زاناكان: توندی با‌كان له‌سه‌ر زوهره‌ جیاوازن
زاناكان: توندی با‌كان له‌سه‌ر زوهره‌ جیاوازن ‌ 12/9/2017
كه‌شتی نوح

پسپۆڕانی ئاژانسی فه‌زایی ژاپۆن توانیویانه‌ جیاوازیی تونده‌ بایه‌كانی به‌رگه‌ هه‌وای هه‌ساره‌ی زوهره‌ ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌و پسپۆڕانه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆریان له‌و زانیارییانه‌ی له‌ ڕێگه‌ی دۆزه‌ره‌وه‌ی (ئاكاتسوكی)یه‌وه‌ پێیان گه‌یشتووه‌ كه‌ ئێستا له‌ خولگه‌ی هه‌ساره‌ی زوهره‌دایه‌ تونیویانه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و ڕاستییه‌.
 به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ ئه‌وپه‌ڕی خێرایی بایه‌كان نزیكه‌ی 90 مه‌تره‌ له‌چركه‌یه‌كدا ئه‌ویش له‌ناوچه‌ كه‌مه‌ره‌ییه‌كانی هه‌ساره‌كه‌دا و له‌به‌رزایی نێوان 45 بۆ 60 كیلۆمه‌تر كه‌ ده‌یان هێنده‌ی خێرایی سووڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌یه‌ به‌ ده‌وری ته‌وه‌ره‌كه‌یدا و  ئه‌و بایه‌ چینیك له‌هه‌ور له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات كه‌ ئه‌ستورییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت‌و ئه‌و هه‌وره‌‌و شكانه‌وه‌ی تیشكی خۆر له‌و هه‌وره‌وه‌ هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه‌ له‌ به‌یانیان و ئێواراندا بریسكه‌ بداته‌وه‌.
پێویسته‌ بوترێت، ماوه‌یه‌كه‌ زاناكان بوونی ئه‌و تونده‌ بایانه‌یان له‌كه‌شی زوهره‌دا ئاشكرا كردووه‌، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دا بوون كه‌ خێرایی بایه‌كه‌ له‌هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌ساره‌كه‌دا یه‌كسانه‌، به‌ڵام پسپۆڕانی ژاپۆنی ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌ شته‌كه‌ به‌و جۆره‌ نییه‌، به‌ڵكو تونده‌ بایه‌كه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ تا به‌ره‌و جه‌مسه‌ره‌كانی هه‌ساره‌كه‌ بڕۆن.
 ئاژانسی فه‌زایی ژاپۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌وان یارمه‌تی زانایان ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی نهێنی سووڕانه‌وه‌ی بایه‌كان به‌ ده‌وری زوهره‌دا.
 شیاوی باسه‌ دۆزه‌ره‌وه‌ی ئاكاتسوكی به‌ر له‌ 7 ساڵ هه‌ڵدراوه‌ بۆ هه‌ساره‌ی زوهره‌‌و له‌مانگی دیسه‌مبه‌ری 2010دا هه‌وڵی دا بچێته‌ به‌رگه‌ هه‌وای زوهره‌وه‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی شكستی هێنا، به‌ڵام زانایانی ئاژانسی فه‌زایی ژاپۆن توانیان دۆزه‌ره‌وه‌كه‌ ڕزگار بكه‌ن و ئاراسته‌كه‌ی بگۆرن بۆ خولگه‌یه‌ك  به‌ده‌وری خۆردا‌و چاوه‌ڕوانی هه‌لێكی گونجاوی دیكه‌یان كرد، ئه‌وه‌بوو له‌ 9ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2015  دۆزه‌ره‌وه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی چووه‌ به‌رگه‌ هه‌وای زوهره‌وه‌.
 پسپۆڕانی ژاپۆنیی ده‌ڵێن» دۆزه‌ره‌وه‌كه‌یان له‌ خولگه‌یه‌كی هێلكه‌ییدا به‌ ده‌وری زوهره‌دا ده‌سووڕێته‌وه‌ و به‌ 13 ڕۆژ و 14 سه‌عات سوڕانه‌وه‌یه‌ك ته‌واو ده‌كات و به‌ مه‌ودای 550 كیلۆمه‌تر لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌‌و به‌مه‌ودای 300 هه‌زار كیلۆمه‌تر لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.
به‌قسه‌ی پسپۆڕانی ئاژانسه‌ ژاپۆنییه‌كه‌، ئه‌و دۆزه‌ره‌وه‌یه‌، جگه‌ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی، ئه‌ركی توێژینه‌وه‌ له‌ دروستبوونی ئه‌و هه‌وره‌ زه‌به‌لاحانه‌ی پێ سپێردراوه‌ كه‌ له‌ترشی كبریتیك دروست بوون‌و هه‌روه‌ها ئه‌ركی ئاشكراكردنی نهێنی ئه‌و گه‌رده‌لوولانه‌شی له‌ئه‌ستۆیه‌ كه‌ ناوبه‌ناو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زوهره‌ هه‌ڵده‌كه‌ن.
 هه‌ر بۆیه‌ دۆزه‌ره‌وه‌كه‌ 6 ئامێری چاودێری لێ به‌ستراوه‌ و له‌وانه‌ش پێنج كامێرا كه‌ له‌بواری شه‌پۆلی به‌ریندا كارده‌كه‌ن واته‌ له‌شه‌پۆلی ژێر سووره‌وه‌ بۆ سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی.
 ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ژاپۆن نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلاری تێچووه‌.

سه‌رچاوه‌: الوكاله‌ العربیه‌ للفلك والفچا‌و


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP