یۆرۆ باسكت
یۆرۆ باسكت ‌ 12/9/2017
بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا له‌ چوار وڵات پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا (یۆرۆ باسكت) به‌رده‌وامه‌.
ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ له‌رۆژی 31-ی ئابی رابردووه‌وه‌ كاروانی یارییه‌كانی كه‌وتۆته‌ رێگا و رۆژی 17/9 كۆتایی دێت.
24 هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن، یارییه‌كانی گروپی یه‌كه‌م له‌ فینله‌ندا و یارییه‌كانی گروپی دووه‌م له‌ ئیسرائیل و یارییه‌كانی گروپی سێیه‌م له‌ رۆمانیاو یارییه‌كانی گروپی چواره‌میش له‌ توركیا به‌ڕێوه‌ چوون و ئه‌م یارییانه‌ی قۆناغی گروپه‌كان كۆتاییانهات.
پاشان یارییه‌كان پێیان ناوه‌ته‌ قۆناغی 16 هه‌ڵبژارده‌و یه‌كه‌م تا چواره‌می سه‌رجه‌م گروپه‌كان به‌شدارییان تیاداكردو یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ش سه‌رجه‌میان له‌ توركیا به‌مشێوه‌یه‌ی كران و ئه‌نجامه‌كانیشیان به‌مجۆره‌ی لای خواره‌وه‌ بوون:
*ئه‌ڵمانیا (سێیه‌می گروپی دووه‌م)(84) ×(80) فه‌ره‌نسا (سێیه‌می گروپی یه‌كه‌م).
*سلۆڤینیا(یه‌كه‌می یه‌كه‌م) (79)×(55) ئۆكرانیا(پێنجه‌می گروپی دووه‌م).
*لیتوانیا(یه‌كه‌می گروپی دووه‌م) (64)×(77)یۆنان(چواره‌می گروپی یه‌كه‌م).
*فنله‌ندا(دووه‌می گروپی یه‌كه‌م) (57)×(70)ئیتالیا(دووه‌می گروپی دووه‌م).
*ئیسپانیا(یه‌كه‌می گروپی سێیه‌م) (73)×(56) توركیا(چواره‌می گروپی چواره‌م).
*كرواتیا(دووه‌می گروپی سێیه‌م) (78)×(101)روسیا(دووه‌می گروپی چواره‌م).
*سربیا (یه‌كه‌می گروپی چواره‌م) (86)×(76)هه‌نگاریا(سێیه‌می گروپی سێیه‌م).
*لاتڤیا (سێیه‌می گروپی چواره‌م) (100)×(68) مۆنتینیگرۆ(چواره‌می گروپی سێیه‌م).
پاش ته‌واو بوونی ئه‌م یارییانه‌ش براوه‌كان گه‌یشتنه‌ قۆناغی 8 هه‌ڵبژارده‌ و ئه‌مڕۆ  سێشه‌ممه‌و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ئه‌و چوار یارییه‌ی قۆناغی 8 هه‌ڵبژارده‌ش به‌مشێوه‌یه‌ ده‌كرێن:

*ئه‌ڵمانیا×ئیسپانیا.
*سلۆڤینیا×لاتڤیا.
*یۆنان×روسیا.
*ئیتالیا×سربیا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP