شەش چارەسەر بۆ خاوبوونەوەی مۆبایلەكانمان
شەش چارەسەر بۆ خاوبوونەوەی مۆبایلەكانمان ‌ 11/9/2017
زۆرجار لە كاتی بەكارهێنانی مۆبایلە زیرەكەكانماندا تووشی ئاستەنگ دەبین. لە ناكاو ئەپڵیكەیشنێك كار ناكات یان مۆبایلەكە بە شێوەیەكی گشتی خاو دەبێتەوە. دەبێت هۆكاری ئەو حاڵەتە چی بێت؟
سایتی دۆچەفیلەی ئەڵمانی لەو بارەیەوە راپۆرتێكی ئامادە كردوە و تیایدا دەڵێت، زۆرجار كە تووشی خاوبوونەوەی مۆبایل یان ئەپڵیكەیشنێكی دیاریكراو دەبین، ئەو كاتانەیە كە زۆر پێویستمان پێیەتی. بەڵام ناتوانین دەم و دەست بەسەر گرفتەكەدا زاڵ بین. لێ بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارەسەر بكەین پێویستمان بە چەند هەنگاوێكە.
یەكەم: سیستەمی مۆبایلەكەت، جا ئەندرۆید بێت یان ئای ئۆ ئێس یان هەر سیستمێكی تر، ناوبەناو پێویستی بە نوێكردنەوە (ئەپدەیت یان ئەپگرەیت) هەیە، بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكیش نۆتیفیكەیشن و ئاگاداركردنەوەت پێدەگات بەڵام زۆربەی جار پشتگوێی دەخەین، ئەوەش كارێكی هەڵەیە، پێویستە ناو بەناو سیستمەكە ئەپدەیت یان ئەپگرەیت بكەینەوە بۆ ئەوەی سیستمەكە یان ئەپڵیكەیشنەكان بە رێك و پێكی كار بكەن.
دووەم: ناو بە ناو پێداچوونەوە بەو ئەپڵیكەیشن و بەرنامانەدا بكەن كە لەسەر مۆبایلە زیرەكەكەش ئینستاڵت كردون، تەنانەت پێداچوونەوەش بكە بەو بەرنامانەی لە ناو سیستمی مۆبایلەكەدا جێگیرن. ببزانە كامیان بەكاردەهێنیت و كامیانت پێویست نییە. هەوڵ بدە ئەو بەرنامە و ئەپڵیكەیشنانە بسڕەوە یان ریموڤی بكە كە پێویستت پێیان نییە یان زۆر سوودیان لێوەرناگریت.
سێیەم: هەندێك جار باكگراوەند و وێنەی جوڵاو لەسەر مۆبایلە زیرەكانمان دادەبەزێنین كە مۆبایلەكە قورس و خاو دەكاتەوە. راستە ئەو باكگراوەند و وێنانە جوان و سەرنجڕاكێشن، بەڵام زۆربوون و مانەوەیان بۆ ماوەیەكی درێژ كێشەت بۆ دروست دەكەن. ناو بە ناو پێداچوونەوە بكە و بیانسڕەوە.
چوارەم: جار جار تەماشای میمۆری مۆبایلەكەت بزانە چەندی پڕ بۆتەوە و چەندی ماوە. جار جار وێنە و ڤیدیۆكانت لە مۆبایلەكەت بەتاڵ بكە، هەوڵبدە بیخەیتە سەر هارد دیسك یان كۆمپیوتەرەكەت یان فلاش میمۆری یان ئەو سایتانەی بە خۆڕایی بوارت دەدەن وەك درۆپ بۆكس و گۆگڵ درایڤ.
پێنجەم: وەك هەر ئامێرێكی تر، مۆبایلە زیرەكەكانیش پێویستیان بە پشوودان هەیە. باشتر وایە رۆژانە یان چەند رۆژێك جارێك مۆبایلەكانمان بكوژێنینەوە یان ریستارتی بكەین. 
شەشەم: ئەگەر ئەو هەنگاوانەی پێشەوە نەبوونە مایەی ئەوەی مۆبایلەكە زیرەكەكەت لە رووی خێراییەوە وەك جارانی لێبێتەوە و بتوانیت سوودی لێوەبگریت، باشتر وایە مۆبایلەكە بگەڕێنیتەوە بۆ فاكتۆری مۆد كە دەگەڕێتەوە ئەو بارەی كە تازە لە كارگەوە دەرچووە. لەوەشدا دەبێت وریا بین چونكە بەوە هەموو وێنە و ڤیدیۆ و ئەپڵیكەیشن و داتاكانمان دەسڕدرێنەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP