ڤیتامین (B)  مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان زیاترده‌كات
ڤیتامین (B) مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان زیاترده‌كات ‌ 14/9/2017
كه‌شتی نوح
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكردووه‌، ڤیتامین (B) ڕاده‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان لای پیاوان ده‌گه‌یه‌نێته‌ 4 هێنده‌.
 له‌چوارچێوه‌یه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌ناوی (Vital) كه‌ مه‌به‌ست لێی زانینی په‌یوه‌ندی نێوان ڤیتامین‌و شێوازی ژیانه‌، زانا‌و پسپۆڕانی ئه‌مریكی توێژینه‌وه‌یه‌كی دوورودرێژیان له‌سه‌ر  77 هه‌زار كه‌س   له‌ژنان‌و پیاوان كردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان(50 بۆ 70) ساڵدا بووه‌.
 له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ ماوه‌ی 10 ساڵی خایاندووه‌  به‌شداربووه‌كان هه‌موو زانیارییه‌كیان داوه‌ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی و بڕی به‌كارهێنانی ڤیتامینه‌كه‌وه‌ و بۆ زاناكان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی ته‌واوكه‌ری ڤیتامین(B6)و (B12) ده‌خۆن كه‌ ووزه‌ زۆر ده‌كات زیاتر له‌كه‌سانی دیكه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كاندان و ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌ خۆریش بن ئه‌وا ئه‌و مه‌ترسییه‌ ده‌بێته‌ 4 هێنده‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ بگاته‌ 55 میكرۆگرام له‌ ڤیتامین (B12).
له‌به‌رامبه‌ریشدا هیچ مه‌ترسییه‌كی هاوشێوه‌ بۆ  ئه‌و ژنانه‌ نه‌بوو كه‌ له‌و ته‌واوكه‌ره‌ خۆراكییه‌  به‌كار ده‌هێنن‌و به‌ هه‌مان بڕی پیاوه‌كان  ده‌یخۆن.
له‌شی هه‌موو مرۆڤێك پێویستی به‌ ڤیتامین 6 و ڤیتامین 12ه‌یه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌شه‌ی خانه‌كانی خرۆكه‌ سووره‌كان كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ڕێگر له‌ به‌رده‌م كه‌م خوێنیدا و هه‌روه‌ها بۆ مژینی پرۆتین‌و چه‌وری‌و كاربۆهیدراتیش پێویسته‌.
 پێشتر پزیشكان له‌و بڕوایه‌دا بوون كه‌ ڕه‌نگه‌ ته‌واوكه‌رییه‌ خۆراكییه‌كان یارمه‌تی بدات له‌ رێگری له‌ مه‌ترسییه‌كانی شێر په‌نجه‌، به‌ڵام دوای ئه‌و توێژینه‌وانه‌یان، بۆیان ڕوون بووه‌وه‌ كه‌ ئه‌و پیاوانه‌ بڕێكی زۆریان له‌ ڤیتامین (B12) خواردووه‌ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ، زیاتر له‌به‌رده‌م مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌دان، ته‌نانه‌ت به‌له‌به‌رچاوگرتنی ته‌مه‌ن‌و كاتی ده‌ستكردنیان به‌جگه‌ره‌ كێشان‌و خواردنه‌وه‌ی كوهول‌و فاكته‌ره‌كانی بۆماوه‌یی سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشییه‌كانی شێر په‌نجه‌، به‌ڵام ژنان  هیچ كاریگه‌رییه‌كی به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌واكه‌ره‌یان  تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.
 ئێستا زاناكان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ زانینی ئه‌وه‌ی داخۆ  ژنانی به‌كارهێنه‌ری ته‌واوكه‌ره‌ خۆراكییه‌كان له‌ دوای وه‌ستانی سوڕی مانگانه‌یان هیچ كاریگه‌رییه‌كیان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت یاخودكاریگه‌رییه‌كه‌ ته‌نها له‌سه‌ر پیاوانه‌؟
ده‌سته‌ی نیشتمانیی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستیی له‌ ئه‌مریكا ڕێنمایی ده‌كات كه‌ پێویسته‌ پیاوان  ڕۆژانه‌ (1.4) ملیگرام ڤیتامین(B6) وه‌ربگرن و ژنانیش (1.2) وه‌ربگرن. له‌كاتێكدا ده‌بێت كه‌سانی پێگه‌یشتوو ڕۆژانه‌ (1.5) مایكرۆگرام ڤیتامین (B12)وه‌ربگرن.
ئه‌و ڤیتامینانه‌ش به‌ زۆری له‌ گۆشت و ماسی و په‌نیر و هێلكه‌ و شیر دا هه‌یه‌ و هه‌ندێك جاریش خه‌ڵكیی ئه‌و ڤیتامینه‌ له‌ شێوه‌ی حه‌بدا وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌: الصحه‌ والحیاه‌ 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP