هه‌سته‌كانی‌ دژ به‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ كورد بۆچی‌؟
هه‌سته‌كانی‌ دژ به‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ كورد بۆچی‌؟ ‌ 13/10/2017
عه‌بدولڕه‌حمان راشد
نیمچه‌ دڵنیایین زۆرینه‌ی‌ هه‌ره‌زۆری‌ عه‌ره‌به‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق هاوسۆون له‌گه‌ڵ خواستی‌ كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ و دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ تایبه‌ت به‌ خۆی‌. 
منیش لای‌ خۆمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ زیرینه‌دام و پێموایه‌ كورد مافی‌ خۆیه‌تی‌ ده‌وڵه‌تی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ دابمه‌زرێنێت، له‌ڕووی‌ سیاسی‌ و عه‌قڵانیشه‌وه‌ وایده‌بینم ئه‌و خواسته‌ پێویسته‌ مه‌رجه‌كانی‌ ته‌واو بكات به‌ر له‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌ت. به‌رزببونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مه‌رج نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو پێویسته‌ ئاستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عیراقیش به‌رزبكرێته‌وه‌ تا بتوانێت به‌بێ‌ هه‌رێمه‌ كوردییه‌كه‌ی‌ بژی‌ و رووبه‌ڕووی‌ داڕمان یان جه‌نگ نه‌بێته‌وه‌. 
ده‌رچوونی‌ كوردستان له‌ سیستمی‌ ده‌وڵه‌ت، ده‌ستبه‌جێ‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر هاوسه‌نگی‌ دیموگرافی‌ و تایه‌فی‌ له‌ عیراق دروست ده‌كات، ره‌نگه‌ ببێته‌ مایه‌ی‌ به‌رپاكردنی‌ جه‌نگی‌ ناوخۆی‌ نوێ‌. له‌سایه‌ی‌ باڵاده‌ستی‌ تایه‌فه‌گه‌ریی‌ سیاسی‌ كه‌ له‌پاش روخانی‌ رژێمی‌ سه‌دامی‌ تۆتالیتارییه‌وه‌ هاته‌ئارا، عیراق تا ئه‌ندازه‌یه‌كی‌ زۆر رووبه‌ڕووی‌ دابه‌شبوون هات و تا ئه‌ندازیه‌ك هاوسه‌نگی‌ له‌ده‌ستدا و بووه‌ نیوه‌ وڵات كه‌ نیوه‌ی‌ شیعه‌ و نیوه‌كه‌ی‌ تری‌ سوننه‌، ئه‌وه‌ش به‌بێ‌ ره‌چاوكردنی‌ مشتومڕه‌كان كه‌ له‌سه‌ر سه‌رژمێرییه‌ كۆنه‌كه‌ هه‌ن. سوننه‌كان نیوه‌یان عه‌ره‌بن نیوه‌كه‌ی‌ تری‌ كوردن. به‌بێ‌ ریفۆرمی‌ سیاسی‌ ده‌رچوونی‌ كورد له‌ عیراق نیگه‌رانی‌ نوێی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ گۆڕانی‌ رێژه‌كان. سیستمی‌ حوكمڕانی‌ عیراق په‌رله‌مانیه‌، پشت به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ رێژه‌یی‌ تایه‌فه‌كان ده‌به‌ستێت. ده‌رچوونی‌ كوردی‌ سوننه‌ هاوكێشه‌كه‌ تێكده‌دات، ره‌نگه‌ كاریگه‌ریی‌ نه‌رێنی‌ بۆسه‌ر رێڕه‌وه‌ سیاسییه‌كانیش هه‌بێت له‌سایه‌ی‌ ئه‌م دۆخه‌ ناجۆره‌ی‌ كه‌ له‌ عیراقدا هه‌یه‌ كه‌ ره‌نگه‌ یان گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ شه‌ڕی‌ تایه‌فی‌ یان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ داواكارییه‌كان بۆ دامه‌زراندنی‌ هه‌رێمی‌ خۆرئاوای‌ سوننه‌كان به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌نباری‌ به‌دوادابێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی‌ بۆسه‌ر ئاسایشی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عیراق ده‌بێت، جا سه‌ربه‌خۆیی‌ ئه‌نبار بهێنرێته‌دی‌ یان نا. 
ئه‌مانه‌ كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ن بۆ پاسه‌وانانی‌ سیستمی‌ حوكمڕانی‌ عیراق، به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و سیاسه‌توانانه‌ی‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شوێن ئه‌لته‌رناتیڤێكی‌ تردا بگه‌ڕێن بۆ جێگره‌وه‌ی‌ كوره‌كان تا رازییان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ ناگاته‌ ئاستی‌ جیابوونه‌وه‌. پاشان لێكترازانی‌ عیراق و بوونی‌ به‌چه‌ند ده‌وڵه‌تۆچكه‌یه‌ك، ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر وڵاتانی‌ تر. دابه‌شكردنی‌ «سایكس پیكۆ» كه‌ سنوره‌كانی‌ هیلالی‌ خه‌سیب و باكووری‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ گشتی‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوودا جیاكرده‌وه‌، ئه‌م دۆخه‌ی‌ ئێستای‌  له‌ ناوچه‌كه‌دا هێنایه‌ كایه‌. بریتانییه‌كان هه‌رێمی‌ كوردستانیشیان خسته‌سه‌ر عیراق و خستیانه‌ژێر پارێزگاریی‌ خۆیان. زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ پشتیوانی‌ له‌ بیرۆكه‌ی‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناكه‌ن له‌ عیراق، به‌وپیچیه‌ی‌ ترسیان هه‌یه‌ له‌ خواسته‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ ته‌واوی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌. له‌برمان نه‌چێت زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ نیمچه‌ یه‌كگرتووبوو له‌سایه‌ی‌ سوڵتانه‌ توركه‌ عوسمانییه‌كان، پاشان له‌ژێر ئیداره‌ی‌ بریتانیا و فه‌ره‌نسادا به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی‌ نیشتیمانیدا دابه‌شبوون. ئه‌مه‌ش حاڵی‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ تری‌ جیهانه‌ كه‌ به‌ به‌ دۆخی‌ پیچشوو رازی‌ بوون، وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ سنوره‌كان له‌ زۆر كاتدا جیاوازیی‌ و هاوبه‌شییه‌كانی‌ ره‌چاو نه‌كردووه‌ له‌نێوان ئه‌و نه‌ته‌وه‌ و خێڵانه‌دا كه‌ له‌سایه‌ی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ هاوچه‌رخدا كۆكرانه‌وه‌. كورده‌كان قوربانی‌ مێژوون و رێككه‌وتنه‌ بیانییه‌كان له‌به‌كتر دایبرشین و جیای‌ كردنه‌وه‌. 
گه‌ر كوردی‌ عیراق سه‌ربه‌خۆی‌ بێت، توركیا نیگه‌ران ده‌بێت چونكه‌ زۆرێك له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ كوردن. ژماره‌ی‌ كورده‌كان له‌ توركیا دوو هێنده‌ی‌ كورده‌كانی‌ عیراق ده‌بن، به‌هه‌مان شێوه‌ كورده‌كانی‌ ئێرانیش دوو هێنده‌ن. ئه‌و هه‌ستانه‌ فاكته‌ری‌ خه‌فه‌كردنن، مه‌به‌ستم ترسه‌ له‌ بانگه‌شه‌كانی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ لای‌ كورده‌كانی‌ تر، ترس له‌ لێكترازانی‌ پاشماوه‌كه‌ی‌ تری‌ عیراق، زیادبوونی‌ بانگه‌شه‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌. 
وه‌ك حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراقیش ده‌ڵێت، به‌دیهاتنی‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ هه‌ر هه‌رێمێك یان به‌شێك له‌ وڵات، مه‌رجداره‌ به‌ ره‌زامه‌ندی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌ له‌ به‌غدا، ئه‌وه‌ش له‌سایه‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ ئاڵۆزی‌ ئێستادا ره‌تده‌كرێته‌وه‌. 
له‌ رۆژنامه‌ی‌ (الشرق الاوسط)ی‌ ژماره‌ی‌ رۆژی‌ 12/9/2017 وه‌رگیراوه‌


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP