دیوانی كوردستانی نوێ
دیوانی كوردستانی نوێ ‌ 19/9/2017
حاجی قادری کۆیی

خەزنەیێكی بەیتی من دوو میسرەعم داخستووە
كەس تەماعی تێ نەكا رێگای دزم لێ بەستووە

بیكەبەر دیبایی ئەزمم تا قیامەت نادڕێ
چونكە ئەبكاری مەعانی تار‌و پۆیی ڕستووە

زاهیرا بەیتم لە نالی‌و كوردی زۆر كەمتر نییە
تالعم بەرگەشتەیە بەدبەختە بەختم نووستوە

باسی حوور‌و باسی غیلمان‌و پەری بۆ من مەكەن
وەك مەهی بێ میهری خۆم نەم دیتوە‌و نەم بیستووە

نیوەشەو گەر دەركەوێ وەك ماهی سەركەی تەبعەتی
وا دەزانن ئافتاب‌و موشتەری سەر بستووە

دەست‌و پێی ئەو پادشاهی حوسنە كوێلەم پێ دەڵێن
هێندە ئەنگوستی پەشیمانیم لە حەسرەت گەستووە

دڵ لە كونجی سینەدا گەر خوێن دەنوشێ‌و غەم دەخوا
حاجی بۆ قوربانی عەیدی وەسڵی تۆ دایبەستووە


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP