ته‌لیسمه‌كه‌ی به‌تاڵ كرده‌وه‌
ته‌لیسمه‌كه‌ی به‌تاڵ كرده‌وه‌ ‌ 14/9/2017
له‌یاریی یه‌كه‌می بارسیلۆنای ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ چامپیۆنس لیگ و له‌ قۆناغی گروپه‌كاندا، یه‌كه‌مین ده‌ستكه‌وت بۆ میسی بوو ئه‌ویش به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ته‌لیسمی بۆفۆن بوو.
زۆر ده‌مێك بوو ئه‌و‌ ته‌لیسمه‌ به‌ میسی به‌تاڵ نه‌ده‌بووه‌وه‌ که‌ كاتێك بارساو یوڤی هه‌ریارییه‌كیان پێكه‌وه‌ هه‌بوایه‌ ئه‌م نه‌یده‌توانی گۆڵ له‌ بۆفۆنی گۆڵچی ئه‌و یانه‌یه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا بكات.
به‌ڵام میسی له‌ یاریی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوودا ئه‌و گرێكوێره‌یه‌شی كرده‌وه‌و نه‌ك یه‌كه‌مین گۆڵ به‌ڵكو دووگۆڵی له‌ بۆفۆنی ئه‌فسانه‌ كرد، جه‌گه‌ له‌م ده‌ستكه‌وته‌ گه‌وره‌یه‌ی خۆی‌ بردنه‌وه‌یه‌كی مه‌عنه‌ویشی بۆ بارسا تۆمار كرد به‌وه‌ی بارسا    ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنس لیگی  به‌ بردنه‌وه‌ له‌ یوڤی ده‌ستپێكرد.
به‌م دووگۆڵه‌ كۆی گۆڵه‌كانی میسی له‌چامپیۆنس لیگدا بوون به‌ 96 گۆڵ و پاش رۆناڵدۆ به‌ 100 گۆڵ دووه‌م گۆڵكه‌ری مێژووی چامپیۆنس لیگه‌ پێش یاریی دوێنێ شه‌وی ریاڵ به‌رامبه‌ر ئاپۆیل.
هه‌رله‌م یارییه‌دا ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌مێژووی یانه‌ی یۆڤانتۆسدا له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا      0-3 بدۆڕێت، جگه‌له‌وه‌ش له‌18 وه‌رزی رابردووی به‌شدارییكردنی ئه‌م یانه‌یه‌دا له‌چامپیۆنسلیگدا ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ یاریی ده‌ستپێکدا به‌م ئه‌نجامه‌ قورسه‌ 0-3 بدۆڕێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP