كۆتینهۆ باڵێكی لیڤه‌رپوڵ و باڵه‌كه‌ی تری بارسا رایده‌كێشێت
كۆتینهۆ باڵێكی لیڤه‌رپوڵ و باڵه‌كه‌ی تری بارسا رایده‌كێشێت ‌ 13/9/2017
فیلیپی كۆتینهۆی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ باڵێكی به‌ده‌ست یانه‌ی لیڤه‌رپوله‌وه‌یه‌و بۆ خۆی رایده‌كێشێت و باڵه‌كه‌ی تریشی یانه‌ی بارسیلۆنا رایده‌كێشێت.
ئه‌م یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌ له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردووی میركاتۆی هاوینه‌دا بووبووه‌ باسی گه‌رمی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌وروپاو بگره‌ جیهانیش، باس باسی ئه‌وه‌بوو ئه‌م یاریزانه‌ له‌ لیڤه‌رپوڵ ده‌مێنێته‌وه‌ یان ده‌چێته‌ بارسیلۆنا؟
بارسا له‌لای خۆیه‌وه‌ زۆر به‌ گورجو گۆڵی بردنی ئه‌م یاریزانه‌ی له‌و یانه‌ ئینگلیزییه‌وه‌ بۆ ریزه‌كانی كردبووه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی و ئامانجی پله‌ یه‌كی خۆی، به‌به‌رده‌وامی گفتوگۆی رۆژ له‌دوای رۆژ چڕتر ده‌كرده‌وه‌ و بڕی بۆنده‌كه‌شی زیاد ده‌كرد، ته‌نانه‌ت تا دوا ساتی كۆتاییهاتنی میركاتۆ له‌په‌یوه‌ندیا بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌، بڕی بۆندی ئاماده‌ كراوی به‌رز كرده‌وه‌ بۆ 160 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام كه‌لله‌ ره‌قی ئیداره‌ی یانه‌ی لیڤه‌ر پوڵ، یه‌كه‌م خه‌ونه‌كه‌ی كۆتینهۆی ره‌وانده‌وه‌، دووه‌میش یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ی بێ هیوا كرد.
دوا هه‌واڵه‌كانی سه‌باره‌ت به‌م پرۆسه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ نه‌یاریزانه‌كه‌ كۆڵی داوه‌ له‌ رۆیشتن له‌ لیڤه‌رپوڵ، نه‌ یانه‌ی بارساش وازی له‌ داواكه‌ی هێناوه‌ و له‌ واده‌ی زستانه‌ی هاتن و چوونی یاریزاناندا جارێكی تر هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌وه‌ گه‌ڕ و له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ست به‌گفتو گۆ ده‌كه‌نه‌وه‌.
دوا هه‌واڵه‌كان باسی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كۆتینهۆ به‌ره‌سمی به‌ یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوڵی راگه‌یاندووه‌ ئاماده‌ نییه‌ له‌چامپیۆنس لیگدا یاریی بۆ لیڤه‌ر بكات، داواشی لێكردووه‌ ناوی له‌ لیستی یاریزاناندا نه‌نووسێت، ته‌نانه‌ت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌رابه‌ر مان سیتیش یاریی نه‌کرد و 0-5 دۆڕان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا كلوپ رایگه‌یاندووه‌ ناوی كۆتینهۆ ده‌نووسێت و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌یه‌كه‌م یاریی لیڤه‌رپوڵدا به‌رامبه‌ر سیڤیلیای ئیسپانی یاریی ده‌كات.
ئه‌مشه‌و چوار شه‌ممه‌ ره‌نگه‌ زۆر له‌ئاسۆی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ روون ببێته‌وه‌و ده‌ره‌ده‌كه‌وێت كه‌ ئایا كۆتینهۆ مانی گرتووه‌و به‌ڕوی ئیداره‌و راهێنه‌ری لیڤه‌رپوڵدا وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و چاوی له‌وساته‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بارساوه‌ ‌بكات یان دوا جار كۆڵی داوه‌ و چووه‌ته‌ ژێر باری كه‌لله‌ ره‌قی ئیداره‌ی یانه‌كه‌یه‌وه‌ و هیچی بۆ ناكرێت. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP