چۆن بەسەر بێزاریدا زاڵ دەبیت؟
چۆن بەسەر بێزاریدا زاڵ دەبیت؟ ‌ 18/9/2017
ئامادەكردنی:دیاری حەمە سەعید
زۆر جار مرۆڤ تووشی میزاجی ناخۆش و بێزاری دەبێت، بەڵام ئایا چارەسەر چییە و چۆن دەتوانین بەسەر ئەو حاڵەتاندا زاڵ بین و بگەڕێینەوە دۆخی ئاسایی یان هەست بە دڵخۆشی بكەین؟
هەندێك هەڵسوكەوت و كاروباری رۆژانەمان رۆڵی كاریگەر دەگێڕن لەسەر هەست و میزاجت، بۆیە زۆر گرنگە هەڵسوكەوت و مامەڵەی رۆژانە و كاروبارەكانمان بە باشی رێكبخەین بۆ ئەوەی ببینە خاوەنی لەشێكی ساغ، هەم لە رووی سۆزدارییەوە هەمیش لە رووی جەستەییەوە. بۆیە سایتی كەیری ئەمریكی ئەم ریزبەندییەی كردوە بۆ ئەوەی ببینە خاوەنی دەروون و جەستەیەكی تەندروست.
1- زاڵبوون بەسەر خەمۆكیدا
ئەگەر تووشی خەمۆكی بوویت و هەمیشە بێزاریت، زۆر باشترە بۆت كە هەوڵ بدەیت بە دوای ئەو شتانەدا بگەڕێیت كە دڵخۆشت دەكەن یان وات لێدەكەن بەسەریدا زاڵ بیت، زۆرجار ئەو كارە قورسە بەڵام ئەگەر بەرنامەیەكی گونجاو دابنێیت بۆ تاقیكردنەوەی شتەكان، ئاسان بە دەستەوە دێت، مەرج نییە مەرجی زاڵ بوون قورس و ئاڵۆز و گەورە بێت، بەڵكو رەنگە شتی بچوك بێت، بۆ نموونە، رەنگی ژوورەكەت، یان زەنگی مۆبایلەكەت، یان فیلمێكی خۆش هەموو شتێك بگۆڕن.
هەر كاتێك جێگرەوەی دڵخۆشیت دۆزیەوە زۆر بە ئاسانی بەسەر خەمۆكییەكەدا زاڵ دەبیت، گرنگ ئەوەیە ئیرادەت هەبێت بۆ ئەوەی خەمۆكی و بێزارییەكەت لەناو بەریت و بەسەریدا زاڵ بیت.
2- كەمكردنەوەی ماندبوون‌و راڕایی
بەپێی راپۆرتی زانكۆی رۆتشستەری بەریتانی، نووسینەوەی بیرەوەری و دیاریكردنی ئەركی رۆژانە هاوكارێكی باشن بۆ ئەوەی مرۆڤەكان بەسەر دوو دڵی و راڕاییدا زاڵ بین. ئەمەش سوودەكەی هەر  كەمكردنەوەی ئەگەری لەبیركردن نییە، بەڵكو مێشكی مرۆڤ كۆدەكاتەوە و وای لێدەكات سەركەوتوو بێت لەسەر تەركیزكردن لەسەر ئەو شتە یان ئەو بوارەی خۆی دەیەوێت، ئەمەش خۆی لە خۆیدا دەبێتە مایەی كەمكردنەوەی پەرش و بڵاوی و دوو دڵی و راڕایی.
3- مامەڵەكردن لەگەڵ نەخۆشییەكەدا
خاڵی گرنگ ئەوەیە مرۆڤ دان بەوەدا بنێت كە تووشی حاڵەتێكی دەروونی ناخۆش هاتووە، جا ئەو حاڵەتە پێش ئەوەی ببێت بە نەخۆشی پێویستی بە چارەسەرە، ئەگەر چوویتە لای پزیشكی پسپۆڕ و وای دیاریكرد كە تۆ بەرەو تووشبوون بە بیركردنەوەی دوو جەمسەری دەڕۆیت ئەوا پێویستە زوو بە خۆت بكەویت، دووبارەكردنەوەی گۆرانی و خوێندنەوەی ئەو شتانەی دڵخۆشت دەكەن زۆر گرنگە، لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە مێشكت بكەیتەوە و بزانیت حەزت لە چی ترە بۆ ئەوەی بە تەواوی رێگری بكەیت لە دووبارەبوونەوەی میزاجی خراپ و ناخۆش.
4- خەمۆكی یان نەخۆشی دەروونی
ئەگەر تووشی خەمۆكی یان نەخۆشی دەروونی یان تەنانەت تووشی بێزار نەبوویت، هەر پێویستە مرۆڤ بە دوای ئەو شتانەدا بگەڕێت كە دڵخۆشی دەكەن، بە تایبەتی ئەو دڵخۆشی و خۆشیانەی ماوەیەكی زیاتر درێژە دەكێشن یان بەوەش رازی بە كە رەنگە دوای ماوەیەكی تر دڵخۆشت بكەن.
ئەو كاتانەی مرۆڤ دڵخۆش و كەیف خۆشە، هۆشیاری و كراوەییت روو لە زیادبوون دەكات و باشتر ئەو شتانە وەردەگریت كە دەیانخوێنیتەوە یان رۆژانە ئەزموونیان دەكەیت. باشترین شت ئەوەیە مرۆڤ دڵخۆش و كراوە بێت ئەوەی بە باشی مامەڵە لەگەڵ ئەو شتانەدا بكات كە رۆژانە فێری دەبێت یان پێی ئاشنا دەبێت بۆ ئەوەی دواتر بڕیارە گونجاو و دروستەكە لە ئایندە بدەیت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP