چه‌ند سوودێكی نوێی ته‌ماته‌
چه‌ند سوودێكی نوێی ته‌ماته‌ ‌ 14/9/2017
ته‌ماته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌كانزا ، ڤیتامین ،خوێ كانزایه‌كان، كاربۆهیدرات و پڕۆتین.
به‌هۆی بوونی ڕیشاڵ له‌پێكهاته‌یدا خواردنی مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ .
سۆدیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایه‌ كه‌ هه‌ردووكیان گرنگن بۆ پارێزگاری له‌ ئاستی شه‌كر له‌خوێندا ، كاری دڵ و بۆریه‌كانی خوێنیش چالاك ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی ڤیتامین «C»، ڕیشاڵ،ماده‌ی كۆڵین و پۆتاسیۆم له‌ پێكهاته‌یدا ، پارێزگاریش له‌ ته‌ندروستی چاو ده‌كات و كاری گه‌ده‌ش چالاك ده‌كات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێش كه‌ له‌ زانكۆی ئۆهایۆ ئه‌نجامدرا سودی زیاتری ئاشكراده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات خواردنی ڕۆژانه‌ی ته‌ماته‌ مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی پێست به‌ڕێژه‌ی %50 كه‌مده‌كاته‌وه‌،ئه‌م ئه‌نجامه‌ش پاش ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ھات كه‌ له‌سه‌ر مشك ئه‌نجامدرا ، بۆ ماوه‌ی 35 ڕۆژ بۆدره‌ی ته‌ماته‌ به‌ ڕێژه‌ی %10 كرایه‌ ناو خۆراكی مشكی نێر و مێیه‌وه‌ ، له‌پاشاندا درانه‌ به‌ر تیشكی سه‌ر و بنه‌وشه‌ی ده‌ركه‌وت ئه‌و نێری مشكانه‌ی كه‌ توشی شێرپه‌نجه‌ی پێست بووبون مه‌ترسی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه‌یان به‌ڕێژه‌ی %٥٠ تیایاندا كه‌مبۆیه‌وه‌ به‌راورد به‌و مشكانه‌ی بۆیان به‌كارنه‌هێندرا ، هه‌مان كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر مشكی مێیه‌ هه‌بووه‌.
هه‌ربۆیه‌ توێژه‌ره‌وان ئامۆژگاری ده‌ده‌ن به‌ گرنگی دانی زیاتر به‌ خواردنی ته‌ماته‌ ڕۆژانه‌ بۆ خۆپارێزی له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پێست.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP