لە خزمەتکردنی وڵاتەکەی، شکۆیی و سەربڵندیی گەلەکەی و داکۆکیی کردن لە مەسەلەکانی نەتەوەکەی، بە ناوی دەوڵەتی فەڵەستین و گەلەکەی و بەناوی خۆمەوە لەرێی ئێوەوە پرسە و ماتەمینیی پێشکەش دەکەین بە گەل و حکومەتی عێراقی برا و خانەوادەی بەڕێزیان، لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە بە بەزەیی و بەهەشتی فراوانی خۆی شاد بکات و گەل و وڵاتتان بپارێزێت بە خۆشیی و ئۆقرەیی و ئاشتیتان شاد بکات، گەرمترین هەست و ماتەمینیی برایانەمان پەسەند بفەرمون

مەحمود عەباس
سەرۆکی دەوڵەتی فەڵەستین
سەرۆکی کۆمیتەی راپەڕاندنی رێکخراوی رزگاریی فەڵەستین

‌****

کوردستان بە مام جەلالەوە رووناکتر بوو
هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، منی وەک ملیۆنان خەڵکی کوردستان خەمبار و نیگەران کرد، ماتەمیی سەرتاسەریی گەلی کوردستان و پێشاندانی هاوخەمییان، لەگەڵ بنەماڵەی مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەریان خست کە کۆچی دوایی مام زیانێکی گەورە و کۆستێکی نەتەوەییە.
مام جەلال سەرکردەیەکی دەگمەنی سیاسی، رووناکبیر، رابەر و ئایدیۆلۆجیستی کوردایەتی بوو، لەو باوەڕەدا بوو کە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کوردستان، لەپاڵ ئامانجە نەتەوەییە رزگاریخوازییەکەی، دەبێت ناوەڕۆکێکی پێشکەوتنخوازانە و دیموکرات و دادپەروەرانەشی هەبێت، واتا خەباتی نەتەوەیی، هاوشانی خەباتی کۆمەڵایەتی و عەدالەتخوازی بێت. 
مام جەلال بە دانایی و لێهاتووی خۆی بوو بە رابەر، لە رۆژە سەختەکاندا، خۆڕاگرانە هیوای بە هاوڕێ و لایەنگرانی یەکێتی و خەڵک دەبەخشی، خاکیانە، لەگەڵ خەڵک ژیا و بۆ خەڵک ژیا، مام دوای خەونێکی گەورە، خەونی ئازادی، دادپەروەری و پێشکەوتنخوازی کەوتبوو، هەموو ژیانی خۆی بۆ تەرخان کردبوو، مام بەجێی هێشتین، بەڵام بیر و خەونەکانی مام، بە زیندووی ماونەوە. 
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بۆ خوشکی هێژام هێرۆ خان، بەڕێزان بافڵ و قوباد تاڵەبانی و بنەماڵەی بەڕێزی تاڵەبانییەکان و بەڕێزان سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنێرم، لە دڵەوە هاوخەمیانم. 
کوردستان بە مام جەلالەوە رووناکتر بوو
د.ره‌فیق سابیر

****

ماڵئاوا ، ماڵت ئاوا
ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌مانزانی، که‌ کاتێکی دیاری کراو دێت، له‌ به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت بێت، ئێمه‌ خۆمان به‌ ئه‌م پێشهاته و کاتە‌ ئاماده‌ کردبوو، لە هەمانکاتدا  خۆشمان ئاماده‌ نه‌کردبوو، 
که‌سێکی گرنگ و جەوهه‌ر و پڕ لە جوانی ماڵئاوایی لێکردین، زۆر شت له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ده‌نوسرێ، گوێمان لێ دەبێت، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌م مرۆڤه‌مان له‌کیسچوو، که‌ ده‌ی پاراستین و په‌روه‌رده‌ی کردین، به‌رگه‌ی ئازاره‌کانی ده‌گرین، چونکه‌ هه‌ستی پێ دە‌که‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌زانین ئه‌م به‌ره‌و شوێنێک رۆیشت، ەه‌ هیچ ئازارێکی نیه‌، به‌ئارامی پاڵکه‌وتووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ده‌زانین، که‌ ئه‌م بناغەیەکی دروستکرد، که‌ بینای له‌ سه‌ر دروست بکەین. 
ئه‌و ئێستا به‌ تەنهایە، به‌وەی که‌ به‌شێکی ژیانی به‌ ته‌نها به‌سه‌ر برد و دواهه‌مین هه‌نگاویشی بۆ ئه‌م شوێنه‌، که‌ دواجار هه‌ر ده‌بێت به‌ته‌نها بیبڕێت، لە بیرەوەریەکانمان هەمیشە زیندویت.

مەهدی عەبدوڵا
منداڵپارێزی کوردستان  

****

بروسکەی ماتەمینیی 
بەڕێزان مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)
بەڕێزان خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و كاك بافڵ تاڵەبانی و كاك قوباد تاڵەبانی وسەرجەم بنەماڵەی سەرۆك مام جەلال
بەخەم و پەژارەوە هەواڵی كۆچی دوایی سەركردەو رابەرو پیاوی هەڵكەوتوو مام جەلالمان بیست، ئەم هەواڵە لەناخەوە هەژاندینی. خوا ئارام بەخشی هەموان بێ‌ و ناوی مامی گەورەش هەر بە درەوشاوەیی بمێنێتەوە.
د.جەمال فوئاد
لەجیاتی بنەماڵەكەمان

‌****

بسم اللە الرحمن الرحیم
بروسكەی ماتەمینی

بەڕێز خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، كاك بافڵ و كاك قوباد و تەواوی خانەوادەی جەنابی سەرۆك مام جەلال
بەبۆنەی كۆچی دوایی مام جەلالی پێشمەرگەو مامۆستاو سەرۆك، لەناخی دڵەوە، بەو پەڕی راستگۆییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەكەین، دڵنیاشتان دەكەینەوە ئەم كۆستە هی هەموومانە و لەدەستدانی ئەو مرۆڤە مەزنە خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی و بزوتنەوەی ئازادیخوازی و بۆ ستەم لێكراوان لە تەواوی دنیادا..
مێژوو شاهێدە كە (مام) چاكەی بەسەر هەموومانەوە هەیە و قەتیش لەبەر باری ئەو چاكەیە دەرناچین.
لەخوای بێ هاوتا داواكارین جێگەی فەخامەتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری ئێوەو ئێمەش بدات.
انالله و انا الیە راجعون

مامۆستا مەلا سابیر بێتووشی
لەبری هەموو خەڵكی گوندی (بێتووش)ی ناوچەی ئالانی سەردەشت
پرسەنامە
بەڕێز/ بنەماڵەی هەڤاڵی نەمر مام جەلال
بەرێزان/ هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ی.ن.ك 
بەڕێزان/ ئەندامان و لایەنگران و دۆستان وخۆشەویستانی مامی نەمر
بەرێزان/ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەرێزان/ هەڤاڵانی پێشمەرگەی قارەمان
سڵاوی رێزو خۆشەویستی.....
      ئاسان نیە لەئاست داڕمانی کێوێکی بڵندو سەرکەشدا خۆڕابگرین و هەست و ویژدانمان نەهەژێ، ماڵئاوایی مامی گەورە هێندە سەختە کە هیچ هەستێك ناتوانێ گوزارشتی لێ بکات. مام ئەو سەرکردەو رابەرە گەورەیە بوو کە مێژوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی بە رەنج و ماندووبونی ئەو دروست بوو، ئەوە مام بوو بارگەی خەمو زوڵمەکانی کوردی لە کۆڵ نابوو وڵات بە وڵات حزب بە حزب رێکخراو بە رێکخراوی دەکرد تا لایەك بارەکەی سەرشانی سوک بکات.
مام بە بایەخەوە لە خەمی پەیوەندییەکانی دەرەوە بوو، هەمیشە راوێژکارو مامۆستایەکی پڕ بەهرەو بە توانا بوو لەو بوارەدا. بۆیە لەدەستدانی مامی شکۆی نیشتیمان، ئەگەر بۆ سەرجەم بوارەکان زیانێکی گەورە بوو بێ، ئەوا بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە، داڕوخانی پێگەیەکی گرنگی پەیوەندییەکان بوو.
لەم کۆستە گەورەیەی خۆمان جگە لەوەی لە خوای گەورە بپاڕێینەوە کە سەبوری ئێمەو کەسوکارەکەی بدات، بەڵێن دەدەین کە درێژە پێدەری رێبازە پیرۆزەکەی بین، لە پاراستنی هەموو بنەما مرۆڤایەتیەکان و گەشەپێدانی رێزەکانی نێوانمان بە برایەتی و تەبایی و لەخۆبوردەیی.
 روحت شاد ئەی شکۆی نیشتیمان، سەربەرزی بۆ بنەماڵە خۆڕاگرەکەی مام و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.       
    
عبدالرزاق عزیز میرزا
 لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ی.ن.ك

‌****

سەرەخۆشی
بەناوی بنەماڵەی شەهید محمدی حاجی حمە امین (شەهید بریار) سەرەخۆشی خۆمان  به‌ گه‌لی کوردو خانه‌واده‌ی سه‌رۆک تاڵه‌بانی دەگەیەنین و هاو خەمی هەموو گەلی كوردو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامی گەوەرەمان مام جەلاین.
دیارە كۆچی باوكی سەركردە، باوكی شەهیدان باوكی ئەنفال كراوەكان ماتەمێكی گەورەیەو كۆتایی نایەت، لە خوای مەزن داواكارین خوا بە بەهەشتی شاد بكات.
ئەحمد حاجی حەمە ئەمین 
لەجیاتی بنەماڵەی شەهید بڕیار

‌****

سەرەخۆشی
بەناوی بنەماڵەی رسول حاجی كاك ئه‌لا قەڵادزەیی سەرەخۆشی خۆمان به‌ گه‌لی کوردو خانه‌واده‌ی سه‌رۆک تاڵه‌بانی دەگەیەنین و هاوخەمی هەموو گەلی كوردو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامی گەوەرەمان مام جەلال و سەرجەم یەكێتی‌ و به تایبەت بنەماڵەی هەڤاڵی تێكۆشەری گەلەكەمان بەرێز مام جەلال تاڵەبانی دەكەم، داواكارم لە خوای گەورە رۆحی پاكی ئەم زاتە گەورە بە بەهەشتی گەورە شاد بكات.
بنەماڵەی رسول حاجی كاك ئه‌لا

‌****
بسم الله الرحمن الرحیم
هەواڵی كۆچی دوایی مام جەلالی تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری پێشووی عیراقی فیدراڵمان پێگەیشت‌و بوو بەهۆی خەم‌و پەژارە.
ئەو خوالێخۆشبووە لە بارودۆخی ئاڵۆز‌و شێواوی عێراق‌و ناوچەكەدا پلەو پایه‌یه‌کی تایبەتی هه‌بوو، لە هەموو بارودۆخێكدا چالاكی نواند‌و لە رۆڵی پێشمەرگەیەكەوە بگرە تا سیاسەتمەدار ‌و رۆشنبیر ‌و لەئەنجامیشدا وەك سەرۆك كۆمار كارنامەیەكی سەركەوتوو ‌و شیاوی هه‌بوو، بۆشاییەك كە بە نەبوونی بەڕێزیان بەدی دێ بەم زووانە پڕ نابێتەوە.
لەلایەن خۆم‌ و سەرجەم خۆشكان‌ و برایانم لە جەماعەتی دەعوەت ‌و ئیسلاح، بەبۆنەی ئەم خەسارە گەورەیەوه‌ پرسە‌و سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی عێراق، گەلی كورد لە هەموو جیهاندا بە تایبەت بنەماڵەی تاڵەبانی‌و ئەندامان‌و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەكەم‌و لە خوای میهرەبانیش بۆ ئەو كۆچكردووە ئارامی ‌و لێخۆشبوونی‌و شادی داواكارم. 
هیوادارم لەم بارودۆخە هەستیارەی ئێستادا رێبازی مام جەلال كە رێبازێكی یەكخوازی‌و یەكبوون‌و دوورەپەرێزی لە كێشە‌و ئاژاوەیه‌، جێ سەرنجی چالاكانی سیاسیی عێراق بێت‌و ناوچەكە لەهەر جۆرە كێشە‌و ئاڵۆزییەكی نوێ بپارێزێت.
انا لله و انا الیە راجعون
عەبدوڕەحمان پیرانی
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت‌و ئیسلاح

‌****

پرسه‌نامه‌
بەناوی بنەماڵەی عەباس حەمه ئه‌مین رەشانی پێشمەرگەی دێرینی ی.ن.ك پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال رادەگەیەنین، سەرەخۆشی خۆمان به‌ گه‌لی کوردو خانه‌واده‌ی سه‌رۆک تاڵه‌بانی دەگەیەنین و هاوخەمی هەموو گەلی كوردو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامی گەوەرەمان مام جەلاین.
داواكارین لەخوای گەورە رۆحی پاكی ئەم زاتە گەورە بە بەهەشتی گەورە شاد بكات.
بنەماڵەی عەباس حەمەئەمین رەشانی
‌****

پرسە
به ناوی سەرجەم یاساناسانی شاری هەولێرو پەیمانگای به دواداچون و تویژینەوەی یاسای دڵگرانین به كوچی دوای مامی گەورەمان بەڕێز مام جەلال له دەستدانی ئەو سەركرده مەزنه گورزێكی گەوره بوو بەر یاساناسان كەوت چونكه كەسایەتی مام جەلال كەسێكی یاساناس و داكۆكی كار بوو له مافی رەوای گەلەكەمان
حاكم رەوەند معصوم
 سەرۆكی پەیمانگای بەدواداچوون  و تۆژینەوەی یاسایی

‌****

انا لله وانا الیه‌ راجعون
 رێزدار هاوژین ‌و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جه‌لال
مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی
ئه‌ندام ‌و هه‌وادارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان
به‌ غه‌م‌و په‌ژاره‌یه‌كی قوڵ‌و سه‌خته‌وه‌ گوێبیستی هه‌واڵی ماڵئاوایی سه‌ركرده‌‌و بیرمه‌ند‌و سیاسی به‌ جه‌رگ‌و تێكۆشه‌ر‌و كۆڵنه‌ده‌ری گه‌له‌كه‌مان به‌رێز سه‌رۆك مام جه‌لال بووین. ماڵئاوایی به‌ڕێزیان كه‌لێنێكی گه‌وره‌ له‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌جێدێڵێت له‌هه‌مان كاتدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی جوان له‌ مێژوودا ده‌ڕازێنێته‌وه،‌ به‌ ئومێدی تێپه‌ڕاندنی گرژییه‌كان‌و هێنانه‌دی خه‌ون‌و هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزیان بۆ پێشه‌وه‌.

پرۆفیسۆر دكتۆر صالح زه‌نگەنه‌
زانكۆی قه‌ته‌ر - دۆحه‌  

‌****
نامرێت رابەرمان نامرێت هەڵگری بیری پێکەوە ژیان
لەکۆتا سەنگەری شەرەفەوە لەو سەنگەره‌ی مامی هەموومان فێری کردین بەرگری بکەین لە خاک و نیشتیمان، ئەمڕۆ بڕیارماندا ئاڵای رەش هەڵدەین لەسەر ئەو سەنگەری کە مامی هەموومان هەموو تەمەنی خۆی تەرخان کردبوو بۆ رزگاربوونی گەلەکەمان.
لەکۆتا سەنگەری بەرگریکردنەوە بەڵێن دەدەین تادوا هەناسەمان درێژە پێدەری ریبازەکەی مام بین، پارێزگاری بکەین لە دەسکەوتەکانی کە بۆ ئێمەمانانی هێناوەتە بەرهەم.
محه‌مد مه‌لانه‌جم بێتواتەیی
رێبەری سیاسی فەوجی یەکی
لیوای ١٢٤خۆشناوەتی- باشوری که‌رکوک

‌****

خوشكی گه‌وره‌مان هێرۆخان
برایانی به‌رێز كاك بافڵ‌و كاك قوباد
به‌ناوی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو مامۆستا (عباس البدری) پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین‌و به‌ دڵێكی پڕ گریانه‌وه‌ هاوبه‌شی خه‌متانین‌و مام جه‌لال هه‌میشه‌ مامێكی دڵسۆز‌و خه‌مخۆری خانه‌واده‌كه‌مان بوو. بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی (مام) به‌رده‌وام ده‌بین‌ و درود له‌ رۆحی پاكی مام‌ و درود له‌ یاد‌و یاده‌وه‌رییه‌كانی.
انا لله و انا الیه‌ راجعون
خانه‌واده‌ی كۆچكردوو 
مامۆستا (عباس البدری)

‌****

به‌ خه‌م‌و په‌ژاره‌و دڵێكی پڕ له‌خه‌مه‌وه‌
پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان‌و بنه‌ماڵه‌كه‌مان به‌ گه‌لی كورد‌و مه‌كته‌بی سیاسی(ی‌.ن.ك) ‌و خانه‌واده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌گه‌یه‌نم، دڵنیاین كه‌ ئێستا سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق خه‌مبارن بۆ ئه‌م كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌‌و له‌ یه‌زدان ده‌خوازن جێی به‌هه‌شتی به‌رین بێت، نه‌مریی هه‌میشه‌یی بۆ ناونیشانی سه‌رۆك مام جه‌لالی خۆشه‌ویستی هه‌مووان.

بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ر
محێدین زه‌نگه‌نه‌ 

‌****

سه‌ره‌خۆشی
به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی كوێخا عه‌لی نادری گورگه‌ ده‌ربه‌، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی گه‌لی كوردستان‌و گه‌لانی عێراق جه‌نابی مام جه‌لال، پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ین، هاوخه‌می په‌ژاره‌ی داده‌ هێرۆ ‌و كاكه‌ بافڵ‌و كاكه‌ قوبادین.
به‌ له‌ده‌ستدانی مام، كوردستان نوقمی خه‌مێكی گه‌وره‌ بووه‌، چونكه‌ مێژووی مام شایه‌تی دڵسۆزیه‌تی بۆ خه‌ڵكی كوردستان.

حاجی بێستونی سدیقی كوێخا عه‌لی
ریشسپی بنه‌ماڵه‌ی كوێخا عه‌لی نادری گورگه‌ ده‌ربه‌ 

‌****

هاوڕێ ئازیزه‌كان
له‌بری ئه‌ندام په‌له‌مانی ئه‌نجومه‌نی جوله‌كه‌ی  NSW ‌و كۆمه‌ڵگه‌ی جوله‌كه‌ی  NSW پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مام جه‌لال و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی ماڵئاوایی كردنی سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌كه‌تان جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق.
كۆچی مام جه‌لال دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م دێت له‌ ریفراندۆمه‌كه‌تان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بۆیه‌ ناكرێت هیچ بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌تر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مام جه‌لال له‌بیری هه‌مووان بمێنێته‌وه‌، له‌م بۆنه‌ ناخۆش‌و خه‌مگینه‌دا ئێمه‌ له‌گه‌ڵتانین.
جیریمی سپیناك
سه‌رۆك

‌****
پرسه‌ نامه‌
به‌بۆنه ی كۆچی دوای سه ركردەی ماندو نەناسو رابەری نه‌تەوەی و خەمخۆری گەلی كوردستان و ناوداری جیهان سەرۆك و مامی گەورەی هەموان هەڤاڵ مام جەلال به ناوی سەرجەم دانیشتوانی گوندی (شۆرناخ)ه وه هاوخەمی و نیگەرانی خۆمان بۆ ئەو كۆستە گەوره نەتەوەییه دەرەبڕین پرسه و سەرەخۆشی له بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم گەلی كوردستان دەكەین  روحی بەرزه فڕیان شادبیت و جێگەیان فیردەوسی باڵابێت.
دانیشتوانی گوندی شۆرناخ  
‌****


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP