پرچی ئایشێ و فاتمان
پرچی ئایشێ و فاتمان ‌ 19/9/2017
لەدووتوێی 200لاپەڕەدا کتێبی پرچی ئایشێ و فاتمان کە لەنووسینی رەهبەر سەید برایم-ە کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
پرچی ئایشێ و فاتمان شاعیرو نووسەر عەبدولڕەزاق بیمار پیشەكی بۆ نووسیوە، ئەم کتێبە لە 32 ناوونیشان پێكهاتووەو هەر بابەتێكیش چەند وێنەی بەڵگەی‌و فۆتۆی لەگەڵدایەو لەكۆتای کتێبەكەشدا ئەلبوومێكی وێنە هەیە.
ناوی کتێبەكە جگە لەوەی لەناوی پەلكەزێڕینە سەوزو سووری دوای باران وەرگیراوە، بەواتای ناوەخنی کتێبەکە هەمەڕەنگی دەگەێنێ، هەروەها ناوی شەهیدو شێرە ژن ئایشەگوڵوكەی كۆیی‌و فاتێی دایكی حاجی قادری كۆیی هۆكاربوون بۆ ئەو ناوە.
هەروەها ناوەڕۆكی کتێبەکە زیاتر ئەو بابەتانەن كە نووسەر لەبارەی ژیان‌و خامەو  خەبات‌و رۆڵ‌و پێگەو هەڵویست‌و كاریگەریی‌و توناو لێزانی‌و فیداكاریی‌و بەهرەو هونەرو شیعر‌و‌ هەیبەت‌و زانستخوازی‌و دەنگخۆشی كەسایەتی‌و سەركردەو شاعیرو شەهیدان‌و هونەرمەندان نووسیوونی‌و پانتایی بابەتەكانیش  هەر كۆیەی نەگرتۆتەوە بەڵكو كۆیەو كوردستان‌و تەنانەت رۆژهەڵاتی كوردستان‌و دیانەكان‌و زۆر لایەنی تری گرتۆتەوە، كە نووسەر بەشێوازە  سەروادارەكەی لەكاتی بۆنەكان یان بۆ رۆژنامەو گۆڤارەكان یاخود بۆ دیدارەكان یانە بۆ میهرەجانەكان نووسیوویەتی‌و لەم کتێبەكەدا كۆكراونەتەوە.
دێدەوانی یەعقوب


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP