خوله‌كانی كوردستان به‌شێوه‌ی پاڵه‌وانێتی به‌ڕێوه‌ده‌چن
خوله‌كانی كوردستان به‌شێوه‌ی پاڵه‌وانێتی به‌ڕێوه‌ده‌چن ‌ 12/9/2017
زاگرۆس نانه‌كه‌لی
فۆتۆ:یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ ئه‌نجامداو نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م یانه‌كانی كوردستان ئاماده‌ی بوون.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  وێڕای به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌ك، به‌تێر وته‌سه‌لی باس له‌ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌ چوونی خوله‌كانی (فوتساڵی كچان)و(لاوانی نایاب) و(تازه ‌پێگه‌یشتوانی نایاب) و(لاوانی پله‌ یه‌ك) و(تازه‌پێگه‌یشتوانی پله‌ یه‌ك) كرا.
سه‌ره‌تا فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان زۆر باسی له‌ سزای توند كرد بۆ سه‌رپێچییه‌كانی راهێنه‌ران وسه‌رپه‌رشتیاران و یاریزانان، ئه‌وان وتیان  قبوڵی هیچ جۆره‌ كێشه‌ و ئاژاوه‌ و ساخته‌كاری(ته‌زویر) ی یاریزانان ناكه‌ین، چونكه‌ ده‌زانین تووشی كێشه‌مان ده‌كه‌ن.
نموونه‌ش زۆرن له‌ ئۆڵۆمپیادی ئه‌سینای 2004 له‌یۆنان یونس مه‌حمودی عێراق له‌گه‌ڵ یاریزانی پورتوگال كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاری ده‌كرد، ئێستا یونس له‌ كوێیه‌ و كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ كوێیه‌.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ مه‌رجێكی توند یان سه‌پاند كه‌ به‌ قازانجی یاریزان و ته‌نانه‌ت یانه‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌  ئه‌ویش ده‌بێت یاریزانان هه‌موویان پشكنینی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن یاخود لای پزیشكی تایبه‌ت، به‌تایبه‌تیش پشكنینی (هێڵكاری دڵ)، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌خولی پار ساڵ یاریزان هه‌بوو له‌نێو یاریگا گیانی له‌ده‌ستدا.
ده‌كرێت بڵێین یانه‌و وراهێنه‌ریش به‌رپرسن له‌و كاره‌ساته‌، چونكه‌ ده‌بێت ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌لای تۆ یاری ده‌که‌ن بزانی ته‌ندروستی چۆنه‌ یا چ نه‌خۆشییه‌كی هه‌یه‌، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌بێت راهێنه‌ره‌كان به‌ڵێننامه‌ بۆ یه‌كێتی تۆپی پێ پڕبكه‌نه‌وه‌ بۆ هه‌ر سه‌رپێچی و كێشه‌یه‌ك و ده‌بێت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن.
سه‌باره‌ت به‌ خولی تازپێگه‌یشتوانی نایاب، به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌ی پار ساڵ روویداو یاریزان (دیار مه‌لا به‌كر) له‌نێو یاریگا گیانی له‌ده‌ستدا،خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی ئه‌مساڵ به‌ناوی ئه‌م كۆچكردووه‌وه‌ ده‌بێت وه‌كو وه‌فا ورێز لێنانێك بۆ رۆحی كۆچكردوو.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا خوله‌كان زیاتر به‌شێوه‌ی پاڵه‌وانیه‌تی به‌رێوه‌ ‌بچن، بۆیه‌ ده‌كرێت هه‌موو لایه‌ك هاوكاربن بۆ پێشخستن وسه‌ر خستنی ئه‌م خولانه‌ كه‌ خزمه‌تی لاوان و گه‌نجان ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌ پرسیارێكی ستادیۆمی كوردستانی نوێ به‌هۆی كێشه‌ زۆره‌كانی داوه‌ران له‌ خوله‌كانی تۆپێ پێ و بۆچی داوه‌ری كچ ناخزێنه‌ نێو ئه‌م بواره‌ وداوه‌ری كچ به‌ كردنه‌وه‌ی خول  له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات تا ئێمه‌ش وه‌كو وڵاتانی جیهان رویه‌كی شارستانی به‌ جیهان نیشان بده‌ین، فیدراسۆنی تۆپی پێی كوردستان پێیان باش بوو هه‌روه‌ها ئومێدی ئه‌وه‌یان خواست‌ ئه‌گه‌ر كچ له‌ كوردستان بێنه‌ نێو ئه‌م بواره‌ خه‌ونێكی گه‌وره‌یه‌.
له‌كۆتاییدا تیروپشك و ناوی یانه‌كان و ژماره‌ی یانه‌ به‌شداربووه‌کان  ئاشكرا ‌كران كه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو.
خولی فوتساڵی كچان
خولی فوتساڵی كچان (11) یانه‌ به‌شدار ده‌بن وبه‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌ش كران:
گروپی یه‌كه‌م: (ئه‌فرۆدێت، گاره‌، ئارارات، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، ئافره‌تانی هه‌ولێر).
گروپی دووه‌م: (زێره‌ڤانی، ده‌روازه‌، چۆمان، سه‌وره‌، گازی باكور، زانكۆی جیهان).
ئه‌م خوله‌ 6/10/2017  هه‌موو رۆژانی هه‌ینییه‌ک به‌رێوه‌ ده‌چێت.

خولی لاوانی نایاب
خولی لاوانی نایاب له‌ (12) یانه‌ پێك دێت ودابه‌شكران به‌سه‌ر دوو گروپدا:
گروپی یه‌كه‌م (7) یانه‌یه‌ وگروپی دووه‌م (5) یانه‌ بوو،  خوله‌كه‌ش به‌یه‌ك قوناغ به‌رێوه‌ ده‌چێت و له‌چوارگۆشه‌ی زێڕیندا كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چوار یانه‌كه‌ده‌كرێت كه‌ به‌ شێوه‌ی خول بێت یان كرۆس.
گروپی یه‌كه‌م :(برایه‌تی، دهۆك، هه‌ندرێن، زێره‌ڤانی، زاخۆ، هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، گاره‌).
گروپی دووه‌م: (هه‌ڵه‌بجه‌، خانه‌قین، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، سۆلاڤـ، نه‌ورۆز، شێروانه‌).
ئه‌م خوله‌ش به‌سیستمی دابه‌شكردنی جوگرافی به‌رێوه‌ ده‌چێت، هۆكاره‌كه‌ش ئاسانكردنی ئه‌ركی یانه‌كانه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارییه‌وه‌.
خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوان
خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوان له‌ (12) یانه‌ پێك دێت ودابه‌شکراون‌ به‌سه‌ر دوو گروپدا به‌م شێوه‌یه‌:
گروپی یه‌كه‌م:(دهۆك، زاخۆ، گاره‌، سمێڵ، زێره‌ڤانی، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر).
گروپی دووه‌م:(شێروانه‌، سلێمانی، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، رزگاری، هه‌ولێر، هه‌ندرێن).
ئه‌م خوله‌ش به‌سیستمی دابه‌شكردنی جوگرافی به‌رێوه‌ ده‌چێت و له‌هه‌ر گروپێك دوو یانه‌ سه‌ر ده‌كه‌وێت بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕین.
خولی لاوانی پله‌ یه‌ك
خولی لاوانی پله‌ یه‌كی كوردستان له‌ (13) یانه‌ پێك دێت وبه‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌ش كراون:
گروپی یه‌كه‌م: (ئاڵا، ئاڕاڕات، ئاڵتون كۆپری، ئاسۆ،كۆیه‌،خاك).
گروپی دووه‌م: (سیروانی نوێ، چه‌مچه‌ماڵ، شه‌هیدان، سلێمانی، كفری، ئاشتی، كه‌ركووك).
خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی پله‌ یه‌ك
خولی  پله‌ یه‌كی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌به‌شداری (7) یانه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت  و دواتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا چۆنیه‌تی به‌رێوه‌ چوونی ئه‌م خوله‌ش دیارییده‌كات.
یانه‌ به‌شداربووه‌كان بریتین له‌ (سیروانی نوێ، ئاڵتون كۆپری، كفری، ئاشتی، ئاڕاڕات، كه‌ركووك).


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP