كچە ئەندازیارێك نانەواخانە دەکاتەوە
كچە ئەندازیارێك نانەواخانە دەکاتەوە ‌ 7/9/2017
یەکەی ئابووری
باخان كامیل، ئەو كچەی دوای بڕینی قۆناغەكانی خوێندن بە سەركەوتوویی‌و بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئەندازیاری كشتوكاڵی‌و دوای ماوەیەكی دوور و درێژ لە چاوەڕوانی دامەزراندن، لە ئێستادا خاوەن پێشەیەو دوور لە پسپۆڕییەكەی خۆی لەسەر رێگای سەرەكی دەربەندیخان، دوكانێكی دروستكردنی نانی كوردی داناوەو سەرقاڵی دروستكردنی نانە.

دامەزراندن لەم كاتەدا مەحاڵە
باخان كامیل بە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستانی راگەیاندوە: «ماوەی دوو ساڵە تەخەروجم كردوە، دوای ئەوەی زۆر هەوڵمدا دابمەزرێم، بەڵام دامەزراندن لەم كاتەدا مەحاڵە، لەبەر ئەوە بڕیارمدا چێتر چاوەڕوان نەبم‌و ببمە خاوەن پیشەی خۆم، بۆیە ئەم نانەوخانەیەم كردەوە».
باخان وتیشی: »ئێستا دڵخۆشم بەوەی خاوەن پیشەی خۆمم‌و هەلی كارم بۆ كۆمەڵێك ئافرەت رەخساندوە، بەڵام بەداخەوە گەنج لە وڵاتی ئێمە پەراوێزخراوە، بەشێوەیەك ساڵانێكی زۆر دەخوێنێت، كەچی دوایی دەبێت لەماڵەوە دابنیشێت».

خۆی بە شیاوی ئەو كارە نازانێت‌
سەبارەت بەكارەكەشی روونیكردۆتەوە: كارێكی ئافرەتانەی گونجاوە، بەڵام من چەندین ساڵ خوێندومەو ئەندازیاری بواری كشتوكاڵم كە ئەو بوارە دوورە لە پیشەكەمەوەو ئێستا هیچ سودی بۆم نییە.
كاركردنی كچە ئەندازیارێك لەنانەوخانەیەكدا ئەو پەندەی خستە ژێر پرسیارەوە كە دەڵێت: «كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو». باخان خۆی بەشیاوی ئەو كارە نازانێت‌و دەڵێت: «لەگەڵ بڕوانامەو پسپۆڕیەكەمدا ناگونجێت، بەڵام شانازی بەكارەكەمەوە دەكەم، چونكە دەتوانم بژێوی ژیانی خێزانەكەمی پێ دابین بكەم‌و هەلی كاریشم بۆ ژمارەیەك ئافرەت رەخساندوە».

״چاوەڕوان بن‌و نانی گەرم ببنەوە״
بەوتەی باخان، پیشەكەیان قورسەو لە بەرەبەیاندا دەبێت خۆیان بۆ ئەو كارە ئامادە بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا بەڕووخۆشیەوە لەگەڵ كڕیاراندا مامەڵە دەكات‌و دەڵێت: «چاوەڕوان بن‌و نانی گەرم ببنەوە».
بیرۆكەی ئەم كارە دەگەڕێتەوە بۆ ژنێك بەناوی رێزان حەمەعەلی كە پیشەكەی لەماڵانەوە هێنایە ناو بازاڕو وەك خۆی دەڵێت، شانازی دەكەم بەوەی كە لەئێستادا زیاتر لە ٢٠٠ كەس لەدەربەندیخان ئەم كارە دەكەن‌و بژێوی ژیانیان بەڕەنج‌و ماندوبوونی خۆیان پەیدا دەكەن.
ئەگەر ژنان لەتەواوی كایەكانی ژیان شانبەشانی پیاوان رۆڵیان هەبووەو توانیویانە خاوەن پیشەو دەستی كار بن، بەڵام قەیرانی دارایی هۆكارێك بووە بۆ ئەوەی ژنان زیاتر بێنە پێشەوەو بەدەست‌و پەنجەو رەنج‌و ماندووبوونی خۆیان بژێوی ژیانیان دابین بكەن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP