كچانی باسكه‌ی عیراق له‌ سلێمانین
كچانی باسكه‌ی عیراق له‌ سلێمانین ‌ 10/9/2017
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 7/9/2017 پاڵه‌وانێتیی باسكه‌ی كچانی یانه‌كانی عیراق له‌سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
تیپی كچانی حه‌وت یانه‌ به‌شداریی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ته‌نیا یه‌ك تیپی شاری به‌غدای تیادایه‌و شه‌ش یانه‌كه‌ی تر یانه‌كانی كوردستانن.
كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه‌ ‌له‌ باره‌گای یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا بڕیار درا تیپه‌كان به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شبكرێن به‌مشێوه‌یه‌:
گروپی یه‌كه‌م: (سه‌نحاریب-دهۆك، ئه‌كاد عه‌نكاوه‌-هه‌ولێر، ژیما-سلێمانی).
گروپی دووه‌م: (هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید-هه‌ڵه‌بجه‌، سڵێخ-به‌غدا، ئافرۆدێت-سلێمانی، ده‌ربه‌نیخان-سلێمانی).
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ ئه‌نجامدانی سێ یاریی، خوله‌كه‌ ده‌ستیپێكردو ئه‌نجامی هه‌رسێ یارییه‌كه‌ به‌مجۆره‌ی لای خواره‌ بوون:
*هه‌ڵه‌بجه‌×ده‌ربه‌ندیخان(41-10).
*سه‌نحاریب×ئه‌كاد(57-54).
*سڵێخ×ئه‌فرۆدێت(54-47).
رۆژانه‌ سێ یاریی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ له‌هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌ سیستمی خولێكی یه‌ك قۆناغ به‌ڕێوه‌ ده‌چن و یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ردوو گروپه‌كه‌ ده‌گه‌نه‌ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP