پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كان به‌ره‌و مۆندیال
پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كان به‌ره‌و مۆندیال ‌ 13/9/2017
1-2
له‌ هه‌فته‌ی فیفیادا ده‌یان یاریی له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی روسیا-2018 به‌ڕێوه‌چوون.
به‌گشتی له‌م یارییانه‌وه‌ ئه‌وه‌ روون بۆوه‌ ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ ئه‌و مۆندیاله‌ گه‌یشته‌  8 هه‌ڵبژارده‌، ئه‌وانیش (روسیای وڵاتی میوانداریكه‌ر، به‌رازیل له‌ ئه‌مریكای باشوور، به‌لجیكا له‌ ئه‌وروپا، ئێران و كۆریای باشوورو ژاپۆن و سعودیه‌ له‌ئاسیا، ئوستورالیاو سوریاش به‌شداریی یارییه‌كانی پاشكۆ پاڵاوتنی ئه‌م كیشوه‌ره‌ ده‌كه‌ن، مه‌كسیك له‌ ئه‌مریكای باكورو ده‌ریای كاریبی، نیوزیله‌نداش له‌ ئۆكیانیا بۆ یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتن له‌ كیشوه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ سه‌ركه‌وتووه‌.
یارییه‌كانی پاڵاوتن له‌ زۆربه‌ی كیشوه‌ره‌كان هیچی وایان نه‌ماوه‌، له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریكای باشوورو ئه‌فریقا دوو جه‌وله‌و له‌ئاسیا یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتن ماون بكرێن و ئه‌وانیش مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو ئه‌نجامده‌درێن.
شایانی باسه‌ یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتنیش به‌مشێوه‌یه‌ن:
بۆ پله‌ی پێنجه‌می ئاسیا سوریاو ئوستورالیا دوویاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و براوه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ چواره‌می پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكوورو ناوه‌ڕاست و ده‌ریای كاریبی دوو یاریی تر ده‌كه‌ن و براوه‌یان ده‌گاته‌ مۆندیال.
یارییه‌كی تری پاشكۆی پاڵاوتن نیوزیله‌ندای پاڵه‌وانی ئۆكیانیا دوو یاریی یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێنجه‌می ئه‌مریكای باشوور ده‌كات و براوه‌ی ئه‌مانیش ده‌گاته‌ مۆندیال.
لێره‌دا به‌ دوو به‌ش تیشكێك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر  پاڵاوتنه‌کان و له‌هه‌ر به‌شێكدا به‌ووردی له‌سه‌ر ئه‌و پاڵاوتنانه‌ ده‌وه‌ستین.

كیشوه‌ری ئه‌وروپا
له‌م كیشوه‌ره‌دا ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێبینییه‌ ئه‌وه‌یه‌ ململانێی سه‌ركه‌وتن له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كاندا زۆر تونده‌، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌رنۆ گروپی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كان ته‌نیا به‌لجیكا له‌ گروپی هه‌شته‌مدا توانیویه‌تی بۆ مۆندیال سه‌ربكه‌وێت.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی دوا ڕیزبه‌ندیی هه‌ر نۆ گروپه‌كه‌ش بكه‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت له‌زۆربه‌ی گروپه‌كاندا دوو هه‌ڵبژارده‌ هیوای سه‌ركه‌وتنی راسته‌و خۆیان بۆ دوا یارییه‌كانی مۆندیال هه‌یه‌، له‌هه‌ندێ گروپیشدا وه‌ك گروپی یه‌كه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م و هه‌شته‌م و نۆیه‌م له‌دوو هه‌ڵبژارده‌ زیاتر ركابه‌ریی توندیان هه‌یه‌.
وا له‌م راپۆرته‌دا به‌ووردی تیشكێك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌م ركابه‌رییانه‌و ئه‌و  یارییانه‌‌ی ماون رۆژانی 5/10 تا 10/10/2017 بکرێن.
گروپی یه‌كه‌م
له‌م گروپه‌دا دوا ریزبه‌ندیی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت سێ هه‌ڵبژارده‌ ركابه‌ریی ده‌كه‌ن به‌مجۆره‌:
1-فه‌ره‌نسا(17 خاڵ).
2-سوید(16 خاڵ).
3-هۆڵه‌ندا(13 خاڵ).
ئه‌و یارییانه‌شی كه‌ ئه‌م سێ هه‌ڵبژارده‌یه‌ ماویان بیكه‌ن به‌مجۆره‌ن:
*بولگاریا×فه‌ره‌نسا-7/10/2017.
*سوید×لۆكسمبۆرگ-7/10/2017.
*بیلۆ روسیا×هۆڵه‌ندا-7/10/2017.
*فه‌ره‌نسا×بیلۆروسیا-10/10/2017.
هۆڵه‌ندا×سوید-10/10/2017.
گروپی دووه‌م
له‌م گرووپه‌دا هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن كه‌وتۆته‌ نێوان سویسرای یه‌كه‌م و پورتوگالی دووه‌مه‌وه‌، جیاوازی خاڵی نێوانیان 3 خاڵه‌و له‌یاریی چووندا كه‌له‌ سویسرا كرا سوسرییه‌كان 2-0 یارییه‌كه‌یان بردبووه‌وه‌:
1-سویسرا (24) خاڵ.
2-پورتوگال (21 خاڵ).
له‌م گروپه‌دا یارییه‌كی گرنگ  له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مدا ماوه‌ بكرێت و یارییه‌كانی تریش كه‌ ماویانه‌ بیکه‌ن به‌مجۆره‌ن:
*سویسرا×هه‌نگاریا-7/10/2017.
*ئه‌ندۆرا×پورتوگال-7/10/2017.
*پورتوگال×سویسرا-10/10/2017.
گروپی سێیه‌م
له‌م گروپه‌دا هه‌موو ركابه‌رییه‌كان كه‌وتۆته‌ نێوان ئه‌ڵمانیاو ئایرله‌ندای باكوره‌وه‌ به‌مجۆره‌:
1-ئه‌ڵمانیا(24 خاڵ).
2-ئایرله‌ندای باكوور(19 خاڵ).
واته‌ له‌م دوو یارییه‌ی ئه‌ڵمانیا كه‌ماونی بیانكات ته‌نیا یه‌ك یه‌كسانبوونی به‌سه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆ بۆ مۆندیال، واته‌ له‌یاریی داهاتووی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌دا كه‌ رۆژی 5/10 ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا  له‌ ئایرله‌ندا بباته‌وه‌ یان یه‌كسان بێت  له‌گه‌ڵیدا ئه‌وا سه‌ركه‌وتنی مسۆگر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا یاریی دووه‌می كه‌له‌یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر نه‌رویجه‌ ئه‌وه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌، یارییه‌كانیش كه‌ ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ ماویانه‌ بیكه‌ن به‌مجۆه‌رن:
*ئایرله‌ندا-ب×ئه‌ڵمانیا-5/10/2017.
*ئه‌ڵمانیا×ئازه‌ربیجان-8/10/2017.
*نه‌وریج×ئایرله‌ندا-8/10/2017.
گروپی چواره‌م
له‌م گروپه‌دا سێ هه‌ڵبژارده‌ هه‌لی سه‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆیان له‌به‌رده‌مدا ماوه‌ به‌مجۆره‌:
1-سربیا(18 خاڵ)
2-وێڵز(14 خاڵ).
3-كۆماری ئایرله‌ندا(13 خاڵ).
پێنج یارییش له‌ دوا دوو جه‌وله‌ی یارییه‌كاندا دوا قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن که‌ كام له‌م سێ هه‌ڵبژارده‌یه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌می گروپه‌كه‌و راسته‌وخۆ ده‌گاته‌ روسیاو كام هه‌ڵبژارده‌ش پله‌ی دووه‌می ده‌گرێت و ده‌چێته‌ یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتن و یارییه‌كانیش به‌مجۆره‌ن:
*جۆرجیا×وێڵز-6/10/2017.
*نه‌مسا×سربیا-6/10/2017.
*سربیا×جۆرجیا-9/10/2017.
*وێڵز×ك.ئایرله‌ندا-9/10/2017.
ئه‌گه‌ر هاتوو یارییه‌كانی جه‌وله‌ی نۆیه‌م كه‌ رۆژی 6/10/2017 ده‌كرێن هه‌رسێكیان به‌بردنه‌وه‌ی سربیاو وێڵز و ك.ئایرله‌ندا كۆتاییانهات، ئه‌وا دوا جه‌وله‌ و به‌تایبه‌تیش یاریی وێڵز ئایرله‌ندا دوا قسه‌ی خۆی له‌و رووه‌وه‌ ده‌كات.
گروپی پێنجه‌م
له‌م گروپه‌شدا به‌وێنه‌ی گروپی پێشوو پۆڵه‌نداو دانیمارك و مۆنتینیگرۆ ركابه‌ریی له‌سه‌ر گرتنی پله‌ی یه‌كه‌میی گروپه‌كه‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ دوو جه‌وله‌ له‌یاریی ماوه‌و جیاوازی خاڵی نێوانیشیان ته‌نیا 3 خاڵه‌ به‌مجۆره‌:
1-پۆڵه‌ندا (19 خاڵ).
2-دانیمارك (16 خاڵ).
3-مۆنتینیگرۆ(16 خاڵ).
رۆژانی 5/10 و 8/10/2017 دوا دوو جه‌وله‌و دوا گرنگترین دوو یاریی ئه‌م گروپه‌ ده‌كرێن كه‌ دوو له‌یارییه‌كان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ ركابه‌ره‌كانه‌ و ئه‌نجامی ئه‌م یارییانه‌ش ئاسۆی زۆر له‌ئه‌گه‌ره‌كان روون ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌مجۆره‌:
*مۆنتینیگرۆ×دانیمارك-5/10/2017.
*ئه‌رمینیا×پۆڵه‌ندا-5/10/2017.
*پۆڵه‌ندا×مۆنتینیگرۆ-8/10/2017.
*دانیمارك×رۆمانیا-8/10/2017.
گروپی شه‌شه‌م
له‌م گروپه‌دا چوار هه‌ڵبژارده‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر گرتنی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌كه‌ن و جیاوازی خاڵ له‌نێوان یه‌كه‌م  له‌لایه‌ك و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م 5 تا 6 خاڵه‌و دوو جه‌وله‌ش یاریی ماون و جه‌وله‌كانیش یاریی ئاگرین و به‌هێزی زۆر له‌خۆ ده‌گرن به‌مجۆره‌:
1-ئینگلته‌را (20 خاڵ).
2-سلۆڤاكیا (15 خاڵ).
3-سلۆڤینیا (14 خاڵ).
4-سكۆتله‌ندا (14 خاڵ).
له‌جه‌وله‌ی پێشكۆتاییدا دوو یاریی زۆر گرنگ ئه‌م چوار هه‌ڵبژارده‌یه‌ ده‌یكه‌ن به‌مجۆره‌:
*ئینگلته‌را×سلۆڤینیا-5/10/2017.
*سكۆتله‌ندا سلۆڤاكیا-5/10/2017.
دواتر له‌دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی ئه‌م گروپه‌شدا ئینگلته‌را و سلۆڤاكیا یارییه‌كی ئاسانیان ده‌بێت  به‌ڵام سلۆڤینیاو سكۆتله‌ندا یارییه‌كی هه‌ستیاری تر ده‌كه‌ن به‌مجۆره‌:
*سلۆڤینیا×سكۆتله‌ندا-8/10/2017.
*سلۆڤاكیا×ماڵتا-8/10/2017.
*لیتوانیا ئینگلته‌را-8/10/2017.

گروپی حه‌وته‌م
له‌م گروپه‌دا هه‌موو بۆچوون و ئه‌گه‌ره‌كان باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئیسپانیا به‌یه‌كه‌می ده‌گاته‌ روسیا، به‌ڵام ئیتالییه‌كان ده‌بێت بچنه‌ یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسپانیا له‌ دووه‌م رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیتالیا توانی 3-0 یارییه‌كه‌ له‌ ئاتزوری بباته‌وه‌و بیخاته‌ خانه‌ی دووه‌م و جیاوازی خاڵی نێوانیان ببێته‌ سێ خاڵ به‌مجۆره‌.
1-ئیسپانیا (22 خاڵ).
3-ئیتالیا (19 خاڵ).
ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی داهاتووی ئه‌م گروپه‌ له‌گروپه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م یاریی ئاسانیان هه‌یه‌.
ئه‌و دوو یارییه‌ی‌ ئیسپانیاو ئیتالیای ركابه‌ر ماویانه‌ بیكه‌ن بۆ هه‌ردوو لایان ئاسانه‌ و بردنه‌وه‌یان له‌هه‌ڵبژارده‌كانی به‌رامبه‌ریان زۆر ئاسانه‌ به‌مجۆره‌:
*ئیتالیا×مه‌كدۆنیا-6/10/2017.
*ئیسپانیا×ئه‌لبانیا-6/10/2017.
*ئیسرائیل×ئیسپانیا-9/10/2017.
*ئه‌لبانیا×ئیتالیا-9/10/2017.

گروپی هه‌شته‌م
ئه‌وه‌ی ئه‌م گروپه‌ له‌ هه‌شته‌ گروپه‌كه‌ی تر جیا ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ مۆندیالی روسیا یه‌كلایی بۆته‌وه‌ ئه‌ویش به‌لجیكایه‌ كه‌ پێش ته‌واو بوونی یارییه‌كان به‌ دوو جه‌وله‌ به‌ جیاوازی 8 خاڵ پێش دووه‌می گروپه‌كه‌ (بۆسنه‌) و 9 خاڵ پێش یۆنانی سێیه‌م كه‌وتووه‌.
جیاوازییه‌كی تریش ئه‌وه‌یه‌ سێ هه‌ڵبژارده‌ ته‌نیا شه‌ڕ له‌پێناوی گرتنی پله‌ی دووه‌میدا ده‌كه‌ن و زۆرترین جیاوازیش له‌نێوانیاندا 4 خاڵه‌ به‌مجۆره‌:
*1-به‌لجیكا (22 خاڵ).
2-بۆسنه‌ (14 خاڵ).
3-یۆنان (13 خاڵ).
3-قوبروس (10 خاڵ).

گروپی نۆیه‌م
ره‌نگه‌ ئه‌م گروپه‌ جیاوازترین گروپ بێت له‌ سه‌رجه‌م گروپه‌كانی تر چونكه‌ چوار هه‌ڵبژارده‌ له‌وپه‌ڕی ركابه‌ریدان بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ مۆندیال یان به‌شدارییكردن له‌یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتنی ئه‌م كیشوه‌ره‌دا.
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا دوو هه‌ڵبژارده‌ له‌كۆی شه‌ش هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئه‌م گروپه‌ ئاوت بوون و هیچ هیوایه‌كیان نه‌ به‌ روسیا و نه‌به‌ پاشكۆی پاڵاوتن نه‌ماوه‌ و ئه‌وانیش بریتین له‌ فنله‌ندا   (7 خاڵ) و كۆسۆڤۆ( 1 خاڵ).
هه‌رچی چوار هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تره،‌ یه‌كه‌م و دووه‌م (كرواتیاو ئایسله‌ندا) هه‌ریه‌كه‌و خاوه‌نی 16 خاڵن و توركیاو ئۆكرانیاش كه‌ سێیه‌م و چواره‌می گروپه‌كه‌ن ته‌نیا دوو خاڵ له‌دوای یه‌كه‌م و دووه‌مه‌‌وه‌ن و 14 خاڵیان هه‌یه‌.
به‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ره‌نگه‌ جه‌وله‌ی پێشكۆتاییش زۆر شت روون نه‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ تا جه‌وله‌ی كۆتایی هه‌رچوار هه‌ڵبژارده‌كه‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌میاندا كراوه‌یه‌ و یارییه‌كانیشیان به‌مجۆره‌ ده‌بێت:
6/10/2017
*كرواتیا×فنله‌ندا.
*توركیا×ئایسله‌ندا.
*كۆسۆڤۆ×ئۆكرانیا.
9/10/2017
*فنله‌ندا×توركیا.
*ئۆكرانیا×كرواتیا.
*ئایسله‌ندا×كۆسۆڤۆ.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP